🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
ببە هاوکارمان
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 18-10
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 18-10 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆18-10-2019
📆17-10-2019
📆16-10-2019
📆15-10-2019
📆14-10-2019
📆13-10-2019
📆12-10-2019
📂 زۆرتر ...
📅18 October
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,479) پەڕتووک|||
📅 16-10-2019
رۆژی 8ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمپی عەین عیسا هەڵهاتن بەیارمەتی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک کەمپەکەیان سوتاند.[1]
- لە بەیاننامەیەکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان تورکیا بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە هێرشەکانیدا تۆمەتبار دەکات.[1]
- سوپای سووریا گەیشتە کۆبانێ.[1]
- شەڕڤانان 17 گوندی سنوری ناوچەکانی عەین عیسا و گرێ سپی-یان لە دەستی چەکدارانی هاوپەیمانی تورکیا ئازادکرد.[1]
باکووری کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆ
📅 16-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ژنە شەڕڤانەکان بە رەنگەکانی منداڵێکی کورد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 15-10-2019
رۆژی 7ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- شەڕڤانان دەستبەسەر هەمەرێکی سوپای تورکدا دەگرن.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سمکۆ خەلیلی باغچە، خەڵکی شاری سەڵماس، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، بەسەختی پێکرا.[1]
📅 15-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 15-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 14-10-2019
رۆژی 6ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- داگیرکەری تورک هێزی زۆرتر رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکات.[1]
- سوپای داگیرکەری سووریا چووەناو شاری تەبقەوە و نزیک دەبێتەوە لە سنوورەکانی باکوور و رۆژاوا.[1]
- سەربازانی سووپای سوریا بە دروشمی (بیلروح، بیلدەم نفدیک یا بەششار) و (ئەڵڵا، سوریا، بەششار و بەس) بەرەو رۆژاوای کوردستان بەڕێدەکەون.[1]
- روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد کە هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەستیان بەکشانەوە کردووە لەسەربازگەیەکی ناوچەی خەراب عەشک لەشاری کۆبان
📅 14-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 14-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 13-10-2019
رۆژی 5ەمی داگیرکاریی تورک بۆ رۆژاوا
- هەسەدە رایدەگەیێنێت، تەواوی گەڕەکەکانی سەرێ کانی و گرێ سپی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیانە.[1]
- ئەو یەکە سەربازییەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەدوای دەستپێکردنی هێرشی داگیرکاریی تورک لە رۆژئاوای کوردستان لە نزیک گرێ سپی جێگیر ببوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکەیان جێهێشت و بەرەو عەین عیسا گەڕانەوە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک کاروانێکی ئۆتۆمبیلی خەڵکی مەدەنی کە لە جەزیرە بەرەو سەرێکانی دەچوون کردە ئامانج. ژمارەیەکی زۆر کوژران و برینداربوون. هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەوە ئەنجا
📅 13-10-2019
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 13-10-2019
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
کەمترین هاوکاری بۆ رۆژاوا، گەمارۆی ئابووریی تاکی کوردە لەسەر شمەکی تورکی، درامای تورکی و گەشتوگوزار لە تورکیا!
📊 بابەت 365,217 | وێنە 55,364 | پەڕتووک PDF 10,479 | فایلی پەیوەندیدار 34,591 | 📼 ڤیدیۆ 151 | 🗄 سەرچاوەکان 12,408 |
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
ئەنجام: 20 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 05-10-2018 - نادیە موڕاد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

نادیە موڕاد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت

فایلی پەیوەندیدار 📂
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
باکووری کوردستان
- پۆلیس لە وانوان لە هەڵکوتانە سەر ماڵان و هاندان باگجی هاوسەرۆک شارەوانیی قەلقەلی-یان دەستگیرکرد. هەر لەو هەڵکوتانەدا لە ناوچەی قەلقەلی زوبەیر باگجی و کەسێکی تر کە ناوەکەی نازانرێت دەستگیرکران. هەروەها لە ناوچەی ئەردیشی وان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەری هەدەپەهەدەپە ئایفەر سایات لە گەڕەکی یەشیلۆڤا و ئایفەر سایات-یان دەستگیرکرد.[1]
- ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی تلۆ و ناوەندی سێرتسێرت لە باکووری کوردستان بەردەوامە. ئۆپراسیۆنەکەی سوپای تورکیا گەڕەکەکانی ئەلماجک، کارگاجک، ئەرەنلەر، ئاکومەرە و گوندەکانی چنارلس، هانتارات، ئاکیایلا و تاشبالاتانی ناوچەی تلۆ و گوندی کۆچلوی سەر بە ناوەندی شار و دەورووبەری گوندەکانی ئەمەکچلەر و بایراکتەپەی گرتووەتەوە.[1]
- پۆلیسی تورکیا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قۆسەر-ی مێردینمێردین هەڵیکوتایە سەر زۆر ماڵ. لە ئەنجامدا چەندین ئەندام و بەرپرسی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمەدیموکراتییەکان (دەبەپە) دەستگیرکران. ئه و کەسانەی کە دەستگیرکراون بریتین لە: حەمدیە تورگای کاندیدی هەدەپه لە شاری هاتای بۆ هەڵبژاردنی 2015ی پەرلەمانی تورکیا، یاسەمین دەمیرکایا ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە، حەقی ئاکانسەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە لە ناوچەی قۆسەر، مەلاهات ئۆرال ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری دەبەپە، حەمدوڵا ئەرەس کارمەندی پێشووی شارەوانی، سەردار چەتین، مەسعوود یگیت و سەلین چنار.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ژمارەیەک لە کۆڵبەرکۆڵبەرانی کوردیان لە نزیک گوندی دیناران لە ناوچەی ئالانی شاری سەردەشتسەردەشت، دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکاندا دوو کۆڵبەری کورد، بە ناوەکانی کەماڵ قادریان تەمەن 28 ساڵ و ئومید ساڵحپوور تەمەن 23 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.[5]
- لە کاتی مانۆڕی سپای پاسداران لە شاخی شاهۆ، بە تۆپبارانی ئەو زەنجیرە شاخە، بەتایبەت لە گوندەکانی لۆنی سادات و تیلەکۆ، بوو بە هۆی ئاگردانی چەندین لەوەڕگە و سووتانی دارستانەکانی ئەو زنجیرە شاخە.[5]
باشووری کوردستان
- ڕۆژنامەنووس و مامۆستا محەمەد حاجی فەرەج دێکۆنیمحەمەد حاجی فەرەج دێکۆنی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[3]
- فڕۆکەکانی تورک دەوروبەری گوندەکانی دەڤەری نهێل لە شارۆچکەی ئامێدیئامێدی بۆردوومان دەکەن.[2]
- تەرمی کەمال رەئوف محەمەدکەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ لە هۆڵنداوە گەییشتەوە سلێمانی و ئێوارەی ئەمڕۆ لە تەنیشت لالۆی کوڕییەوە نێژرا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- نادیە موڕادنادیە موڕاد، کچە کوردی ئێزیدیی قوربانیی دەستی داعشداعش، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت. لە کاتی رێزلێنانەکەدا بەهیچ جۆرێک ناوی کورد و کوردستان نەهات.[2]
- عەممار حەکیم،سەرۆکی رەوتی حیکمە لە تویتێکیدا دەنووسێت: بە بەهێزترین رستەکان، سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستەکە دەکەین کە بووە هۆی کوژرانی 7 سەربازی تورک لە ویلایەتی باتمانباتمانی رۆژهەڵات و هاوسۆزی خۆمان لەگەڵ حکومەت و گەلی تورکیای دراوسێ دەخەینەڕوو بەتایبەتی کەسوکاری قوربانییان و هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دژ بە تووندوتیژی و تیرۆر، دەخەینەڕوو.[4]

