🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
کوردیپێدیا زانکۆیەکی بەرفراوانی دیجیتاڵە، سوود بەهەمووان دەگەیەنێت!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 27-01
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 27-01 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆27-01-2020
📆26-01-2020
📆25-01-2020
📆24-01-2020
📆23-01-2020
📆22-01-2020
📆21-01-2020
📂 زۆرتر ...
📅27 January
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,649) پەڕتووک||
📅 25-01-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەک لە خارپێت و دەوروبەری بە گوڕی 6.8 روویدا و زۆرتر لە 20 کوژراو و 1000 برینداری لێکەوتەوە. بوومەلەرزەکە لە باشوور و رۆژاوای کوردستانیش هەستی پێکرا.[1]
- لە مەلاتێش 5 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانی لەدەستدا.[1]
- بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی مادیی زۆر بەر خارپێت و مەلاتێ کەوت.[1]
- حکومەتی تورکیا بەبۆنەی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو بۆ ماوەی سێ مانگ باری کارەساتباری لە پارێزگاکانی خارپێت و مەڵەتی راگەیاند.[3]
- بەپێی ناوەندەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
📅 25-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 25-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 24-01-2020
باشووری کوردستان
- بەفر زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانی تەنیوە و بووەتە ئاستەنگ لە هاتووچۆکردنی نێوان زۆرێک لە شارۆچکەکان.[1]
- تەرمی 5 کۆچبەری کورد کە بەر لە ماوەیەک بەهۆی نقومبوونی یەخت کەیان لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا خنکان، ئەمشەو گەیەندرانەوە هەرێمی کوردستان.[1]
- بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر بارینەی دەڤەری سۆرانی گرتۆتەوە، رێگای شارۆچکەکانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز و زیاتر لە 250 گوندی ئەو شارۆچکانە گیراوە و تا ئێستاش بەفر بارین بەردەوامە. لە شارۆچکەی مێرگەسۆر زیاتر لە 55 سم
📅 24-01-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 24-01-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
تەمەنی 13 ساڵ بوو. رۆژی 26-01-2019 لە راپەڕینەکەی شیلادزێ لە دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک لە باشووری کوردستان لەلایەن سەربازە داگیرکەرەکانی تورکەوە شەهید بوو.
حسێن پێش شەهید بوونی بە چەند رۆژێک نەشتەرگەریی ریخۆڵە کوێرەی بۆ کرابوو، لە کاتی شەهیدبوونیدا هێشتا برینەکەی ساڕێژ نەبوو بوو و دەبووایە رۆژی 27-01-2019 لە نەخۆشخانە تەلی نەشتەرگەرییەکەی دەربهێنرایە!
وێنەکانی حسێن رێکانی زۆر بە بەرفراوانی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و بوونە هێمای راپەڕینی شیلادزێ دژی بنکەکانی داگیرکەری تورک و کارە تی
✌️ حسێن رێکانی - شەهیدی راپەڕینەکەی شیلادزێ
🏷️ پۆل: شەهیدان
حسێن رێکانی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
👫 مستەفا پاشای یاموڵکی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 368,106 | وێنە 57,031 | پەڕتووک PDF 10,649 | فایلی پەیوەندیدار 37,899 | 📼 ڤیدیۆ 163 | 🗄 سەرچاوەکان 13,389 |
ئەنجام: 4 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پرسەنامەی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

پرسەنامەی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی

بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان! هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین. کاک دلۆڤان ڕۆڵەیەکی خەباتکاری کورد لە بنەماڵەی بارزانییەکان بوو کە لە پێناو سەرخستنی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورددا زۆری چاشت. نەمر دلۆڤان بارزانی لە هەموو ماوەی ژیانیدا، چ لە ئاوارەیی و چ لە شۆڕش و خەباتی کورددا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەیدا تێکۆشا، بەڵام مەرگی ناوەخت مەودای نەدا بەری یەکجاریی زەحمەت و خەباتەکەی بە چاوی خۆی ببینێ. بەو بۆنە خەمناکەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی و هەموو بنەماڵەی بارزانییەکان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا خەم و پەژارەتان بێ. ڕووحی نەمر دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ئامانجە بەرزەکانی بۆ سەرخستنی خەبات و شۆڕش و ڕزگاریی نەتەوەیی کورد وەدی بێ. براتان مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
03-04-201803-04-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-04-2018
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 3 2018 11:48AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 3 2018 1:18PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 17 2018 5:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,893 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پرسەنامەی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پرسەنامەی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حدکا بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-04-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا مەولودی
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

