Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 سەید کەمال سەید عەلی
سەید کەمال سەید عەلی، لە ساڵی 1940 لەدایکبووە و لە تەمەنی 15 ساڵییەوە خەریکی دروستکردن و فرۆشتنی کوبەیە. پیشەکەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زیاتر لە 65 ساڵە لەشاری هەولێر لە پیشەکەی بەردەوامە.
سەید ک
👫 سەید کەمال سەید عەلی
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
ئومێد ئاڵتنچاخ یەکێکە لە گۆرانیبژە دیارەکانی شاری دێرسمی باکووری کوردستان کە بە شێوەزاری زازاکی گۆرانی دەچڕێت. ئومێد ئاڵتنچاخ ساڵی 1991 ئەلبوومێکی گۆرانی بە شێوەزاری زازاکی بڵاوکردەوە، بەڵام دواتر قەد
👫 ئومێد ئاڵتنچاخ
✌️ ئەشکان عەزیزی
درەنگانی ئێوارەی پێنجشەممە رێکەوتی 15-10-2020، هێزەکانی بنکەی پۆلیسی دەوڵەت ئاوای کرماشان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە ئاشکانی تەمەن 17 ساڵانی تێدابووە بە بیانووی ئەوەیکە ئۆتۆمبێلەکە تابڵۆی نەبووە، بە
✌️ ئەشکان عەزیزی
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
نازناو: زنار دەڤریم
ناوی تەواو: رزگار یلماز
شوێنی لەدایکبوون: سێرت
ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رزگار یلماز (زنار دەڤریم)
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
نازناو: رەشاد تمۆق
ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین
بەروار و شوێنی شەهیدبوون:10-07-2020 / حەفتانین
✌️ تۆپراک ئادیبەللی (رەشاد تمۆق)
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
نازناو:ئارگەش سارا
ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت
شوێنی لەدایکبوون: روحا
ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: 10-07-2020 / حەفتانین
✌️ رفعەت بوزکورت (ئارگەش سارا)
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
نووسین و ئامادەکردنی: نەسیم قادرپوور[1]
📕 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی دوژمنیەتی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد تورک
👫 کەسایەتییەکان
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
✌️ شەهیدان
محەمەد نوری
👫 کەسایەتییەکان
سەلاح رەنجدەر
👫 کەسایەتییەکان
فەردیناند هەنەربیشلەر
ئەنجام: 66 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 7 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📊 20% داهاتی سنووری هەولێر ناچێتەوە وەزارەتی دارایی | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
20% داهاتی سنووری هەولێر ناچێتەوە وەزارەتی دارایی
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 80% داهاتی سنووری پارێزگاری هەولێر دەچێتە ناو خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لە ئەمساڵیشدا گەورەترین پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە هەولێر دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند داهاتەکانی شارەوانی و ئاو و کارەباو هاتووچۆ و سەرجەم داهاتەکان، بەداهاتی خاڵە سنوورییەکانەوە لە سنووری پارێزگای هەولێریشەوە دەچێتەوە وەزارەتی دارایی، تەنها 20% دەچێتەوە فەرمانگەکانی هەولێر بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بچووک.
نەوزاد هادی،ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لە داهاتی سنووری هەولێر و لەگەڵ ئەو نەوتەی دەکەوێتە سنووری پاڕێزگای هەولێر کە زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت، لە دابینکردنی موچەو بودجەی بەکاربردن و خەرجی وەزارەتەکان بەکاردەهێنرێت.
پارێزگاری هەولێر، ئاشکرشیکرد، لە ئەمساڵدا لە چوارچێوەی وەرگرتنی قەرزێکی حکومەتی ژاپۆنی پڕۆژەیەکی گەورەی ستراتیژی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێدەکرێت، بەمەش کێشەی زۆربوونی ئاوو لافاو لەو شارە کۆتایی پێدێت.
ناوبراو، وتیشی لە 44% ئاوارەکانی هەرێم دەکەونە سنووری شاری هەولێر، کە ژمارەیان نزیکە لە 700 هەزار کەس، بۆ ئەم مەبەستەش 15 ملیار دینارمان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وەرگرتووە، لەگەڵ ئەو پارەی لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خەرجدەکرێت، لە رێگای کەمپەکانەوە هاوکاری و خزمەتگوزاریی پێشکەشی ئاوارەکان دەکەن.