🗄 سەرچاوەکان
[1]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 05-10-2018
[2]⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[3]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 05-10-2018
[4]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 05-10-2018
[5]📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 06-10-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ ئامێدی
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ باتمان - ئێلح
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سێرت
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ سەردەشت
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ ماردین
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ وان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 1 2018 10:11AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Sep 1 2018 2:53PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 6 2018 3:28PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,249 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.4119 KB Oct 5 2018 2:03PMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.373 KB Oct 5 2018 11:26AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.2139 KB Oct 5 2018 11:23AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.155 KB Oct 2 2018 11:11AMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

نادیە موڕاد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی وەرگرت

📚 فایلی پەیوەندیدار: 20
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 20
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️40٪ی کەرکوک ئاوەڕۆی باراناوی نییە
2.👁️ئەرکەکانی شارەوانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووتە سەرشانی هاووڵاتیان
3.👁️جاددەکا نوو دناڤگبەرا رۆژئاڤا و باشورێ کوردستانێ دهێتە چێکرن
4.👁️رۆژانە 200 ناسنامە بۆ ئاوارەیان دهێنە دەرئێخستن
5.👁️نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە
6.👁️نرخی مریشک بەرزدەبێتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لێکرد
2.👁️تووڕەیی زەیتوون کوژرانی دوو چەتەی ڕاگەیاند 05-10-2018
3.👁️جڤاتا وەزیران یا هەرێما کوردستانێ: جەژنا جەمایێ ل هەمی خوشک برایێت ئێزدی ل کوردستانێ، دەرڤەیی وەلات و ل هەر جهەکێ جیهانێ هەبن، پیرۆز دکەین
4.👁️شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
5.👁️قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
6.👁️لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
7.👁️مەلا بەختیار: نۆبڵ شایستەی نادیە مورادە
8.👁️هەپەگە: ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێنرا و 11 سەرباز کوژران
9.👁️وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
10.👁️وەڵامنامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بانگەوازی کەسایەتییەکان بۆیەکگرتنی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
11.👁️کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات‎
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️محەمەد حاجی فەرەج دێکۆنی
2.👁️نادیە موراد
3.👁️کەمال رەئوف محەمەد - بابی لالۆ
📂[ زۆرتر...]
📖 ئەو موسڵمانەی نادیە مورادی ڕزگارکرد بۆچی ناوی نابرێت؟! | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ئەو موسڵمانەی نادیە مورادی ڕزگارکرد بۆچی ناوی نابرێت؟!

