ئەگەر دنیات بە در بیت، مافورت عەرد بی، حاسمانت لێفە بی، سەرینت بەرد بی.
بە در: بە دڵ. مافوور: جۆرێک ڕاخەری کەلەپووریی کوردییە، جۆڵاکان بە تەون درووستی دەکەن، حاسمان: ئاسمان، عەرد: زەوی، واتە: کەسێک ماڵی دنیای هیچ نەبێت و لەسەر زەوی بخەوێت و ڕاخەری نەبێت، سەر بخاتە سەر بەرد و سەرینی نەبێت، لای ئاساییە تەنیا ئازاد بێت، یان مەبەست لەوەیە کەسێک لە دنیادا بە ئارەزووی خۆی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بژیی، گەر هیچیشی نەبێت، تەواو ئارام و بێخەمە. [1]