هاونیشتمانە بەڕیزەکان
کۆمەڵانی خەلکی کوردستان،
کادر و ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
ئەوا جارێکی دیکەش جێژنی نەتەوایەتیی نەورۆز، جێژنی هاتنی بەهار، تازەبوونەوەی ساڵ و بووژانەوەی سروشت، جێژنی گەشانەوەی هیوا بەژیان و زیندوو بوونەوەی هێز و ورە بۆ دەستەبەرکردنی ئاواتەکان و ژیانێکی باشتر و شیاوتر، هاتەوە.
بەم بۆنەیەوە، لە لایەن دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ‌دەکەم و ئاواتم ئەوەیە ساڵی تازەی هەتاوی بۆ ئێوە پڕ لە سەرکەوتن و شادی بێ. هەروەها هیوادارم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەی ئێمە بە گشتی و خەباتی خەڵکی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ گەیشتن بە ئازادی و ئامانجە ڕەوا نەتەوایەتییەکان، بە ئاکام بگا و چیدی خەڵکی ئێمە لە ژێر ستەم و ژێردەستی دا نەمێنێتەوە.
نەورۆز هەر وەک سروشت تازە دەکاتەوە، گیان و ورەیەکی تازەش وەبەر خەباتکارانی ڕێگای ئازادی دەنێ. لە کۆنەوە نەورۆز بۆ کوردان ڕەمزی خەبات و فیداکاری بە دژی سیستیمی زوڵم و ستەم بووە. ئێمە لە ساڵی نوێ دا لێبڕاوانەتر و دڵگرمتر لە پێشوو، خەباتی خۆمان لە پێناوی دابینکردنی مافەکانمان دا، بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران درێژە دەدەین. ڕێکخراوەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، دڵنیاتان دەکەنەوە، کە بە ئامادەیی تەواوەوە ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە سیاسییە دەبنەوە، کە ئێستا لە وڵاتی ئێمە دا لە گۆڕێ دایە و لە هەر ئاڵوگۆڕ و قۆناخێکیش بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانمان کەلک وەردەگرن. لەو پێناوە دا خەباتی کۆمەڵانی خەڵک یان تێکۆشانی مەدەنی، کە لەو دا خەڵکی ئێمە بتوانن هەر چەشنە دەرفەتێک بە قازانجی باشترکردنی دۆخی ژیانی خۆیان بقوازنەوە و ویست و داخوازە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لە بەرامبەر سیستیمی دەسەڵاتدار دا بەرز بکەنەوە، بە شێوەیەکی گرینگی خەبات و ڕێگایەکی باش بۆ کردنەوەی بەشێک لە ئاستەنگەکان بەرەو سەرکەوتن دەزانین. هەر لەو کاتەش دا پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، زیاتر لە هەمیشە ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە لە هەر شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرگری لە هاونیشتمانانیان بکەن و هەر کاتێک بەرژەوەندیی وڵات و خەڵکی ئێمە بخوازێ، چەکدارانە بەرەوڕووی دوژمن ببنەوە، ئەرکی پێشمەرگایەتیی خۆیان بەجێ‌بگەیەنن و نیشتمانی خۆیان بپارێزن.
لەو بەینە دا، نابێ ئەوەمان لە بەرچاو ون بێ کە هاوکاری و یەکیەتیی کردەوەی هەموو ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەرجی سەرەکیی دەرکەوتنی ئاسۆیەکی تەواو ڕوون بۆ خەباتی ئەو بەشەی کوردستانە و یەکیەتی و هاوهەنگاویی هەموو هێزەکان، هەم گوڕوتینێکی تەواوتر بە بزووتنەوەکەمان دەبەخشێ و هەم خەڵکەکەشمان یەکگرتووتر دەکا و بەرەو خەباتێکی شێلگیر و یەکلاکەرەوە دەیان‌بزوێنێ.
هەر لەو پێوەندییە دا پێمان‌خۆشە جارێکی دیکەش ئاماژە بکەین کە درێژەدان بە دابڕان و دوولەتی دە حیزبی دێمۆکڕات دا، نە لە بەرژەوەندیی بزووتنەوەی کورد بە گشتی دایە و نە حدک و حدکاش سوودی لێ‌دەبینن. بە پێچەوانەوە وەسەریەککەوتنەوەی بنەماڵەی دێمۆکڕات دەبێتە هۆی ئەوەی گرفتێکی گەورەی سەر ڕێگای خەباتمان بڕەوێ و دێمۆکڕاتێکی بەهێزتر لە مەیدانی خەبات دا هەبێ. ئێمە وەک حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان هەر وەک پێشتریش ڕامان‌گەیاندوە ئامادەین ئەو مەسەلەیە بە وەبەرچاوگرتنی ڕێزدانان بۆ مافی یەکتر، مەنتیق و ڕاستییەکانی نێو بزووتنەوەی کوردستان، چارەسەر بکەین.