ئەو موسڵمانەی نادیە مورادی ڕزگارکرد بۆچی ناوی نابرێت؟!
ئەو پاڵەوانە ئێستا لە کوێیە و چۆن نادیەی ڕزگارکرد و قوربانیی دا؟!
ئامادەکردن: کۆشش بێستانسووری
گۆڤاری تایم بەم شێوەیە لەبارەی چیرۆکەکەوە دەنوسێت:
نیوە شەو بوو، کاتێک عومەر عەبدولجەبار گوێی لە تەقەی دەرگای ماڵەکەی بوو لە موسڵ. خێزانەکەی بە دەنگی لێدانی دەرگاکە ترسیان لێ نیشت. کۆتایی هاوینی 2014 بوو، داعشیش سێ مانگ بوو دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرتبوو. بە شێوەیەکی عادەتی لەو درەنگانەی شەودا میوان و سەردانیکردن شتێکی دەگمەن بوو، خێزانەکەی عومەر ترسان کە چەکدارانی داعش بن. دواتریش دیسانەوە لە دەرگا درایەوە.
عومەر وەکو دارتاش کاری دەکرد و لەگەڵ هاوسەرەکەی و دایک و باوکی و چوار برا و خوشکیدا لە خانوویەکی دوو قاتدا دەژیان. خێزانەکەشی لەوکاتەدا دووگیان بوو بە منداڵی دووەمیان.
ئەو شەوە جەبار و باوکی بە هێواشیی دەرگاکەیان کردەوە و کچێکیان بینییەوە کە سەر تا پێی لەناو نیقابێکی ڕەشدا بوو، ئەو کچە وتی تکایە یارمەتیم بدەن، ئەوان لاقەم دەکەن. جەباریش ئەو کچەی بردە ژوورەوە و هیوای خواست کە هیچ کەس نەیبینیبێتن.
دوای بردنە ژوورەوەی کچەکە بە دەنگێکی ترساو و لەرزۆکەوە دەستی بە قسەکردن کرد و وتی، ناوم نادیەیە و خەڵکی کۆچۆم، کە شارۆچکەیەکی ئێزدییە لە باشووری چیای شنگال و لەلایەن داعشەوە هەڵکوترایە سەرمان. منیش لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دەستگیرکرام، هێنامیان بۆ موسڵ و وەکو کۆیلە لە بازاڕدا فرۆشرام.
نادیە موراد لە کتێبەکەیدا بەناوی دواین کچ: بەسەرهاتی دەستگیرکردنم و شەڕی من دژی داعش نوسیویەتی نازانم بۆچی جەبار کەسێکی باش بوو!
دوای لەخۆگرتنی نادیە لەلایەن خانەوادەکەی جەبارەوە، ئامۆزایەکی جەبار هەڵدەستێت بە دروستکردنی ناسنامەیەک بە ناوێکی عەرەبیی موسڵمانی سوننی بۆ دەربازکردنی. پلانی دەربازکردنەکەشی بەو شێوەیە بووە کە نادیە خەڵکی کەرکوکە و ژنی جەبارە و دەیانەوێت بچن سەردانی دایک و باوکی بکەن لە کەرکوک.
لە گۆڤاری تایمدا باس لەوە کراوە، لە یەکەم خاڵی پشکنیندا (سەیتەریەدا)، چەکدارانی داعش تەکسییەکەی نادیە و جەباریان ڕاگرت و پشکنییان، ئەگەر بگیرانایە ئەوە نادییە دەگەڕێنرایەوە و عومەریش دەکوژرا.
نادیە لە پشتەوەی تەکسیەکە و لە نیقابەکەیدا دانیشتبوو، جەباریش هەموو مەترسیی ڕێگەکەی لەئەستۆ گرت و وەڵامی پرسیاری چەکدارانی داعشی دەدایەوە و ناسنامەکانیانی پێ نیشان دەدان. نادیە باسی لەوەش کردووە کە لەکاتێکدا هەڵهاتووە وێنەی خۆیی لە تەنیشت وێنەی دوو کچی تری ئێزدی بینیوە و زانیویەتی کە زۆر بە چالاکانە بەدوایدا دەگەڕێن.
دوای گەیاندنی نادیە بە شوێنی سەلامەت، جەبار گەڕایەوە بۆ موسڵ، دیسانەوە لە دەرگا درایەوە بەڵام ئەمجارە چەکدارانی داعش بوون. جەباریش ناچاربووە بە هەڵهاتن، چونکە وەک باوکی وتوویەتی، چیتر موسڵ بۆ جەبار ئەمن نەبووە و خێزانەکەشی درۆی ئەوەیان بە داعش وتووە کە جەبار سەربەخۆ و تەنیا خۆی ئەو کارەی کردووە.
لەکاتی هێرشکردنی هێزەکانی عێراق و ئەمریکاش بۆسەر موسڵ و لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا خوشکەکەی جەبار و تەواوی خێزانەکەی کوژران.
دواتریش جەبار 7000 دۆلاری بە قەرز لە مامێکی وەرگرت و خێزانە دووگیانەکەی و کوڕەکەیی لەناو تەنکەرێکی گازدا بە قاچاغ دەربازکرد. جەبار دواتر بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت، بە هیوای ژیانێکی خۆش، بەڵام لە بولگاریا پۆلیس دەستگیریکرد و بەبێ گوێدانە کردەوە پاڵەوانێتییەکانی خستیانە کوچی زیندانەوە.
نادیەش دواتر لەڕێگەی پرۆگرامێکی تایبەتەوە ڕاستەوخۆ برایە ئەڵمانیا و دواتریش بوو بە باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەڵام ئەو پاڵەوانەی کە نادیەی ڕزگارکرد لە 2015 و بە دەردی سەری خۆی گەیاندە ئەڵمانیا بەڵام هێشتا مافی پەنابەریی پێ نەدراوە، تەنانەت مافی پاراستنیی کاتییشی پێ نەدراوە. دەسەڵاتی ئەڵمانیاش داوای شتێکی لێ دەکات کە نییەتی و نەیماوە کە ئەویش (پاسپۆرتە عێراقییەکەیەتی)، بەو شێوەیەش جەبار نازانێت چی بەسەر دێت و لە ئێستادا پێویستی بە هاوکاریی و یارمەتییە، نادیەش تا ئێستا هیچی لەبارەی دۆخی ئێستای جەبارەوە نەوتووە!
جەبار وەک خۆی باسی دەکات لە ئێستاشدا و لە ئەڵمانیا هەڕەشەی لەسەرە و نامەیەکی هەڕەشەیان بۆ ناردووە و تیایدا هاتووە دەزانین لە ئەڵمانیایت و دێین بۆت. جەباریش بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لەسەریەتی زۆر ماڵ جێناهێڵێت و بەزۆری تا کڵاس (قوتابخانە) دەچێت و دێتەوە ماڵەوە.
جەبار ئێستاش نازانێت کە ئەوە کێ بووە بە داعشی وتووە کە کارێکی لەو شێوەیەی کردووە. جگە لە جەبار ئیستاش خانەوادەکەی جەبار هەڕەشەیان لەسەرە!
نادیە موراد لە کتێبەکەیدا لەجیاتی ناوهێنانی (عومەر) ناوی کەسێکی تری هێناوە بە (ناسر)، تا ئێستاش گوێم لە نادیە نەبووە کە ناوی عومەر بێنێت و لەلای دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و جیهانی هەوڵی ڕزگارکردنی عومەر بدات لەو دۆخەی خۆی و خێزانەکەی تێی کەوتوون!
پرسیار دروستدەبێت بەوەی بۆچی ناوێکی ئیسلامی و کەسێکی موسڵمان لەم بەینەدا لەبەین براوە و باس نەکراوە و ناکرێت و دەشاردرێتەوە، جگە لەمانەش هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆی و خێزانەکەیەتی و قوربانیی گەورەی داوە لەپێناو کەسێک کە ئێستا لە پۆستێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بە هاوبەشی وەردەگرێت؟!
باشە هەر بەڕاست پاڵەوانی سەرەکیی ئەم چیرۆکە بۆچی ونکراوە و پاڵەوانێکی تر خراوەتە جێگەکەی، سەرەڕای ئەوەش بە بچووکترین شێوە ناوی پاڵەوانی ئەسڵیی نابرێت؟!

🗄 سەرچاوەکان
[1]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | XOR
[2]👪 تۆڕی کۆمەڵایەتی | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | www.facebook.com/ahmadkakmahmood

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس👪 کۆمەڵایەتی
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 9 2018 5:58PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 9 2018 11:34PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 9 2018 11:34PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,071 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.149 KB Oct 9 2018 5:58PMزریان سەرچناری
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ئەو موسڵمانەی نادیە مورادی ڕزگارکرد بۆچی ناوی نابرێت؟!

