ئەگەر دەچییە لێران، خۆت ماوێ خێران، دار و بەردت وێران.
لێران، لێرەوار یان جێگەی سەختی چیا. سەرکەوتن و دابەزین تێیدا زۆر سەختە، واتە: لە لێرەواردا پیاوەتی مەکە، چونکە گەر بکەویت، هەموو گیانت دەشکێت. بە کەسێک دەوترێت کە زۆر لە خۆی بکات، بۆ ئەوەی لە جێگەیەک کاری چاکەکاریی ئەنجام بدات، بەڵام دوایی لەسەری قەرزار ببێت و تووشی دۆخێکی خراپ ببێت. [1]