ژیشک دەڵێ: لە بەچکەی من نەرم و شل تر نییە.
یەکێکە لە گیانلەبەرە کێوییەکان و لە ناوچە چیاییەکانی کوردستان بوونی هەیە، پشتی بە جۆرێک دڕکی زۆر تیژ داپۆشراوە، بۆ خۆپارێزی لە دوژمنەکانی بەکاری دێنێت، بەو هەموو دڕکەوە، بێچووی خۆی لە هیی هەموو ئاژەڵێک لەلا نەرمترە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کەسێک منداڵی خۆی لا ئازیز و خۆشەویستە. [1]