26-03-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 26-03-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2017 10:12PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2017 10:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,455 جار بینراوە

📊 باج دووەم سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهات بووە لە وەزارەتی دارایی | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
باج دووەم سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهات بووە لە وەزارەتی دارایی
📊 ئامار و راپرسی

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: ئێمە دووەم سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهاتین لە وەزارەتی دارایی، ئاماژەکان زۆر دڵخۆشکەربوون و گەیشتووینەتەوە بە ساڵی 2013، کۆی داهاتی باجی دەرامەت و خانووبەرە و میری گەیشتووەتە سەرووی 92 ملیار دینار.
عەلی عەبدولڕەحمان عارەب، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی نیوڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی زیادبوونی داهاتەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: خۆشبەختانە حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی تۆکمەی داڕشت لەدوای ئەو قەیرانەی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لەدوای ساڵی 2013 و بڕینی بودجە رووبەڕووی بووەوە، کە توانی پێداچوونەوەیەک بە یاسای رسومات و باج بکات کە حکومەت پێویستە وەریبگرێت.
عەلی عەبدولڕەحمان، دەڵێت: بەپێی ئەو ئامارانەی کە ئێمە لە باجی دەرامەت و خانووبەرە لەبەردەستماندایە ئاماژەکان زۆر دڵخۆشکەربووینە بە بەراورد بە ساڵانی 2014 و 2015، ئەوەش جێی دڵخۆشییە بۆ هەموو لایەکمان.
بە گوتەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان گوتی ئەگەر بەراوردکارییەک لەنێوان داهاتی 2014 و 2015 بۆ ساڵی 2017 بکەین، دەتوانین بڵێین گەیشتووینەتەوە بەو داهاتەی کە لە ساڵی 2013 هەمانبووە، کە لەوکات پرۆژەی گەورە ئەنجامدراوە و لەسەر بنەمای ئەو پرۆژانە باجمان وەرگرتووە، ئەمڕۆ ئێمە گەیشتینەوە بە ژمارەیەکی زۆر باش تاوەکو مانگی 5ی 2017.
عەلی عەبدولڕەحمان، دەشڵێت: ئێمە دووەم سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهاتین لە وەزارەتی دارایی، کۆی داهاتی باجی دەرامەت و خانووبەرە و میری تاوەکو مانگی 5ی 2017 گەیشتووەتە سەرووی 92 ملیار دینار.
سەبارەت بەو بڕیارانەی لەلایەن حکومەتەوە دەرکراون بۆ رێکخستنەوە و چاکسازی، تاچەند بووەتە بارگرانیی بەسەر هاونیشتمانیانەوە، عەلی عەبدولڕەحمان، دەڵێ: حکومەت بیری لەوەش کردووەتەوە کە بارگرانی لەسەر خەڵکی کەمدەرامەت نەکرێت، هیچ جۆرە باجێکیشمان لەسەر خەڵک زیاد نەکردووە، رەنگە کەمتریش لەو باجە وەربگرین بەراورد لەگەڵ بەغدا.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 10-08-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 11-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 11 2017 1:53AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2017 9:23AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 11 2017 9:23AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,257 جار بینراوە

📝 بڕیاری وەزارەتی دارایی سەبارەت بە وانەبێژان | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بڕیاری وەزارەتی دارایی سەبارەت بە وانەبێژان
بڕیارەکەی وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکراوەتەوە،
لە بڕیارەکەدا هاتووە، بڕیارماندا بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی وانەبێژان تەنیا ئەوانەی بە شێوەی هەمیشەیی دانەمەزراون، (جگە لە رۆژانی پشووی ئاسایی ساڵانە کە دەکاتە رۆژانی 11 بۆ 23ی 3 کە پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار لەگەڵ پشووی هاوینە) بەردەوام دەبێت بۆ ئەو رۆژانەی کە بە پشووی فەرمی هەژمارکراون بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە کۆتاییەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان داخران و دواتریش بڕیاردرا بەشێوەی ئۆنلاین خوێندن بەردەوام بێت. بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وانەبێژان پارەی ئەو ماوەیەیان بۆ خەرجدەکرێت کە بەهۆی خۆپاریزی لە کۆرۆناوە پشوو راگەیێندراوە.