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📖 کورتەباس
1.👁️ڕزگارکەرەکەی نادیە موراد چیرۆکەی دەگێڕێتەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لێکرد | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی
📝 بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە خاتوو نادیە مورادنادیە موراد دەکەین. هەر وەک چۆن هەمیشە کار و چالاکییەکانی، مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە بوون، پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیش بە خاتوو نادیا مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستانە.
هیوادارین ئەم خەڵاتە هەندێ دڵنەواییی خاتوو نادیا بداتەوە له و هەموو ئازار و مەینەتیانەی بەسەر خۆی و خانەوادەکەیدا هاتووە، هەروەها دڵنەواییی خوشک و برایانی ئێزدی بداتەوە له و کارەساتەی بەسەریاندا هات، چونکە ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ تاقە کەسێک نییە، بەڵکوو بۆ خۆڕاگری و قوربانییەکانی ئێزدییان و تەواوی گەلی کوردستانە.
خاتوو نادیا موراد کە سیمبولی قوربانییەکانی ئێزدییان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڵگری پەیامی ئاشتی و مرۆڤایەتییە لە جیهاندا، هەمیشە لە کار و چالاکییە مرۆییەکانیدا پشتگیریی تەواوی ئێمەی هەبووە و دەبێت. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و دووبارە پیرۆزبایی لێدەکەین.
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەەزیرانی هەرێمی کوردستان
05-10-201805-10-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-10-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 9 2018 2:20PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 10 2018 12:09PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 10 2018 12:09PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 744 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-10-2018
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیازپاکی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە ی
📝 بەڵگەنامەکان

خوشکان و دايکانی سەربەرزمان لە کوردانی ئێزیدی
خاتوو نادیە موراد..
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
ئاسوودەو بەختەوەرین بە دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد، وەک باڵیۆزی نیازپاکی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان..
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ژنان و کچانی شەرەفمەندی ئێزیدی و سەرجەم ژنان و کچانی تری قوربانی دەستی داعش..
ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم پاڵپشتی خۆمان لە خاتوو نادیە موراد و مەینەتی و مەرگەساتی دایکان و خوشکانی ئێزیدیمان کردووە، کە دووچاری دڕندەترین تاوانکاری سەردەم بوونەتەوەو هەموو هەوڵێکمان بۆ رزگارکردن و زانینی چارەنووسی ئەوانەی تا ئێستا لە ژێردەستی تیرۆریستان ماون، بەو هیوایەین دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد تەکانێکی تر بە هەوڵ و کۆششەکانمان بدات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ژنان و کچان لە قوربانیانی دەستی داعش، هەروها هیوای سەرکەوتن بۆ ئەرکی پیرۆزی نادیە خان دەخوازین، بەهەموو شێوەیەک و بەگوێرەی توانا رەخساوەکانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەین تەواوی پشتگیریی لەم ئەرکە پیرۆزەی خاتوو نادیە بکەین.
بێگومان دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد بە باڵیۆزی نیازپاکی لە گەورەترین ناوەندی نێودەوڵەتی، کە ئەویش بریتییە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رەنگدانەوەی پاڵپشتی و هاوسۆزی نێونەتەوەییە بۆمەرگەساتی ژنان و کچانی ئێزدی و پێکهاتەکانی تر کە بوونە قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعش..
بەو هیوایەین هەموولایەکمان هاوکاری خاتوو نادیە موراد بکەین تا مەرگەساتی ئێزیدییەکان وەک جینۆسایدی سەردەم بناسرێت و هەموو جیهان پاڵپشتی ئەو مەسەلەیە بکات..
بەهیوای سەرکەوتنی خاتوو نادیە موراد لەم ئەرکە نوێیەی داو بەهیوای ئەوەی هەموولایەکمان پالپشتی کارو خەباتی خاتوو نادیە بکەین لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان هەردەم هاوکار و پاڵپشت دەبێت بۆ هەر هەوڵ و کۆششێک بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی خوشکان و دایکانی ئێزیدیمان و بەجینۆساید ناساندنی مەرگەساتی خوشک وبرایانی ئێزیدی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی..
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-09-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-09-2016
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2016 3:16PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2016 3:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,288 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە ی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-09-2016
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️نەتەوە یەکگرتووەکان
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
🔣 جاکۆ بانيست بۆ ناديە موڕاد | 🏷️ پۆل: هەمەجۆرە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

ناديه‌ موراد

فایلی پەیوەندیدار 📂
جاکۆ بانيست(1) بۆ ناديە موڕاد
لەنێوان گوڵ و پەپولەدا
تۆ هيچ کامت وەک خۆت نەويست
نەبا گوڵ بی دڕکێکت بێ
پەپولەش بی خواستت
مژينی شيلەی گوڵ بێ
دوای دەيان فەرمان....
تۆ مرۆڤ بوونت ويست
بەڵام مرۆڤێکی (جاکۆبانيست)

گوشاد عەبدولرەحمان بايز
05-10-201805-10-2018
کۆيە
-------------------------
(1) جاکۆ بانيست واتە کەسی قوربانی

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:🔣 هەمەجۆرە
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان⚪ کۆیە
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئاراس ئیلنجاغی)ەوە لە: Oct 7 2018 7:04AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 7 2018 9:44AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 7 2018 6:16PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,257 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.140 KB Oct 7 2018 7:05AMئاراس ئیلنجاغی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

ناديه‌ موراد

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ 16-09-2016 نادیە موراد وەک یەکەم قوربانی دەستی داعش، یەکەم کوردیش لە مێژوودا وەک بالوێزی نیازپاکی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەستنیشان کرا.
دیارە بەخشینی ئەو نازناوە و پۆستە بە نادیە موردا خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێکی مێژوویی و سیاسی و یاسایی و دادوەریی گەورەی هەیە، مانا و مەغزایەکی گەورەی هەیە بۆ گەل و گروپ و ئەتنییە کۆمەڵکوژکراوەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی.
ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی گەیاندنی دۆسیەی تاوانی گەورەی شەنگال و تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە نادیە خان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و زۆرتری بۆ دەخوازین، بە ئومێدین کە بەخشینی ئەم پۆستە دەرگایەک بێت بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوبراو.
هاوکات سوپاس و رێزی خۆمان بۆ خاتوو ئەمەل کلۆنی دەنێرین، کە وەک مرۆڤ دۆستێک و داکۆکیکەرێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پارێزەری مافەکان هەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەم کارە.
هەر لێرەشەوە داوا لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کشانەوە و کەمتەرخەمی هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری ئاشکرا بکەن و کەمتەرخەم و سەرپێچیکەران سزای خۆیان وەربگرن.
چاودێری کوردۆساید-چاک
16-09-2016
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 16-09-2016
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 17 2016 2:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,269 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-09-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی
📝 بەڵگەنامەکان

