هەموو بە قسری گوان دەکەن
چادر و چیغی جوان دەکەن
قسر: بە ماڵاتێکی مێ دەوترێت کە ساڵێک جووتی نەگرتبێت و ئاوس نەبووبێت (فەرهەنگی خاڵ) بێگومان ئاژەڵێکیش کە جووت نەگرێت گوان ناکات و شیری نابێت، بەڵام لە مەتەڵەکەدا مەبەستی لە ئەستێرەکانی ئاسمانە، بەبێ جووتگرتن درووستبوون، چادر (دەوار) و چیغیش مەبەستی لە ئاسمانە کە پڕە لە ئەستێرە. وەڵام (ئاسمان و ئەستێرە) .[1]