ساڵی نوێی خوێندنی 2020 - 2021 نزیکبووەتەوە و وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چەند ئەگەرێکی ئامادە کردووە، بە گوتەی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە، یەکێک لەو ئەگەرانە، دابەشکردنی پۆلەکانە بۆ دوو بەش و دەوام ببێت بە شەش رۆژ.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️25-08-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی دارایی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 25-08-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Aug 25 2020 1:02PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 25 2020 1:23PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 25 2020 1:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 126 جار بینراوە

📊 بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 8 هەزار کۆمپانیای وەهمی لەکوردستان هەن | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی: نزیکەی 8 هەزار کۆمپانیای وەهمی لەکوردستان هەن
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
لەم دیمانەیەی دواڕۆژدا، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانووبەرەی هەرێم، ئاماژە به و رێکارە یاسایانە دەکات کە بۆ وەگرتنی باج دەگیرێنەبەر و دەڵێت رێگری دەکەین لە سەفەرکردنی ئه و خاوەن کۆمپانیایانەی باج نادەن.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووریوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم روونیدەکاتەوە، بەهۆی دواکەتنی بودجەی ساڵانەیان، کۆمپانیاکان بە بڕی یەک ملیار دینار سزادراون، دەڵێت نزیکەی هەشت هەزار کۆمپانیای وەهمی لە کوردستان هەن، هەروەها نزیکەی 600 کۆمپانیاش بەهۆی نەدانی باجەوە لە هەولێر و سلێمانی دراونەتە دادگا.
دواڕۆژ: چاکسازییەکان بۆ رێکخستنەوەی باج لە هەرێمی کوردستان بەکوێ گەیشتن و تائێستا رێژەی چەندی چاکسازییەکان جێبەجێکراون؟
کەمال وەرتی: چاکسازییەکان بە دیدگای ئێمە دەبێت لە کۆی سیستمی باج لە کوردستان بکرێت، تائێستا هەندێک چاکسازیمان کردووە بەڵام پێمانوایە بەشێک لە چاکسازییەکان پەیوەستن بە یاساو رێسا باوەکان و هەندێکی تریشیان پەیوەندییان بە میکانیزم و ئالیەتی ئامرازەکانی کارپێکردن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی هەرێمەوە هەیە، ئێمە لە ماوەی رابردوودا کۆمەڵێک فەرمانبەر کە سەرپێچیان کردبوو، لێژنەی لێکۆڵینەوەمان بۆ پێکهێنان و رێکاری یاساییان بەرامبەر کرا و هەندێک لەوانە درانە دادگای نەزاهە و هەندێکی تریشیان رێکاری ئیدارییان بەرامبەر گیراوەتەوەبەر، بەڵام ئەوەی گرنگە ئه و چاکسازییانە بەردەوامیان دەبێت.
دواڕۆژ: ژمارەی ئه و فەرمانبەر و بەرپرسانە چەندە کە دراونەتە دادگا و چ جۆرە گەندەڵیەکیان کردووە و کەیسەکانیشیان بەکوێ گەیشتووە؟
کەمال وەرتی: ئەوانە ژمارەیەک لە فەرمانبەری باجەکان بوون، هەندێک کاری نایاساییان کردبوو، لەوانە بەشێکیان رێژەی وەرگرتنی باجی ساڵانەی خانوو و کۆمپانیایان کەمکردبووە، بەشێکی تریشیان باجیان زیاد وەگرتبوو، بۆیە ئێستا دراونەتە دادگا و لە قۆناخی لێکۆڵینەوەدان.
دواڕۆژ: ژمارەی ئه و کۆمپانیایانە چەندە کە بەهۆی دواکەتنی بودجە و نەدانی باجی ساڵانەوە دراونەتە دادگا؟
کەمال وەرتی: لە هەولێر 290 کۆمپانیا و لە سلێمانی 300 کۆمپانیا بەهۆی دواکەوتنی بودجەکانیان دراونەتە دادگا و لە ئەنجامی ئه و دواکەوتنەش بڕی یەک ملیار دیناریان وەکو غەرامەی دواکەتن لێ وەرگیراوە.
دواڕۆژ: ئێوە بەرنامەیەکتان هەبوو سەفەر له و کەسانە قەدەغە بکەن کە باج نادەن؟ ئه و بەرنامەیەتان جێبەجێکرد، ئێستا سەفەر لە چەند کەس قەدەغە کراوە؟
کەمال وەرتی: بەرنامەمان هەیە کە کۆمەڵێک پڕۆسەی ئیداری و رێکاری یاسایی دژی ئه و کەسانە بگرینەبەر کە باج نادەن، بەدڵنیایەوە ئه و بەڕێزانەی باج نادەن سەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەوە دوای ئەوەی کە هەندێک رێکاری یاسایی دژیان دەگیرنەبەر.
