ئەگەر ماتی، لۆ دەهاتی.
مات: بۆ کەسی بێدەنگ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، لۆ: بۆ. مەبەست لە کەسێکە کە ڕێگەیەکی درێژ و دوور ببڕێت، زۆر ماندوو ببێت، بۆ کارێک بچێتە جێگەیەک، بەڵام لەوێ قسە نەکات و قڕوقەپ دانیشێت. ئەو دۆخە خانەخوێ سەرسام بکات لەوەی بۆ میوان هیچ قسەیەک ناکات. [1]