ئەگەر دەمزانی کەرەدان دەخورێ، لێم دەدا پێشی پێنج گرێ.
کەرەدان: بەو کوپەڵەیە دەوترێت کە کەرەی تێدەکرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، بۆ کەسێک بەکاردێت کە ویستبێتی کارێک ئەنجامبدات، بەهۆی نەزانی و گرنگی پێنەدانی، دەستکەوت و قازانجێکی گەورەی لەدەست چووبێت، واتە: دەرفەتێکی لە دەستچووبێت کە قازانجی گەورەی تێدادەکرا. [1]