دواڕۆژ: بەپێی زانیاری و بەدواداچوونەکانمان، لە کۆی 25 هەزار کۆمپانیا نزیکەی هەشت هەزاریان باج نادەن، جگە لە رێگریی لە سەفەرکردن، چ رێکارێکی تری یاسایی بۆ وەرگرتنی باج دەگرنەبەر؟
کەمال وەرتی: راستە نزیکەی 25 هەزار کۆمپانیا تۆمارکراون، بەڵام لە کۆی ئه و ژمارەیە 18 هەزار کۆمپانیا مەلەفیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و نزیکەی هەشت هەزار کۆمپانیاش هیچ مەلەفێکیان نییە و زۆربەیان کۆمپانیای وەهمین و بۆ مەبەستی تایبەت دروستکراون، لەوانە بۆ داخیل بوون لە تەندەرین یاخود هاوردەکردنی کاڵای تایبەت یاخود بۆ وەرگرتنی ناسنامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی یاخود بۆ وەگرتنی فیزای وڵاتان، بەڵام ئه و کۆمپانیا وەهیمانە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لێ بەرپرسە، چونکە هەر کۆمپانیایەک ئەگەر بۆ ماوەی سێ ساڵ خەسارەتی هەبوو، پێویستە پاکتاوبکرێت و نەینێرن بۆ باجەکان، ئه و مەفەلە مەلەفێکی گەورەیە و چارەسەرکردنێکی یاسایی پێویستە.
دواڕۆژ: ئه و پاداشتەی کە ساڵی پار سێ مانگ جارێک بە فەرمانبەران دەدرا، بڕیارێک هەبوو کە بڕەکەی زیاد بکرێت و ماوەی مانگەکانیش کەمبکرێتەوە؟ ئه و بڕیارە ئەمساڵ جێبەجێ دەکرێت؟
کەمال وەرتی: بەڵی بڕیاردراوە کە رێژەکەی زیادبکرێت و ماوەی مانگەکانیش کەمبکرێتەوە، پاداشتەکە لە سێ مانگەوە دەکرێتە دوو مانگ و رێژەکەشی لە 100 هەزار دینارەوە دەکرێتە 120 هەزار دینار، ئه و بڕیارە لەلایەن بەڕێز بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەرچووە و لە 1ی کانوونی دووەمی 2017ەوە جێبەجێ دەکرێت.
دواڕۆژ: بۆچی لە کوردستان باج کەم وەردەگیرێت، ئه و کێشەیە پەیوەندیی بە چیەوە هەیە؟
کەمال وەرتی: هۆکارەکان زۆر و فرە رەهەندن، یەکێک لەوانە کەمی کادری شارەزا و پسپۆڕە، هەروەها بوونی بیرۆکراتیەت و رێکاری ئاڵۆز، لەگەڵ نەبوونی چاوێری و بەدواداچوونی ورد و نەبوونی روئیایەکی فراوان لەلایەن حکومەتی هەرێم، ئەوانە هەمووی هۆکارن، بۆیە کۆی سیستمی باج لە کوردستان لەژێر پرسیاردایە و پێویستە گۆڕانکاریی بکرێت، خۆشبەختانە حکومەتی هەرێم دەستیکردووە به و گۆڕانکاریانە و ئێستا لە رێگەی تیمی شارەزایانی لوبنانیەوە گۆڕانکاریی لە کۆی سیستمی باج لە کوردستان دەکرێت.
دواڕۆژ: لە ساڵی 2014 دا بڕی باج 200 ملیار دینار و لە 2015 دا بڕەکەی زیادبوو بۆ 210 ملیار دینار، لە ساڵی 2016دا ئه و رێژەیە چەندی زیادبووە و ئایا بۆ ئەمساڵ بەهۆی ئه و گۆڕانکاریانەوە رێژەکە زیاتر دەبێت؟
کەمال وەرتی: لە ساڵی 2016 دا کۆی باج نزیکەی 200 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەگەر ئه و نەخشەڕێگایە جێبەجێ بکرێت ئەوا رێژەی باج زیاد دەکات نەک کەم، هەرچەندە ئەمساڵ کۆمەڵێک کۆمپانیا ئیفلاسیان کردووە، هەروەها کۆمەڵێک کەس وەکو پێویست داهاتیان نییە. لەلایەکی ترەوە نرخی خانوو بە رێژەی 50% کەمبۆتەوە، بەڵام پاڵپشت به و نەخشەڕێگایەی هەمانە، هەوڵ دەدەین رێژەی باج زیاد بکەین.