نۆبڵی ئاشتیت پیرۆزبێت نادیەی ئازیز
ئازیزەکەم نادیە لەکۆتاییدا هاوار و زریکە و فرمێسکی خوشک و دایک و کیژۆڵەکانمانت گەیاندە گوێچکە کەڕەکانی جیهان، ویژدانە مردووەکانت هەژاند…!!
پیرۆزت بێت ؛ گوڵە سپیەکەی سەرزەمینی نایەکسانی و نا دادپەروەری..!
پیرۆز بێت ؛ لە تۆ و لەگەلە بەشمەینەتەکەمان
پیرۆز بێت ؛ لەگشت ئێزیدیانی جیهان
پیرۆز بێت ؛ لەشەنگالی بریندار
پیرۆز بێت ؛ لەبارین و ئاڤێستا و جیلان و ڕەیحانە و گشت شەرڤانانی یەپەژەیەپەژە
پیرۆزت بێت کچە ئازیزەکەم
تۆ لەپەڕەی گوڵ ناسکتر و لە پۆڵا بەهێزتریت
شانازیت پێوە دەکەم نێرگزە چاو پڕ لە فرمێسکەکەی شەنگالم، چڵە گەنمە
سەربەرزەکەی نیشتیمانم…
پیرۆزت بێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەدشاناز ئیبراهیم ئەحمەد
05-10-201805-10-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-10-2018
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 6 2018 8:37AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 6 2018 10:12PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 6 2018 10:12PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 741 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-10-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ ساڵی 2018، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوو نادیە مورادنادیە موراد-ی کچە چالاکوانی ئێزدی دەکەم و ئەو خەڵاتەش جێی شانازی هەموو گەلی کورد و ئێزدییەکانە.
نادیە موراد، ئەو کچە بوێرە رزگاربووەی دەستی تێرۆریستانی داعشداعشە، کە توانی پەیامی مرۆڤدۆستانەی خۆی و نەهامەتییەکانی ئێزدییەکان بگەیەنێتە هەموو جیهان. ئێستاش بە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، نادیە موراد دەبێتە نوێنەری ئاشتەوایی هەموو ئەو کوردانەی بەدرێژایی مێژوو ستەمیان لێکراوە، هاوکات هاواری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتیی دەگەیەنێتە گەلانی ئاشتیخوازی جیهان.
رۆژێک لە رۆژان، ژیانی خاتوو نادیە لە ئەوپەڕی مەترسیدا بوو، لە ژێر هەڕەشەی ڕم و ئاگری تێرۆریستاندا بوو، بەڵام ئیرادەی ئەو خاتوونە هەرگیز دانەڕما وپاش دەرباز بوون، هەوڵیدا ئازارەکانی خۆی میللەتەکەی بگەیەنێتە زۆرترین مرۆڤ لە جیهاندا، و سەرکەوتووش بوو بە هەوڵ وهیمەتی هەموو مرۆڤدۆستان.
کاتی هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و رێکخراوە جیهانیەکان دان بە کۆمەڵکوژی تاوانەکانی داعش بنێن، و کوردانی ئێزیدیش بەتەواوەتی بگەڕێنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزەرێنن، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەوڵی هەموو لایەکە.
لە کۆتاییدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئەم بڕیارەی کۆمیتەی نۆبڵ، زۆر دڵخۆشی کردم، کە خەڵاتێکی مەزنی وەها ببەخشێت بە خاتوو نادیە و هەموو خوشک و برا ئێزیدییەکان لەپای ئازار ونەهامەتییەکانیان.
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
05-10-201805-10-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-10-2018
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 5 2018 1:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 5 2018 10:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 5 2018 10:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 762 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات‎
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-10-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە.
من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن داعشداعش هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی عێراق بهێنێت، لەڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی.
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ رۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی دروستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی.
ژیانی منداڵیم، وەکو منداڵێکی گوندنشین بووە، لە گوندی کۆچۆ لە باشووری شنگالشنگال، هیچ زانیارییەکم لەسەر شتێک نەبوو کە پێیدەڵێن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ زانیارییەکم لەسەر ناکۆکی و ململانێ و کوشتن نەبوو کە هەموو رۆژێک لە جیهانی ئێمە روودەدات، نەمدەزانی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەو تاوانە قێزەونە دژی بە یەکدی ئەنجامبدەن.
وەکو هەر کچێکی بچووک خەونم بەوە دەبینی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکەم، خەونی گەورەشم ئەوەبوو ئارایشتگەیەکم بۆ جوانکاری هەبێت لە گوندەکەمان و لەگەڵ خێزانەکەمان بژیم لە شنگال، بەڵام ئەو خەونەم بووە کابووس، شتێک روویدا کە هیچ رۆژێک پێشبینیم نەکردبوو، کۆمەڵکوژی روویدا، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەش دایکم و 6 برا و دوو خوشکم لەدەستدان، هەموو خانەوادەیەکی ئێزدی هەمان چیرۆکی منی هەیە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە. بەڵێ، ژیانمان لەنێوانی شەو رۆژێکدا گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەشێوەیەک کە ئەستەم بوو قبووڵی بکەی، چۆن ئەو خانەوادە ئێزدیانە لە یەکدی دابڕان، چۆن نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەتی ئاشتیخواز لەبەریەک هەڵوەشا، چۆن کۆمەڵگەیەکی تەواو کە ئاڵاهەڵگری ئاشتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو بوونە سووتەمەنی جەنگ. لە مێژووماندا رووبەڕووی چەندی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی بووینەتەوە بەهۆی بیروباوەڕ و ئایینمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیانە ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئێزدییەکان لە تورکیا ماون، لە سووریا ژمارەی ئێزدییەکان دەگەیشتە 80 هەزار کەس، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکەیان لە 5 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئێزدییەکان لە عێراق رووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە، ژمارەیان زۆر کەمبووەتەوە، ئامانجی داعش سڕینەوەی ئەو ئایینە بوو، ئەو ئامانجەش بەدیدەهات ئەگەر پارێزگاریان لێنەکرابا، ئەمەش هەمان حاڵی کەمینە لاوازەکانی دیکەیە لە عێراق و سووریا.
