🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 28-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-02-2020
📆27-02-2020
📆26-02-2020
📆25-02-2020
📆24-02-2020
📆23-02-2020
📆22-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,682) پەڕتووک||
📅 26-02-2020
باکووری کوردستان
- ئەرجان ئاجاری 14 ساڵان کە بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخانەکاندا لە ناوچەی ئەلباکی شاری واندا دەرهێنرابوو، گیانی لەدەستدا.[1]
- لە وان و ناوچەکانی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. نەخۆشخانە، بازار و گۆڕەپانە جەماوەریەکان لە ترسی کۆرۆنا وردە وردە چۆڵ دەکرێن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن سەمەدی کوڕی عەلی، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو لاوە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و دواتر بۆ شوێنێکی ناد
📅 26-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
شەهیدەکانی شێراوا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 25-02-2020
باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای 10 ساڵی زیندانیکردنی ئایسەل توگلوک سیاسەتمەداری کوردی پەسەند کرد.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی ناوچەی خۆی و گوندەکانی دەورووبەری داوای هاوکاریی خێرا دەکەن. گودنشنیانی ئەو ناوچەیە رایانگەیاند، هاوکارییەکانی رژێمی ئێران کەمن و بەشی پێویستیی زیانلێکەوتوەکان ناکات.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای کرماشان ئاشکرایکرد کە یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا له و پارێزگایە تۆمار کراوە.[5]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ورمێ لاوێکی کوردیان بە ناوی
📅 25-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
خەڵاتی شەهید گەرمیان بەخشرایە مەزڵوم کۆبانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
👫 سەعید یوسف
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شۆرش مستەفا
شۆرش مستەفا ساڵی 1984 لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەناو)ی ناوچەی شارباژێڕی باشووری کوردستانە، لە بەر زوڵم و زۆرداری ڕژیمی داگیرکەری بەعسی عێراق ناچاری کۆچبەری بووبوون و لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووبوون.
شۆڕش مستەفا و بنەماڵەکەی پەنابەری سەر خاکی وڵاتەکەی خۆیان بوون، ئەوان لە بەشێکی کوردستان کۆچیان کردبوو و لە بەشێکی دیکە گرسابوونەوە، کەچی لەوێش شاهیدیی یەکێک لە کۆمەڵکوژییەکانی تری مێژووی گەلی کورد بوون (کیمیابارانی
👫 شۆرش مستەفا
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شۆرش مستەفا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,846 | وێنە 57,459 | پەڕتووک PDF 10,682 | فایلی پەیوەندیدار 39,121 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,674 |
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📖 رێککەوتننامەی ئەرزرۆم 1823 | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

