عەلی سواری دوڵدوڵە
گیایەکی بێ گوڵە
دوڵدوڵ: یەکێکە لە خواوەندەکانی ئەفسانەی کوردیی، خواوەندی گواستەنەوەی ژنە لە ماڵی باوانەوە بۆ ماڵی مێرد ، سەری ئافرەت و جەستەی چوارپێیەکی باڵدارە، عەلی سواری دوڵدوڵە، مەبەست لە سەری کارگە، گیایەکی بێ گوڵە، واتە: کارک ڕاستەوخۆ هەڵدەتۆقێت، گوڵ ناکات. کارک لە جوانی و ناسکیدا بە دوڵدوڵ چووێنراوە. وەڵام (کارگ) .[1]