دوای شکستی حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانی عێراق لە پارێزگاریکردنیان و شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رزگارکردنمان لە داعش و رێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیەی لە دژمان کرا، دەستەوەستان بوون لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەیەک بە تەواوەتی بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، خانووەکانمان و خانەوادەکانمان و دابونەریتمان، گەل و خەونەکانمان و کەرامەتمان هەمووی لەنێوچوو، دوای کۆمەڵکوژی هاوسۆزیەکمان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدەستهێنا، زۆرێک لە وڵاتانیش دانیان بەو کۆمەڵکوژییە دانا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەی لەنێوبردنمان بەردەوامە، حاڵی ئێزدییەکان لە بەندیخانەکانی داعش نەگۆڕاوە، هێشتا لە کەمپەکان دەرنەچوون، ئەو شوێنانەیان بونیادنەناوەتەوە کە داعش وێرانیکردوون، تاوەکو ئێستاش سزای ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە نەدراوە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کردووە، هاوسۆزی زیاترمان ناوێت، دەمەوێت ئەو هاوسۆزییەتان تەرجومە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەرزی واقیع.
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی زیاتر بەدیاربخات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی مافی پەنابەرێتی و کۆچبەری بۆ ئەوانەی بوونە قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە بۆ هەموو عێراقییەکان، نەک تەنها بۆ یەکەمین عێراقی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە ئاهەنگی سەرکەوتن و رزگاکردنی خاکی عێراقە لەدەست رێکخراوی داعشی تیرۆریستی، بەشێوەیەک عێراقییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور یەکیانگرت و جەنگێکیان لەبری هەموو جیهان دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕۆیە ئەنجامدا، یەکبوونی عێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هزری داعش، بووە هێزێک بۆ هەموومان و توانیمان ئابڕی تاوانەکانیان ببەین، پێویستە یەکبین و بە ەکەوەش کاربکەین بۆ ئەوەی سزای داعش و ئەوانە بدەین کە پێشوازی و خۆشحاڵی و یارمەتی داعشیاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زۆری عێراق بکات. پێویستە لە عێراق شوێنێک نەهێڵدرێتەوە بۆ تیرۆر و هزری تیرۆ لەدوای داعش، پێویستە یەکدەستبین لە بونیادنانەوەی وڵاتمان، پێویستە پشکداربین لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.
پێویستە لەسەرمان هەموو رۆژێک ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە چۆن رێکخراوی داعش و هەڵگرانی ئەو بیرە لە ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر ئێزدییەکان، بە ئامانجی کۆتاییپێهێنانی یەکێک لە پێکهاتە رەسەنەکانی کۆمەڵگەای عێراقی. داعش ئەو تاوانە و ئەو کۆمەڵکوژییەی لە بەرامبەر ئێمە ئەنجامدا، تەنیا لەبەرئەوەی ئێزدی بووین، خاوەن بڕوای دابونەریتێکی جیاواز بووین، کە بڕوای بە کوشتن و بە سەبیکردن و عەبدکردن نەبووە.
لە سەدەی 21 لە سەردەمی جیهانگیری و مافی مرۆڤ، زیاتر 6 هەزار 500 منداڵ و ژنی ئێزدی کرانە سەبایە، رووبەڕووی کڕین و فرۆشتن و تووندوتیژی سێکسی و دەروونی کرانەوە، سەرەڕای هاوارمان لە ساڵی 2014وە تاوەکو ئێستا، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی نادیارە لەژێر دەستی داعش. کچان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت و بە سەبی دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بە ئەقڵی کێدا دەچێت ویژاندی سەرکردەی 195 دەوڵەت لە جیهاندا نەجوڵابێت بۆ کارکردن بۆ رزگارکردنی ئەو کچانە، ئەگەر ئەمە رێککەوتنێکی بازرگانی یان نەوتی یانیش چەک بووایە، بە دڵنیاییەوە دەمانبینی هەوڵەکانیان دوو هێندە دەخستەگەڕ لەپێناو رزگارکردنیان.
هەموو رۆژێک گوێمان لە چەندین چیرۆکی کارەساتبار دەبێت و فرمێسک لە چاوان دەهێنێت، سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان ئافرەت و منداڵ لە جیهان رووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، هەموو رۆژێک گوێمان لە هاواری منداڵان دەبێت لە عێراق و سووریا و یەمەن، هەموو رۆژێک سەدان ژن و منداڵ لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکە دەبینین دەکوژرێن و دەکرێنە سووتەمەنی شەڕ بەبێ ئەوەی ببینین کەسێک یارمەتیان بدات یان سزای ئەوانە بدات ئەو تاوانانە لە دژیان ئەنجامدەدات.
ماوەی چوار ساڵە بە دەوری ئەو جیهانەدا دەسوڕێم و دەگەڕێم، چیرۆکی خۆم و کۆمەڵگەکەم و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دەگێڕمەوە، بەبێ ئەوەی بەشێکی بچووک لە دادپەروەری بەدیبێت، بەبێ ئەوەی سزای تاوانکارانی تووندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچانی ئێزدی و ئەوانی دیکە بدرێت، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵکوژییە دژی ئێمە و دژی کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە. دادپەروەری تاکە رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان، ئەگەر بمانەوێت حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و بە سەبیکردن لە بەرامبەر ئافرەتان دووبارەنەبێتەوە، ئەوا لەسەر پێویستە سزای ئەو کەسانە بدەین کە تووندوتیژی وەکو چەکێک بەکاردەهێنێت دژی ژنان و کچان.
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو رێزلێنانە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێک لەو دونیایە ناتوانێت کەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە. بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و سزای تاوانکاران، هیچ رێزلێنانێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بکاتەوە، کە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت کوژران و بەسەبی بران، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێزدی بوون. هیچ خەڵاتێک ناتوانێت ئەو ژیانە سادەیەمان لەنێو کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و پارێزگاری ئەوانەی لە کۆمەڵگەکەمان ماون.