رێککەوتننامەی ئەرزرۆم 1823

کێشە و شەڕی لەمێژینەی نێوان ئێران و عوسمانی سەرەنجام هەردوو دەوڵەتی ئێران و عوسمانی بەو قەناعەتە گەیاند واز لە شەڕ بێنن و پێکەوە رێکبکەون. وتووێژێک کە لە شاری ئەرزرۆم لە نێوان دوو لایەندا روویدا و رێککەوتننامەیان ئیمزا کرد، بوو بە هۆی ئاشتی لە نێو هەردوو وڵاتدا. نێوەرۆکی ئەو پەیمانە دەریخست کە کێشەیان لەسەر کوردستان گرنگترین مەسەلەی ئەو دوو دەوڵەتە بووە.
لە 7 مادەی رێککەوتننامەکە، سێ مادەیان پێوەندیان بە کوردستانەوە بوو:
لە ماددەی یەکەمدا هاتووە: "دوو دەوڵەت بەڵێنیاندا کە دەست لە کارو باری ناوخۆی یەکتر وەرنەدەن، دەوڵەتی ئێران لەمەودوا بە هیچ جۆرێک حەقی نییە دەست لە کارو باری کوردستان کە بە تەنیشت بەغداوەیە وەربدا و هەروەها ناوچەکانی تری کوردستان کە لە ناو ئەو سنوورانەدان و هێرشیان بکاتێ. ناشبێ لە والیانی پێشوو و مودیر ناحیەکانی سەر بە والی پشتیوانی بکات".
ماددەی سێهەم: "پەیوەندی بە عەشایری کوردی حەیدەرانلو و و سیبکییەوە هەیە، کە بوونە هۆی ساز بوونی شەڕ لە نێوان دوو وڵاتدا و ئێستا لە وڵاتی عوسمانیدا نیشتەجێ بوون؛ دەوڵەتی عوسمانی بە پێی ئەو مادەیە بەڵێنی دەدا پێشی هێرشی ئەو عەشیرەتانە بۆ نێو خاکی ئێران بگرێ".
ماددەی چوارەم:" هەردوو لا سەر لە نوێ لەسەر ئەوە پێیان داگرت، راکردووەکانی یەکتری پەنا نەدەن و پشتیوانیان لێ نەکەن. سەبارەت بە عەشیرەتەکانیش هەر بەو شێوەیە رەفتار بکرێ."
بە بەستنی پەیماننامەی یەکەمی ئەرزرۆم، ناوچەکانی سەر سنوور هێور بوونەوە، بەڵام چونکە ئێران بە دڵی نەبوو، پێی وابوو بابەتەکان پێویستیان بە شیکردنەوەی زیاتر هەیە. بە گوێرەی بەندی یەکەمی رێکەوتننامەکە، وڵاتی بابان کە لەمێژ ساڵ بوو لە گەردوونەی سیاسەتی ئێراندا خولی پێ دەدرا، دەوڵەتی عوسمانی لە ژێر دەسەڵات و نفورزی دەرباری قاجاری دەرێنابوو. لەولاشەوە عێلی "حەیدەرانلو و سیبکی" ش بە پێی ماددەی سێهەمی بەیاننامەکە وەکوو کێشەیەکی سەرسنووری نێوان دوو دەوڵەت هەر لە جێی خۆی مابۆوە. "فەتح عەلی شا" بە رێکەوتنەکە قایل نەبوو، بەردەوام داوای دەکرد لە بارەتەقای ئەو چاوپۆشییە دۆستانەی کە ئێران لە سەر "حەیدەرانلوو وسیبکی" کردوویەتی دەبوو دەوڵەتی عوسمانیش نیسبەت بە بابانەکان بێدەنگ و بیلایەن بمێنێتەوە.
کوڕی محمد علی میرزا لە نامەیەکدا بۆ والی ئەرزرۆم پاشگەزبوونەوەی ئێرانی لە رێککەوتننامەکە راگەیاند. لە زمانی بابانەکانەوە نووسیبووی:
"... گەورە پیاوانی عێلی بابان لە بەرمان پارانەوە و داوایان لە حەزرەتی شاهەنشا کردووە بێتو بە دەستی بەستراو تەحویل بە دەوڵەتی عوسمانییان بدەنەوە، شتێکی ناجوانمێرانە و بە دوور لە غیرەت و پیاوەتی شاهانەیە.
پێشنیاراتی ئێران لەسەر ئەو ئاڵو گۆڕانەی کە دەبوو لە نێوەرۆکی بەیاننامەی یەکەمی ئەرزرۆمدا پێک بێن، لە رێگای والی ئەرزرۆم و باڵوێزی ئینگلیز لە ئێران ڕا بۆ بابی عالی نێردرا. بابی عالی زۆر توند لە دژی وەستا و هەر لە جێدا پێشنیارەکەی ئێرانی رەت کردەوە. لەو کاتەدا هێرشێکی کتو پڕی رووسەکان، هەڕەشەی لە ئێران دەکرد. بۆیە ئێران لەمە زیاتر نەیوێرا پڕکێشی بکات، خاوبۆوە. تەنانەت بۆ ئەوەی پێوەندییەکەی لەگەڵ عوسمانیدا تێک نەچێت، ئەو قەڵایانەی داگیری کردبوون، بەجێی هێشتن. بایەزیدیشی تەحویل دانەوە، بەڵام لە ئاست ئاکاری خراپی داود پاشا (والی بەغدا) کە لە زیارەتکەران و تاجرە ئێرانییەکان، دەوڵەتی ئێرانی هاندا سەر لە نوێ پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ مەحمود پاشای بابان دابمەزرێنێتەوە و بیخاتە ژێر حیمایەی خۆیەوە.
پێوەندی نێوان کوردەکان و ئێران و عوسمانی لەسەر بنچێنەیەکی وا داندرابوو کە لایەنەکانی پێ "موتەعەهید" ببن؛ بەردەوام پێوەندییەکانیان لە هەڵکشان و داکشاندا بوو. بچوکترین رووداوێک پێوەندییەکانی دەشێواندن. عەباس مێرزا لە نامەیەکدا بۆ والی ئەرزرۆم لەو رووەوە راستیەکان دەدرکێنێ و بۆی دەنووسێ:
"... کوردەکان لە زەمانی کز و لاواز بوونی "سەلاتین"دا، دێنە سەر فرمانی فەرمانڕەوایانی ئەم لایە، هێندێک وەختیش ئیتاعەی پاشایانی ئەولای دەکەن، چلۆن دەتوانین بڕوا بە فەرمانبەری کوردەکان بکەین؟
سەرنجام رێککەوتننامەکەی ئەرزرۆم هێزی مانۆڕدانی لە بابان بڕی، رۆژانی زێڕینی "عەبدوڵڕەحمان پاشا" بەسەر چوو، ناکۆکی بنەماڵەیی لەسەر دەسەڵاتدارێتی بە تەواوی لە قەدرو قیمەتی خستن، بە دەستی خۆیان هەلی روخانیان بۆ عوسمانیەکان لەبار کرد.
ئەگەرچی رێککەوتنامەی یەکەمی ئەرزرۆم نەیتوانی کێشە سەرەکییەکانی نێوان دوو دەوڵەتی ئێران و عوسمانی چارەسەر بکاو ئاشتییەکی درێژخایەنی بەدوادا نەهات، بەڵام لە نێوەرۆکدا گرنگترین رێککەوتننامەی سیاسی بوو دوای نیزیک سێسەد ساڵ شەڕ و شۆر بەدی هاتبوو، هەردوو دەوڵەت بە پێی رێککەوتننامەکە باش لەوە حاڵی ببون کە کوردەکان کۆسپی سەرەکی سەر رێگای ئەو دوو دەوڵەتەن و دەبوایە هەر دوو لا کێشەی کوردەکان لە کۆڵ خۆیان بکەنەوە.
بۆ ئەم مەبەستە دوو رێگایان لەبەر بوو، یەکەمیان، بە گوێرەی رێککەوتننامەکە دەبوو بە هەموو توانایانەوە بۆ لەنێو بردنی هەر چەشنە سەربزێوییەکی کوردەکان لەسەر سنوور هاوکاری یەکتری بکەن و مەودای مانۆڕدان لە عەشیرەتە کوردەکان، کە ئەمدیو و ئەودیویان دەکرد ببڕن. دووهەمیشیان، کۆتایی بە دەسەڵاتدارێتی میر و بەگە کوردەکان لە نێوخۆی وڵاتەکانیاندا بێنن.
قەراردادی یەکەمی ئەرزرۆم سیاسەتێکی تازەداڕێژراوی ئێران و عوسمانی بوو کە بە رەزامەندی دوو هێزی گەورەی جیهانی – روس و ئینگلیز – دەرحەق بە کوردەکان بەرێوە دەچوو، ئەو قەراردادە لە بنەڕەت ڕا دەستپێکەری سەرکوتی نەتەوەیی لە هەردوو پارچەی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئێران و عوسمانییەکان دابوو، ئیتر پێوەندی کوردەکان لەگەڵ حکومەتەکانیان رەنگێکی تری بە خۆوە گرت، کوردەکان رۆژ لە دوای رۆژ کەوتنە تەنگەژەی ژیان و سەربەستی ناوچەییان لێ تێکچوو، قۆناخێکی تر کە بریتی بوو لە سەرەتای دەستپێکردنی ستەمی هەمە لایەنی نەتەوەیی رووی تێکردن
سەرچاوە : کتێبی کوردستان و ستراتیژی دەوڵەتان _ حسینی مەدەنی
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🌄 کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 68% ✔️
68%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: May 5 2016 9:19PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,494 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.123 KB May 5 2016 9:19PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