دواڕۆژ: چۆن مامەڵە لەگەڵ ئه و کۆمپانیایانە دەکرێت کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک مۆڵەتی کۆمپانیا و کاریان نوێ ناکەنەوە؟
کەمال وەرتی: سەرەتا هەموو کۆمپانیا و خاوەن کارێک ئاگاداردەکرێنەوە، دواتر ئەگەر نەهاتن ئەوا تەقدیری ئیدارییان بۆ دەکەین، بەڵام ئەگەر هەر ئامادەنەبوو بێت ئەوا وەکو کۆمپانیاکانی تر سەفەریان لێ قەدەغە دەکرێت. هەرچەندە ئێمە کێشەیەکی ترمان هەیە ئەویش ئەوەیە تائێستا لە کوردستان کار بە یاسای ژمارە 113ی ساڵی 1982ی باج لە عێراق دەکرێت، ئه و یاسایە کۆنە و رێگریی زۆری بۆ دروستکردووین و بەنیازین لەگەڵ کارابوونەوەی پەرلەماندا یاساکە هەمواربکەینەوە.
دواڕۆژ: دەوترێت ئێوە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەوە ژمارەیەک فەرمانبەرتان گواستووەتەوە، ئه و دەنگۆیانە راستن؟
کەمال وەرتی: هیچ فەرمانبەرێک لەسەر خۆپیشاندان و بۆچوونی ئازاد سزانەدراوە، بەڵکو گواستنەوەی فەرمانبەران لەسەر ئەنجامنەدانی ئەرکەکانیان بووە، نەک خۆپیشاندان.
دواڕۆژ: جگە لە زیادکردنی باج لەسەر زێڕەنگەران، بەنیازن باج لەسەر چ پیشەیەکی تر زیاد بکەن؟
کەمال وەرتی: تەنیا نزیکەی 15% ی باج لەسەر پیشەی زێڕەنگەران زیادکراوە، شایەنی ئەوە نییە باسبکرێت، چونکە پێشووتر زۆر کەم بوو، بەڵام بەدڵنیایەوە باج لەسەر پیشەی پزیشکان و هەندێک لە فیتەرەکان و دەرمانخانە و هەموو ئەوانە زیاد دەکەین کە باجی کەمیان لێ وەردەگیرێت، ئەوە دوایی دیراسەی دەکەین و باجەکە بە قۆناغبەندی لەسەریان زیاد دەکرێت. مەبەست لە زیادکردنی باج سزادانی خاوەن کۆمپانیا و خاوەن کار نییە، بەڵکو رەخساندنی دەرفەتی یەکسان و دادگەرییە، بۆیە داواکارین لە راگەیاندنکاران و کەناڵەکان هاوکاریمان بکەن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە باج، چونکە ئه و کارانەی ئێمە دەیکەین بۆ خزمەتی گەل و بۆ چاککردنی باری شانی حکومەتە. هاوکات رێکخستنەوەی باج واتە بەهێزکردنی دەوڵەت و دابینکردنی دادگەریی کۆمەڵایەتی، چونکە ئەگەر باج وەکو خۆی وەربگیرێت ئه و هەموو ملیۆنێر و میلیاردێرە بە ئاسانی دروست نابێت، ئەگەر سیستمێکی رێکوپێک هەبێ بۆ وەرگرتنی باج ئەوا رێگریی لە دەوڵەمەندبوونی نایاسایی دەکرێت.