لەم رۆژانەدا یادی 70 ساڵەی رێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ روونەدانی کۆمەڵکوژی و سزادانی ئەنجامدەران دەکەینەوە، کۆمەڵگەکەی من ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوام لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنانەت رێگری لەو کۆمەڵکوژییەش نەکرد، بەڵکو شکستیهێناوە لە راگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دژمان دەکرێت و رووبەڕووکردنەوەی ئەو تاوانکارانە بە دادگا.
چەندین کۆمەڵگەی لاوازی دیکە هەن لەو جیهانە کە لەبەرامبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رووبەڕووی لەنێوبردنی نەژادی و گۆڕینی ناسنامە دەبنەوە، پاراستنی ئێزدییەکان و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە لە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لە بوارەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەمایەتییەکان. پاراستنی مافی ژنان و منداڵ، بەتایبەت ئافرەتان لە تووندوتیژی سێکسی لەو ناوچانەی کە ململانێ و شەڕی نێوخۆی تێدایە.
شەرەفی ئەوەم پ بەخشرا لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی بەشداریبکەم، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵڕۆژی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی بوو، بەڵام لەو کاتەوەی کۆتایی بە یەکەم جەنگی جیهانی هاتووە، چەند کۆمەڵکوژی و چەند شەڕ روویانداوە؟ قوربانییەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ژماردن نایێن، بەتایبەت شەڕە نێوخۆییەکان. ئێمە وەکو جیهان ئیدانەی ئەو شەڕانە و دانمان ناوە بە کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام شکستمانهێناوە لەوەی سنوورێک لەبەردەم دووبارەبوونەوەیان دابنێین. راستە زۆر کێشە و ناکۆکی و ململانێ هەن لە جیهاندا، بەڵام دەستپێشخەری و هەوڵی زۆریش هەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یارمەتیدانی قوربانییەکان، ئەگەر دەستپێشخەری ویلایەتی بادن ڤۆرن بێرگک و بەڕێز کریشمان و یارمەتییەکانی نەبووایە نەمدەتوانی تاوانەکانی داعش ئاشکرابکەم و قسە لەسەر ئەو تاوانە بکەم کە رووبەڕووی ئێزدییەکان ببووەوە، بۆیە دەڵێم سەرجەم قوربانییەکان شایەنی دابینیکردنی شوێنێکی ئارامن تاوەکو دادپەروەریان بۆ بەدیدێت.
پەروەردە و فێرکردن رۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە گەشەی کۆمەڵگە شارستانییەکاندا، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە. بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمە لە منداڵەکانیان وەبەربهێنین، چونکە منداڵ وەکو پەڕەیەکی سپی وایە، دەتوانین فێری ئاشتی و و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگەیەکانیان بکەین، لەبری رق لێبوونەوەو تائیفییەت.، هاوکات پێویستە ئافرەت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان بێت، پێویستیشە بەشداری پیبکرێت لە پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان کۆمەڵگەکان، بە دەنگ و بەشداری ئافرەت دەتوانین گۆڕانکاری جەوهەری لەنێوان کۆمەڵگەکان و جیهان بکەین. من شانازی بە ئێزدییەکان دەکەم لەسەر ئەو هێز و ئارامییەی هەیانە، ئەگەرچی چەندین جار کۆمەڵگەکەمان کراوەتە ئامانج بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین لە خەبات لە پێناو مافی هەبوونمان، کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستی ئاشتی و لێبووردەییە و پێویستە ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان.
لە کۆتاییدا دەمەوێت سوود لەو هەلە وەربگرم و دەڵێم، سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە پاڵپشتم بووە لە گەیاندنی پەیامەکەم هەر لە رۆژی یەکەمەوە، سوپاس بۆ تیمەکەم، سوپاس بۆ تێربی و سێندی و عابد، کە هیچ رۆژێک جێینەهێشتم. سوپاس بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی دانیان نا بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و یارمەتیان پێشکەش بە کۆمەڵگە لاوازەکان کردووە، سوپاس بۆ کەنەدا و ئوسترالیا، کەبوونەتە ئارامگەیەک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. سوپاس بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو یارمەتی و ئەو دەستپێشخەریانەی کردوویانە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، سوپاس بۆ فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتیەکانیان لە بەرامبەر کەیسی ئێمە. سوپاس بۆ کوردستانی عێراق لە بەرامبەر یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، سوپاس بۆ ئەمیری کوێت و حکومەتی نەرویج بۆ دەستپێشخەریان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووبارە بونیادنانەوەی عێراق. سوپاس بۆ هاوڕێم پارێزەر ئەمەل کلۆنی و تیمەکەی کە هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ سزادانی داعش، سوپاس بۆ دەوڵەتی یۆنان، کە زۆری پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە، با یەکبگرین دژی زوڵم و پێشێلکارییەکان و بە یەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین نا بۆ تووندوتیژی و بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ بەکرێگیراوی بەڵێ بۆ ئازادی، نا بۆ نەژداپەرستی بەڵێ بۆ مافی و مرۆڤ بۆ هەمووان، نا بۆ بەکار‌هێنانی ژن و منداڵ، بەڵێ بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆیان، نا بۆ دەربازبوونی تاوانکاران لە سزا، بەڵێ بۆ سزادانی تاوانکاران و ئەنجامدەران و بەدیهێنانی دادپەروەری.
10-12-201810-12-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-12-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊷ وەرگێڕدراو
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Dec 10 2018 8:39PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 10 2018 10:35PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Dec 10 2018 10:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 666 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.236 KB Dec 10 2018 8:59PMنالیا ئیبراهیم
📷 فایلی وێنە 1.0.111 KB Dec 10 2018 8:40PMنالیا ئیبراهیم
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-12-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
📝 لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!
لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