رێککەوتننامەی ئەرزرۆم 1823

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
✌️ مستەفا ناسراو بە مەعسوم ئەرزرۆم | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
مستەفا ناسراو بە مەعسوم ئەرزرۆم
✌️ شەهیدان

لەشاری ئەرزرۆم لەباکووری کوردستان لەدایک بووە، لە رۆژی 15ی تشرینی یەکەم لەکۆبانێ شەهیدبوو.
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن یەکینەکانی پاراستن (گەل YPG - ژنان YPJ - شه‌نگال (YBŞ)
👫 جۆری کەس☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی سەروو
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ ئەرزەروم
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 20 2014 9:06PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Feb 6 2015 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 548 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
مستەفا ناسراو بە مەعسوم ئەرزرۆم
✌️ شەهیدان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
✌️ میرزا سەڤیملی 1998 / 10 / 26 زیندانی ئەرزڕۆم | 🏷️ پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
میرزا سەڤیملی 1998 / 10 / 26 زیندانی ئەرزڕۆم
✌️ شەهیدان

بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان خۆیی سووتاند
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی سەروو
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم⬆️ باکووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 56% ✖️
56%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✖️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 13 2014 1:06PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,398 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
میرزا سەڤیملی 1998 / 10 / 26 زیندانی ئەرزڕۆم
✌️ شەهیدان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6,724 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574