ناونیشانی بابەت: قەیسەری محەی دگل 02
ناوی نووسەر: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
لە گۆشەیەکی بەردەم پێشانگای کڵاو جامانە کەدا
،عەبدولمەجید –م بینی بە کزییەوە دانیشتبوو.
له و کاتەدا مشتەریک ، پرسیاری نرخی جامانەیەکی کرد ، دوای مامەڵە کردن ،لەسەر دیاری کردنی نرخەکەی .رێک نەکەوتن.
عەبدول مەجید تا پۆلی 6-ی سەرەتایی خوێندووە ،لە 1958 لەم قەیسەریە دا ، سەرقاڵی کڕێن و فرۆشتنی ، کڵاو جامانە ومشکی یە .
جاران چەند ژنێکی بە سەلیقەی ئەم شارە ، بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان ،بە دەست رەنگینی خۆیان ، کڵاویان لە ماڵەوە دەچنی ، عە بدولمەجید بە نرخێکی گونجاو لێ ی دەکڕینەوە ، لە پێشنگایەکی دا ،بە قازانج دەیفرۆشتەوە بە مشتەرییەکانی .
محەی دگل یان کرد بە شوانی نوێ
لەم چەندساڵەدا ،ناوی قەیسەری (محەی دگل ) ی یان گۆڕی بە (قەیسەری شوانی نوێ ).
پێش پێشانگەکەی عەبولمەجید ، ساڵانی زوو رەئوف-ی کڵاو فرۆش لەم قەیسەری یەدا ، بوو
دەمێکە پێسانگای کڵاو جامانه و مشکی یەکەی نەماوە ، هیچ سۆراغێکی نەما
کڵاوی خەیاتەوسامتین..
لە کۆتایی پەنجاکان دا ، (5-6) ژنی لەم شارەدا کڵاویان لە ماڵەوە دەچنی ، بە زۆری کڵاوی خەیاتەیان دروست دەکرد
لە ناوەوەی کڵاوەکەدا بلوری یان بەکار دەهێنا ، دیوی دەرەوەی کڵاوەکەیان بە (قوماش ) یا (کودەری )دەگرت.
ئەو ژنانە ، ، بازنەی کڵاوە کە یان بە سەلیقەی وردەکاری خۆیان دەچنی ،
زۆر جار ، گوڵی رەنگاو رەنگ و لاکێشەیان بەشقارتە دەنەخشاند.
کڵاوی خەیاتە دوو جۆرە :
یەکەمیان : کڵاوی خەیاتەی عادی
جۆرێکیان عادی یە ، دەزوەکەی هەرزانە ، رەنگەکانی ئەم کڵاوە زوو کاڵ دەبنەوە ، نرخەکەی هەرزانە ، بایی 50 فلس بوو.
جاران ئەم کڵاوە زیاتر لە لایەن ئه و کەسانەوە به کار دەهێنرا ، سەرقاڵی کارو کاسپی ناو بازاڕ و یا جوتیاری گوندەکان بوون.
دوەوم :کڵاوی خەیاتەی گرێ چنین
ئەم کڵاوەش هەر لە (بلوری )و (قوماش )و (کودەری) دروست دە کرا.
بەڵام دەزوەکەی باش وقایم بوو ، بەگرێ ی رەنگاو رەنگ ،بەشیوەی لاکێشەیی لەسەرشقارتە دەچنرا ، نرخی هەر کڵاوێک 300فلس بوو.
کڵاوی سامتین
جۆرە کڵاوێکی تر هەبوو ناوی سامتین بوو ، لە(سامتین )دروست دەکرا، ئەم کڵاوەکاڵ نەدەبوەەوە ، لە بەر ئەوەی کڵافەکەی خاو و قایم بوو، لەوسەدەمانە، باوی ئەم جۆرە کڵاوە بوو،
هەمان جۆر چنین بوو، بەڵام کڵافەکەی جیاواز بوو، نرخەکەی 250فلس – 300فلس بوو. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=