21-02-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 21-02-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-02-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عیسا عەبدولقەهار
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-02-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2017 7:58PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 21 2017 8:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 7,607 جار بینراوە

📝 پارەی فرۆشراوی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

پارەی فرۆشراوی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 62% ✔️
62%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
62%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 5 2015 11:39AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 5 2015 11:39AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 2,981 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.169 KB Jun 5 2015 11:39AMهاوڕێ باخەوان
📝 راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری
📝 بەڵگەنامەکان

وەک بەڵێنمان دابوو کە کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی دابەشبکەین، لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەکان لیستی مووچەکانیان نەناردۆتە گەنجیەکان لە بەشێک شار و شارۆچکەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی و ئابووری لە رۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەکانیان ئامادەیە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم
04-04-201804-04-2018
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-04-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-04-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (نالیا ئیبراهیم)ەوە لە: Apr 4 2018 1:53PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 4 2018 8:41PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 4 2018 8:41PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,339 جار بینراوە

📝 رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە خەرجکردنی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران
📝 بەڵگەنامەکان

ئاماژە بە رێنماییمان ژمارە (18) ی ساڵی 2018 و بە هۆی ئه و لێکدانەوە جیا جیایانەی کە بۆی کراوە لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە مەبەستی رێنماییەکە دەیخەینەڕوو، کە بۆ کەم کردنەوەی رۆتینات و دەسەڵات دانە بە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتمان بۆ :
1- ئەم رێنماییە خەرج کردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نیە کە بەپێ ی رێنماییمان ژمارە (15) ی ساڵی /2016 و لە سەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە /64 لە 03-02-201603-02-2016 جێ بەجێ کراوە، بەڵکو تەنها خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەیە (مووچەی بنەڕەتی + دەرماڵەکان).
2- خەرج کردنەوەی جیاوازی مووچەی (مووچەی بنەڕەتیەکەی و دەرماڵەکان) مانگەکانی ساڵی /2017 کە بە هەڵە ‌یان بە هۆی دواکەوتنی فەرمانە کارگێرییەکان خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی کانوونی یەکەم /2017 بەستراون.
3- بە هۆی ئەوەی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی /2017 کراوەتەوە پاشەکەوت بڕی ئەم جیاوازییەی کە فەرمانبەر شایستەی دەبێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بۆ نموونە :
_ فەرمانبەرێک شایستەی سەرمووچەی ساڵانە ‌بێت لە رێکەوتی 1/10/2017 بەڵام فەرمانی کارگێری دوابکەوێت بۆ مانگی (11)ی ساڵی /2017 و جیاوازی سەر مووچەی ناوبراو لە رێکەوتی 1/10/2017 تاکو 31/11/2017 لەگەڵ مووچەی مانگی (کانوونی دووەمی) ساڵی /2017 بۆ بەسترابێت لەم‌ حاڵەتەدا ئەم جیاوازییەی بۆ خەرج دەکرێتەوە.
_ یاخود فەرمانبەرێک شایستەی دەرماڵەی هاوسەری ‌بێت بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینار مانگانە لە مانگی (11)ی ساڵی /2017 بۆی خەرج نەکرابێت لەم حاڵەتەدا ئەگەر ئەم دەرماڵەیە لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوا ئەم دەرماڵەیەی بە بڕی (000 50) پەنجا هەزار دینارە بۆی خەرج دەکرێتەوە.
4- فەرمانبەرێک مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج نەکرابێت و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 بۆی بەسترابێت ئەوکات مووچەی مانگی (11)ی ساڵی /2017 ی بۆ خەرج دەکرێتەوە.
5- هەر جیاوازییەکی مووچەیی و دەرماڵەیی فەرمانبەر کە شایستەیەتی، بەڵام بۆی خەرج نەکراوە و لەگەڵ مووچەی مانگی (12)ی ساڵی /2017 تۆمار کرابێت بۆی خەرج دەکرێتەوە بە لیستی جیاو و لە کاتی دابەش کردنی مووچەی مانگانە.
09-10-201809-10-2018
#️ هەشتاگ
#03-02-2016 | #09-10-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-02-2016
2.👁️09-10-2018
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-10-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 9 2018 1:37PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Oct 10 2018 12:09PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Sep 2 2020 2:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,058 جار بینراوە

📊 روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەران
📊 ئامار و راپرسی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر پێدانی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ کە لە دوای مووچەی پێشمەرگە نەهاتووە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ 150 ملیار دینارە، نەتوانرا دوای وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشکردنی بکرێت، بەڵام لە هەوڵی بەردەوامدان تا پێش جەژن مووچەی ئه و وەزارەتانەش بدەن کە ناویان لە ریزبەندی مووچەکەدا نەهاتووە.