خاتوو نادیە مورادنادیە موراد، سێمبولی خۆڕاگریی مرۆڤایەتییە بەرامبەر تیرۆر و ئازار و جینۆساید.
نادییە موراد، تەوارێکی بەرزە فڕی کوردستانه،‌ کە بە درێژایی شەڕی دژ بە تیرۆر و، شان بە شانی خوشک و براکانی لەناو هێزەکانی دژە تیرۆر و پێشمەرگە و ئاسایش و یەکینەکانی بەرخۆداندا لەبەرکانی جەنگ، لەگەڵ هەموو ئازادیخوازانی جیهان دژ بە تیرۆر و توندڕەوی، خەباتی کرد وکۆڵی نەدا، سڵی نەکردەوە لە سەختی رێگە و، هەوڵیدا بە هەڵدانەوەی ئازاری خۆی و، گێڕانەوەی تراژیدیاکانی، دنیا رابچڵەکێنێت و رێگە بگرێت لەوەی جارێکی تر گەلەکەی و هاوجۆرەکانی، روبەڕووی ئازار و چەوساندنەوە و جینۆساید بکرێنەوە.
ئەم خاتوونە سەربڵندە، سەرباریی کەمیی تەمەنی، وەکو سەرکردەیەکی بە ئەزموون، رێگرییەکانی ناوخۆی راماڵی و، بەهۆی راستگۆیی ناخی و، رەوایەتیی ئامانجەکەی، بە خێرایی ناسرا و پەیامەکەی،‌ ئاشتی و ئارامی و ژیانێکی ئاسودە‌ بۆ کۆمەڵگەی ئێزدییان و کوردستان و مرۆڤایەتی، بە دنیادا بڵاو بۆوە و کردی بە سێمبولێکی جیهانیی.
بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەم کیژەی کوردستان، نەک تەنها دەبێتە سەربەرزی بۆ ئێمە و خۆی و خانەوادە و گەلەکەی و مرۆڤایەتی، بەڵکو دەبێتە هۆی سەرکەوتنی بەرەی شەڕی دژ بە تیرۆر بەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی و، بەهایەکی زیاتریش بە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبەخشێت.
وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لەم جەنگاوەرەی رێی ئاشتی، دڵنیاین بۆ لەمەولاش نادییە موراد، بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی، پارێزەر و پشتیوان دەبێت بۆ هەموو قوربانیانی جەنگ، و دەنگێکی پیرۆز دەبێت‌ دژ بە کۆیلایەتی و، لە پێناو ئاشتیی و ئارامیی لە سەرتاسەری جیهاندا، خەبات دەکات.
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی
05-10-201805-10-2018
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 05-10-2018
🏟 پارت / لایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 5 2018 5:02PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 5 2018 10:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 5 2018 10:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 733 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-10-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نادیە موراد
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست226,137%61.92
هەورامی61,567%16.85
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,518%15.47
عربي9,738%2.66
کرمانجی - کوردیی باکوور4,701%1.28
فارسی2,246%0.61
English1,756%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,181%0.32
Türkçe481%0.13
Nederlands189%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska52%0.01
لەکی37%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ پۆل...
🏷️ پۆل بابەت%
🔤 وشە و دەستەواژە227,776%62.37
👫 کەسایەتییەکان25,035%6.85
📕 پەڕتووکخانە21,900%5.99
🏰 شوێنەکان20,766%5.68
✌️ شەهیدان18,721%5.12
💬 پەند و ئیدیۆم12,034%3.29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)10,264%2.81
📝 بەڵگەنامەکان5,017%1.37
📷 وێنە و پێناس4,862%1.33
🚼 ناوی کوردی4,851%1.32
📊 ئامار و راپرسی4,753%1.30
📖 کورتەباس2,491%0.68
☂️ پارت و رێکخراوەکان1,605%0.43
🔣 هەمەجۆرە1,140%0.31
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)946%0.25
😊 گاڵتەوگەپ730%0.19
🎵 کارە هونەرییەکان551%0.15
💎 شوێنەوار و کۆنینە465%0.12
💚 ئەنفالکراوان422%0.11
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە195%0.05
🌏 نەخشەکان175%0.04
📼 ڤیدیۆ151%0.04
🌳 ژینگەی کوردستان90%0.02
👩 دۆزی ژن82%0.02
🍛 خواردنی کوردی74%0.02
🎥 ئالبومەکان34%0.00
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان30%0.00
🏆 یارییە کوردەوارییەکان17%0.00
🔬 زانست14%0.00
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان2%0.00
💕 هۆنراوە2%0.00
📕 پەڕتووکخانە...
📕 پەڕتووکخانە - 🏷️ پۆلPDF
💰 ئابووری94
📈 ئامار57
⁉️ ئایین و ئاتەیزم843
📖 ئەدەبی / رەخنەی ئەدەبی512
☭ ئەدەبی کرێکاری44
🐉 ئەفسانە30
📙 ئەنسیکلۆپیدیا8
😞 ئەنفال، هەڵەبجە و جینۆساید207
📖 بیبلۆگرافیا119
📄 بەڵگەنامەیی69
📃 پرۆگرام65
⛑ پزیشکی - تەندروستی86
🎒 پڕۆگرامی خوێندن66
🎒 پەروەردە112
☠ تیرۆریزم48
🌏 جوگرافیا47
📖 چیرۆک405
⚡ چیرۆکەکانی توندوتیژی1
☀️ دۆزی کورد726
📖 دەروونناسی105
📜 راپۆرت180
📰 راگەیاندن167
📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی780
📖 رۆمان595
☢ زانست77
🌐 زمانەوانی و رێزمان382
👩 ژنان95
🌿 ژینگە4
🎦 سیناریۆ8
👮 سەربازی14
🎭 شانۆ / شانۆگەری177
📘 فەرهەنگ184
🤔 فەلسەفە / هزر315
🏕 گەشتنامە80
🔎 لێکۆڵینەوە239
📖 مافی مرۆڤ10
🚼 منداڵان182
🎵 موزیک16
⚔ مێژوو1,037
🎶 هونەری89
🔣 هەمەجۆرە622
🌼 هەڵبەست912
📄 وتار و دیمانە205
🏀 وەرزش10
🌾 کشتوکاڵ35
🎋 کلتوور / فۆلکلۆر146
📅 کڕۆنۆلۆژیا27
📚 کۆبەرهەم20
💻 کۆمپیوتەر32
👪 کۆمەڵایەتی74
👪 کۆمەڵناسی77
📚 کۆی بڵاوکراوەکان36
📝 یاداشت308
⚖ یاسایی139

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,081 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574