تانجییە سپیەی هەیاسخان
شیر دەپەڕێنێ بانەوبان
تانجی: جۆرێک ئاژەڵی ماڵییە، شێوەی لە سەگ دەچێت، بۆ ڕاو بەکاردێت و زۆر تیژڕەوە. هەیاسخان: کەسایەتی نەناسراوە، لە مەتەڵەکەدا مەبەست لە تەرزەیە کە بەخێرایی لە ئاسمانەوە دێتەخوار، هاتنی تەرزە بەخوڕ و خێرایی تانجی بەیەک چووێنراون، شیر دەپەڕێنێ بانەوبان، واتە: لە هەموو بانێک دەبارێت. وەڵام (تەرزە) . [1]