ئەوی لە کیژی خۆی نەدا، لە چۆکی خۆی دەدا.
کیژ: کچ. چۆک: ئەژنۆ. هەموو منداڵێک کوڕ بێت یان کچ لەناو خێزاندا چۆن پەروەردە بکرێت، کە گەورە بوو، بەو شێوەیە ڕەفتار دەکات. مەبەست لەوەیە ئەوەی بە منداڵی ئامۆژگاریی کچی خۆی نەکات و تەندرووست پەروەردەی نەکات، کە گەورە بوو، تووشی ئابڕووچوونێکی گەورەی دەکات، ئەو کات دەبێت هەر لە چۆکی خۆی بدات. [1]