بەپێی هەواڵێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیایدا هاتووە: "پاش بڵاو کردنەوەی‌ خشتەی‌ دابەشکردنی‌ مووچەی‌ مانگی‌ حوزەیرانی‌ ئه و وەزارەت و دەستانەی‌ کە رامان گەیاندبوو، دەمانەوێت ئاماژە بەوە بکەین کە دەبوایە وەزارەتی‌ ناوخۆ لە ریزبەندی‌ دووەم بوایە لە دوای‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە".
دەسشڵێت: "بەڵام بەهۆی‌ ئەوەی‌ کە وەزارەتی‌ ناوخۆ موچەی‌ مانگانەیان 150 ملیار دینار دەبێت و بەهۆی‌ دابین نەکردنی‌ ئه و بڕە پارەیەوە تەنها توانرا مووچەی‌ ئه و وەزارت و دەستانە دابەشبکرێت کە بە هەموویان بڕەکەیان 98ملیار دینار بووە".
هەروەها هاتووە: "بەڵام وەزارەتی‌ دارایی‌ هەرێم لە هەوڵی‌ جدی‌ دایە لە رێگەی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکانەوە مووچەی‌ ئه و وەزارەتانەی‌ کە ئاماژەمان پێ نەکردبوو بۆیان دابین بکرێت، تا بتوانرێت پێش جەژن مووچەکانیان وەربگرن، کە مانگانە مووچەی‌ گشت فەرمانبەرانی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بڕەکەی‌ دەگاتە 850 ملیار دینار".
- 17-07-2014
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خەندان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-07-2014
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-07-2014
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 79% ✔️
79%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
79%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 17 2014 10:32AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 17 2014 10:33AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,431 جار بینراوە

📝 روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دا...
بەداخەوە، ئەمرۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 15-3-2020 دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت؛ چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتووچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن؛ بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە لەلایەن هەندێک لایەن و بەرپرسی نابەرپرسەوە بۆ موزایەدەکردن، بەلاڕێدا براوە، بە جۆرێک کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکار بهێنن. لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە ژیانی مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەوە، دەبوایە هەموو لایەک بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن، بۆیە داوا لە لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرنە بەر کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵک دەکەن و ئاسایشی دەروونی هاوڵاتییانی کوردستان دەخەنە مەترسیەوە.
لە کۆتاییدا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەوە دوپاتدەکەینەوە کە ئەگەر رێکارەکانی رووبەڕوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبنە لەمپەر، ئەوا ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 15-3-2020 دابەش بکرێت، لە رۆژانی دواتردا دابەشدەکرێت.
ئەحمەد عەبدوڵرەحمان
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری
14-03-202014-03-2020
#️ هەشتاگ
#14-03-2020 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-03-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی دارایی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 14-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 14 2020 8:45PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2020 8:47PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 14 2020 8:47PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 398 جار بینراوە

📝 روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مووچە
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا، کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی رووبەڕووی دۆخێکی سەختی تەندروستی و ئابووری کرد و هەرێمی کوردستان بەدەر نییە لەو دۆخە نەخوازراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو سەلامەتی تەندروستیی هاووڵاتیاندا هەموو تواناکانی لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایە خستووەتەگەڕ و هاووڵاتیان دڵنیادەکاتەوە کە پاراستنی گیانیان و دابینکردنی گوزەرانی ژیانیان لە پێشینەی ئەرکەکانیدایە.
سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە، وەزارەتەکانی (پێشمەرگە، تەندروستی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ) مووچەیان وەرگرتوە و لە گوژمەی پێویست لە داهاتی هەرێم دابینکرابوو، بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی تر چاوەڕێی هاتنی تەمویلەکەی بەغداین، هەرکاتێک گەیشت، راستەوخۆ دەست دەکەین بەدابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی تر بە میکانیزمێک کە رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت.
سەرجەمی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەر مانگێک لە هەرێمی کوردستاندا بریتییە لە 894 ملیار دینار، لەو بڕە 453 ملیار دینار لە بەغداوە تەمویلدەکرێت، کە دەکاتە نزیکەی 51% کۆی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام بەهۆی ئەو دۆخە تەندروستییە و راگیرانی دەوامەوە لە بەغدا، هاتنی ئەو تەمویلە دواکەوتووە، بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدرال بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بۆیە ئێمە چاوەڕێین لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو تەمویلەمان بەدەست بگات بۆ تەواوکردنی دابەشکردنی خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان.
حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری هەرێمی کوردستان.
سوپاسی هاووڵاتیان و دانیشتووانی هەرێم دەکەین کە تاوەکو ئێستا بە سەبربوونە لەگەڵمان. ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە هاوکاری یەکتربین تاوەکو هەموو پێکەوە بەسەر مەترسیی ئەم پەتایە و کاریگەرییەکانی زاڵ ببین. بۆیە چاوەڕوانین گشت لایەنەکان واقیعیانە دۆخەکە لێکبدەنەوە و ئەم رەوشەی هاتووەتە پێش نەکرێتە کەرستەی موزایەداتی سیاسی. ئەم هەڕەشەیە تەنیا لەسەر حکومەت یان لایەنێکی سیاسی نییە، گشتمان پێکەوە ئامانجی ئەم پەتایە و لێکەوتە نەرێنیەکانین، بۆیە پێکەوەش دەتوانین بەسەر ئەم مەترسیە زاڵ ببین.
د. جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
26-03-202026-03-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2020
🏢 فەرمانگەکان
1.👁️وەزارەتی دارایی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2020
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
♕ وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وه‌زارەتی دارایی و ئابووری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 26 2020 1:34PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 1:36PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2020 10:13PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 370 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Mar 26 2020 10:13PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020
  🗓️ 16-10-2020
  🗓️ 15-10-2020
  🗓️ 14-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە ماردین، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست
ئەحمەد تورک
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
لە گوندی نۆباری نزیک شاری بۆکان لە ساڵی 1960 لە دایکبووە. لە ساڵی 1976 لە ماڵی (گەنجانی) شاری مەهاباد، دەستی کردووە بە فێربوونی بەکاری هونەری شێوەکاری. ساڵی 1978 لە پشبڕکێکانی ناو ئێراندا بۆ هوونەری شێوەکاری، پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە و مەدالیایی زێڕی پێ بەخشراوە. تا ئێستاش هەر خەریکی کاری هونەرییە و دواین پێشانگای لە شاری سلێمانی بووە، کە پشەنگایەکی هاوبەش بووە لەگەڵ خاتوو (سارای تەڵایی) لە 26-07-2016 لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە. ماوەی 48 ساڵە دانیشتووی شاری مەهابادە.[1]
رۆژی 19-10
ئیسماعیل پاکزاد - سمکۆ پاکزاد
محەمەد نوری
گەنجێکی خەڵکی خانەقینە، لەدایکبووی ساڵی 1983یە، (حەوتبرایە-تاقانەی حەوت خوشکە)، خێزاندارە و یەک مناڵی هەیە. رۆژی 19-10-2107، بەگوللەی هێزە داگیرکەرەکانی حەشدی شەعبی لە خانەقین شەهیدبوو.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
محەمەد نوری
سەلاح رەنجدەر
نوسەر و پێشمەرگەی دێرین سەڵاح ئیسماعیل ناسراو بە سەلاح رەنجدەر
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە بوو، پاش ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی گەیشتەکاروانی سەروەری ئەو جگەلەوەی لەگۆڤارەکانی(رێبەری پێشمەرگە) شوێن دەستی دیار و.. سەرنووسەری (رای ئازاد)و نووسەرێکی لاپەڕەکانی کوردستانی نوێ بوو کتێبخانەی کوردیش بە کتێبەکانی ئاوەدانتر بوو:
1 کتیبی (بازنەی ئاگر) تۆمارێکی شەڕە گەوره و کاریگەرەکانی کەرکوک و گەرمیان لە شۆرشی نوێدا.
2 فەرهەنگی مەشخەڵان.
3 نەمری و نەبەزین.
4 پێداویستیەکانی بەرپەرچدانەوە.
5 می
سەلاح رەنجدەر
فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا ساڵی 1972 لەزانکۆی ڤیەننا مێژوو و زمان و فەلسەفە و دەروونناسی خوێندوە، هەروەها دکتۆرای لە فەلسەفەدا بە دەستهێناوە. لە دوای خوێندن چووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بووەتە دیپلۆماتی وڵاتەکەی. لە دوای کاری دیپلۆماتی لە ساڵی 1985 دا بووەتە ڕۆژنامەوان و مێژووناس و نووسەر و چاودێرێکی ڕامیاری سەربەخۆ. هەروەها پە
فەردیناند هەنەربیشلەر

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,223 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574