بزووتنەوەی کورد بە گشتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان، سەرەڕای هەوراز و نشێو و ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەی بە هۆی دسستتێوەردانی زلهێزەکان، وڵاتە دراوسێکان، شەڕی داعش و هتد، لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا، پێک‌هاتوە، ئێستاش بە قۆناخێکی هیوابەخش دا تێ‌دەپەڕێ. هەرێمی کوردستان “باشوور”، کە تەنیا بەشێکی کوردستانە کە حکوومەتێکی فیدراڵیی تێ‌دا پێک‌هاتوە و جێگای هیوای هەموو کوردانە، بە داخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی دا تووشی ناکۆکی و ناسازی لە نێوان حیزب و ڕێکخراوەکانی دا بووە، ئەوەش لە کاتێک دا، کە بێجگە لە شەڕی داعیش، کە زیانی گیانی و ماڵیی یەکجار زۆری لێ‌کەوتۆتەوە، قەیرانی ئابوورییش کەندوکۆسپی زۆری بۆ ئەو هەرێمە دروست کردوە، بەڵام بەو حاڵەش دەردەکەوێ هەرێمی کوردستان ئایندەیەکی سیاسیی ڕوونی لە پێشە و ڕەوتە دیپلۆماسی و پێوەندە نێودەوڵەتی و سیاسییەکان، نیشاندەری ئەوەن کە گەیشتنی کورد لەو پارچەیە، بە لووتکەی داخوازی خۆی، واتە سەربەخۆیی، لە دادێیەکی نەک زۆر دوور دا، دوورەدەست نیە.
لە باکوری کوردستان”کوردستانی تورکیە”، لە گەڵ ئەوەی کە پڕۆسەی ئاشتی لە ژێر شوێنەواری ئاڵۆزی و کێبەرکی نێوخۆیی و دەرەکییەکان دا لەبارچووە، جموجۆڵ و هەوڵەکان هەر وا گەرمن و مەسەلەی کورد هەر وا سەرباسی ڕۆژەڤی سیاسییە و ڕەوتی گەشەکردنی خۆی دەپێوێ.
لە رۆژاوا “کوردستانی سووریە”، کە تا پێش ئاڵوگۆڕەکانی نێو سووریە، خەڵکی ئەو بەشەی کوردستان مافی هاونیشتمانەتیشیان پێ ڕەوا نەدەبینرا، ئێستا کورد گەیشتۆتە جێگایەک کە کەوتۆتە بەر سەرنجی زلهێزەکان و لە هاوسەنگییەکان دا شوێنی دیارە. ئەو دەرفەتە نوێیانەی بە دوای ئاڵوگۆڕەکانی سووریە دا ڕەخساون، بەرهەمی گرینگ و مێژوویییان بۆ کوردی ئەو بەشە پێوە دیارە، کە هیوادارین بتوانن بە وریایی و هاودەنگی لە پێناو گەیشتن بە مافی ڕەوای نەتەوایەتیی خۆیان دا کەلکی لێ‌وەرگرن.
هاونیشتمانە بەڕێزەکان
ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە کوردستانی تێ‌دا هەڵکەوتوە، بە خێرایی گۆرانی بە سەر دادێ و حیزبی ئێمەش هەوڵ دەدا لە هەر ئاڵوگۆرێک کە لە وڵات و ناوچەکەمان دا ڕوو بدا، بە قازانجی ئامانجی ڕەوامان کەلک وەرگرێ. دیارە لە هەر بارودۆخێک و هەر بەراوەرد و هاوسەنگییەک دا، نەتەوەی ئێمە پشت بە هێزی خۆی و بایەخە مێژویی و نەتەوایەتییەکانی خۆی دەبەستێ، هەر وەک ئەسڵی سەربەخۆیی سیاسی بناخەیەکی جێگیر و نەگۆڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە.
جارێکی دیکەش نەورۆزتان پیرۆز بێ و ساڵی نوێ، ساڵی سەرکەوتن و بەختیاریمان بێ.
مستەفا مەولوودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
نەورۆزی 1396ی هەتاوی
20-03-2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 20-03-2017
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jun 29 2017 2:07AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 17 2018 5:36PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,919 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️20-03-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مستەفا مەولودی
📂[ زۆرتر...]
👫 مستەفا مەولودی | 🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
مستەفا مەولوودی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی، بە سکرتێری گشتيی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) هەڵبژێردرا.
هەڵبژاردنی مستەفا مەولوودی دوای دەستلەکارکێشانەوەی خالید عەزیزی دێت لە پۆستی سکرتێری گشتیی حدک.
مستەفا مەولوودی پێشتر جێگری سکرتێری گشتیی حدک بوو.
مستەفا مەولوودی کێیە؟
– لە دایکبووی گوندی ماسوێ لەنێوان مەهاباد و نەغدەیە.
– ساڵی 1979 بووەتە پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات.
– بڕوانامەی یاسای لە زانکۆی کۆیە وەرگرتووە.
– لە کۆنگرەی حەوت بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 12 بووەتە ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکرات.
– لە کۆنگرەی 14 بووەتە جێگری سکرتێری گشتی حدک.
– لە 15-1-2017 بە سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا.

