مەلا و ماڵم بێ، خەلیفە و قەشە
بەخواردنی ئەو بەردەبنە گەشە
مەلا، خەلیفە و قەشە، مەبەست لە پیاوانی ئایینی کریستیانیی و ئیسلامیین، (لەم ئایینانەدا گۆشتی هەندێک ئاژەڵ بۆ خواردن ڕێپێدراوە و هیی هەندێک ڕێپێدراو نییە) بەخواردنی ئەو بەردەبنە گەشە، مەبەست لە گۆشتی ماسییە، بۆ هەموویان حەڵاڵە، واتە: لە هەموو ئایینەکاندا گۆشتی ماسیی بۆ خواردن ڕێپێدراوە. وەڵام (ماسی) . [1]