ژنی بدە ژن مردیان، داینێ لەجێی حۆریان.
بنیاتنانی خێزان لەسەر دەستی ژن و پیاوە، هەندێکجار ڕێکدەکەوێت لە تەمەنی کامڵییدا پیاو بەهۆکارێک ژنەکەی لەدەست دەدات و دەبێتە بێوەپیاو، کاری ماڵی بۆ بەڕێوەناچێت، لە کوردەواردا خەڵکی پێیان وایە ئەو جۆرە پیاوانە ڕێزی ژنیان لەلایە، هەر کەسێک ژنی بداتێ، پەشیماننابێتەوە، پەندەکە مەبەستی پیاوی پیرە کە نرخی ژن دەزانێ.[1]