داڕشتنەوە: حەکیم داود
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:👫 کەسایەتییەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🎓 ئاستی خوێندن🎓 زانکۆ (بەکالۆریۆس)
🏟 پارت / لایەن حزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) - حدک و حدکا
⏫ پلەی پارتایەتی سکرتێر - سەرۆک - هاوسەرۆک
🎓 جۆری خوێندن⚖️ یاسا
👫 جۆری کەس🕴 چالاکی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس👨 پیاوان
💓 لەژیاندا ماوە؟✔️ بەڵێ (تا رۆژی تۆمار/چاککردنی ئەم بابەتە، ئەم کەسایەتییە لە ژیاندا ماوە)
👥 نەتەوە☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 22 2010 2:53PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 21 2019 8:02PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,368 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.111 KB Oct 22 2010 2:53PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

مستەفا مەولودی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پرسەنامەی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک بۆ کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
2.👁️پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️نامیلکەی بەشێک لە وتووێژ، وتار و پەیامەکانی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
🏰 شوێنەکان
1.👁️ماسوێ
2.👁️نەغەدە
📂[ زۆرتر...]
📕 نامیلکەی بەشێک لە وتووێژ، وتار و پەیامەکانی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

نامیلکەی بەشێک لە وتووێژ، وتار و پەیامەکانی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

ئامادەکردن و کۆکردنەوەی: ڕەحمان نەقشی
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: نامیلکەی بەشێک لە وتووێژ، وتار و پەیامەکانی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
📥 ژمارەی داونلۆد: 227 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 05-06-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📕 پەڕتووکخانە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📄 وتار و دیمانە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 فایلی PDF ✔️
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jun 5 2018 11:42PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 6 2018 10:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 6 2018 10:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,714 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.149 KB Jun 5 2018 11:43PMسەریاس ئەحمەد
📕 فایلی PDF 1.0.12 MB 163 Jun 5 2018 11:43PMسەریاس ئەحمەد
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نامیلکەی بەشێک لە وتووێژ، وتار و پەیامەکانی هاوڕێ مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رەحمان نەقشی
2.👁️مستەفا مەولودی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2,153 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574