بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
📅 30-05-2020
باکووری کوردستان
- لە ئەشکەوتی لادێی گولبیش لە گوندی ئاکیۆڵ لە ناوچەی کەربۆرانی مێردین ژمارەیەکی زۆر ئێسک و پروسکی مرۆڤ دۆزرایەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مەزەندە دەکرێت ئێسک و پروسکەکان هی ئەو کەسانە بن، کە لە ساڵانی 1990کاندا لەلایەن دەزگای هەواڵگریی جەندرمە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (ژیتەم - JÎTEM) رفێنراون و دواتر کۆمەڵکوژکراون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی رابردوو، هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورک هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ئێلح و عومەر کوتلو و فاتمە ئالبای هاوسەرۆکانی هەد
👫 سەربەست مەحمود
سەربەست مەحموود ناوی تەواوی (سیروان مەحموود فەتاح)ە، ساڵی 1974 لە گوندی (مۆریاس) ی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. لە بنەماڵەو خێزانێکی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز پەروەردەکراوە، شەهید سەربەست خوێندنی سەرەتایی لە گوندی (مۆریاس) و هەردوو قۆناخی ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.
هەر لە تەمەنی خوێندنی دواناوەندیدا دەست دەکات بە خوێندنەوەی گۆڤار و رۆژنامەو پەرتووکە جیاجیاکان. ساڵی 1991 دەبێتە قوتابی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین و ساڵی 1995 بە پلەیەکی زۆر باش خوێندنی زانکۆ
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,927 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,256 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,548 |
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📝 پێویستە پەرلەمانی‌ کوردستان لە پارێزگای‌ دهۆک دانیشتنێک سازبکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی‌ پارێزگاکە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

پێویستە پەرلەمانی‌ کوردستان لە پارێزگای‌ دهۆک دانیشتنێک سازبکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی‌ پارێزگاکە


فایلی پەیوەندیدار 📂
دوای ئەوە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو سەردانێکی مەیدانی پارێزگای دهۆک مان کرد، و لەمیانەی‌ کۆبونەوەکانماندا لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگاری دهۆک، گفتوگۆمان کرد لەسەر ڕەوش و بارودوخی ئێستای پارێزگاکە کە ئێستا 850 هەزار ئاوارە لێی نیشتەجێن.
ئێمە پێمان وایە کە چەندین بوار هەیە لە پارێزگاکە پێویستە پەرلەمان قسەی‌ لەسەر بکات و بۆ ئه و مەبەستەش داوای‌ کۆبونەوەیەکی‌ پەرلەمانمان کردووە لە پارێزگای‌ دهۆک و له و پێناوەشدا یاداشتێکمان بە واژۆی‌ ژمارەیەکی‌ زۆر لە پەرلەمانتارە بەڕێزەکان ئامادە کردووە.
پێمان وایە سەرەکی‌ ترین ئه و پرسانەی‌ پێویستە قسەی‌ لەسەر بکرێت بریتین لە :
1- بودجەی ساڵانەی پارێزگاکە بەپێی ئیستیحقاقی ڕێژەی دانیشتوان خەرج ناکرێت و ڕێژەی دانیشتوانی زیاتر لە 24% بەڵام بۆ ماوەی سێ ساڵە رێژەی 19% ی‌ بودجەی‌ بۆ خەرجکراوە.
2- بودجەی گەشەپێدانی پارێزگەکان کە تەنها 6% ە خەرج دەکرێت و بەپێی داتا و زانیاری بەغدا ژمارەی دانیشتوانی بە 300000 سێ سەد هەزار کەس حساب کراوە و کەچی ئێستا رێژەی دانیشتوانی پارێزگاکە زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە.
3- بەرهەمەکانی سوتەمەنی بە رێژەی 19% ب تەرخانکراوە لە کاتێکدا دەبێت لە 24% کەمتر نەبێت.
4- یەکەکانی نیشتەجێ بوونی کەمترن لە 20% هەژمار کراوە کە دەبێت لە 24% کەمتر نەبێت.
5- لە سەرجەم وەزارەتەکان ژمارەی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای دهۆک زۆر لەوە کەمترە لە ئیستیحقاقی ئەم پارێزگەکەیە.
پەرلەمانتار بەهزاد زێباری‌
26-03-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-03-2015
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
97%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 26 2015 2:17PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 9 2017 12:08AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,147 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.183 KB Mar 26 2015 2:17PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

پێویستە پەرلەمانی‌ کوردستان لە پارێزگای‌ دهۆک دانیشتنێک سازبکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی‌ پارێزگاکە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-03-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 پەرلەمانی‌ کوردستان بانگەوازێکی‌ گرنگ لەسەر تەنگەژەکانی‌ عیراق بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
پەرلەمانی‌ کوردستان بانگەوازێکی‌ گرنگ لەسەر تەنگەژەکانی‌ عیراق بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان


بۆ / ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق
رێکخراوی‌ نەتەوە یەکگرتووەکان
یەکێتیی‌ پەرلەمانی‌ عەرەبی‌
یەکێتیی‌ پەرلەمانی‌ نێودەوڵەتی‌
پەرلەمانی‌ یەکێتیی‌ ئەوروپا

خەڵکی‌ عێراق بە هەموو پێکهاتە نەتەوەیی‌ ‌و ئاینییەکانیەوە بە ئومێدەوە لە ساڵی‌ 2003 ەوە بەرەو پرۆسەی‌ ئازادی‌ ‌و کۆتاییهێنان بە حوکمی‌ شمولی‌ – دیکتاتۆری‌ چوون، کە گەلانی‌ عێراق لە سایەیدا رووبەڕووی‌ تاوانی‌ نێودەوڵەتی‌ بووبوونەوە.
دواتر بە هاوکاریی‌ کۆمەڵگای‌ نێودەوڵەتی‌، گەلانی‌ عێراق بوونە خاوەن دەستوورێکی‌ شایستە، بەڵام بەشێوەیەکی‌ ناڕەوا‌و لە بری‌ کارکردن بە چەمکە مرۆڤدۆستی‌ ‌و دیموکراسییەکان کە لە دەستووردا هاتووە، بە پاساوی‌ جۆراوجۆرەوە کێشەی‌ نەژادی‌ ‌و ئاینی ‌و مەزهەبییەکان پەرەی‌ پێدراو دەسەڵاتی‌ ئیتیحادیش هاوکارێکی‌ جدی‌ ‌و بابەتیانە نەبوو بۆ تێگەیشتن لە رەوشی‌ ئاڵۆزی‌ تیرۆر ‌و کاردانەوە ناوخۆییەکانی‌ گرووپ ‌و لایەنە بەشەڕهاتووەکان.
بە درێژایی‌ 10 ساڵی‌ رابردوو کۆمەڵگای‌ نێودەوڵەتی‌ لە ئەنجوومەنی‌ ئاسایش ‌و نوێنەری‌ سکرتێری‌ نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ‌و پەرلەمان ‌و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی‌ تر ‌و دەوڵەتانی‌ دۆست، کۆششی‌ زۆریان کرد تا ئاشتی ‌و دیموکراسی‌ لە عێراقدا بەرجەستە بێت، بەڵام بەشێک لە ئاڕاستەکان ‌و دەستوەردانی‌ ناڕەوای‌ دەرەکی‌ هاوجووت نەبوو لەگەڵ دەستوور ‌و دامەزراندنی‌ بناغەی‌ عێراقێکی‌ نوێ‌، هەرێمی‌ کوردستانی‌ عێراقیش لە زووەوە ئەو مەترسییەی‌ خستە روو کە رەوەشی‌ حوکمڕانیی‌ عێراق بە ئاقارێکی‌ نادروستدا دەڕوات.
بەڕێزان..
ئێستا عێراق لە رووی‌ دامەزراوەیی‌ ‌و شەڕی‌ تیرۆرەوە بە مەترسییەکی‌ زۆر ترسناکدا تێپەڕ دەبێت، رۆژانە گرفت ‌و کێشەکان قووڵتر دەبنەوە عێراق بەرەو دەوڵەتێکی‌ فاشیل دەچێت، داواکارین کە کۆمەڵی‌ نێودەوڵەتی‌ لە بەرامبەر عەقڵیەتی‌ سیاسیی‌ دەسەڵاتی‌ ئیتیحادی‌ ‌و دەستتێوەردانی‌ ناڕەوا و پێشێلکردنی‌ دەستوور و رێککەوتننامە نێودەوڵەتی‌ و ناوخۆییەکان هەڵوێستی‌ ئەرێنی‌ نیشان بدەن و بەرپرسانە بەرامبەر بە چەسپاندنی‌ ئاشتی‌ لە عێراقدا هەڵوێست بنوێنن.
لای‌ بەڕێزتان ئاشکرایە کە بەهۆی‌ شەڕەکانی‌ ئەمدواییەی‌ رومادی‌ و فەلوجە و دیالە و ئێستاش لە موسڵ و ناوچەکانی‌ تر روودەدات پێشێلکاری‌ مافەکانی‌ مرۆڤ و کارەساتی‌ زۆر ترسناکی‌ لێدەکەوێتەوە، بەشێوەیەک ئاشتی‌ و ئارامی‌ و ئاسایشی‌ ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، ئەو عێراقەی‌ کە ئومێدی‌ پێکهاتەکانی‌ بوو ئێستا بەرەو داڕمان دەڕوات.
بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە بە دیبلۆماسییەت و بەرپرسیاریەتییەوە لە رووی‌ مەیدانی‌ و عەمەلیەوە پشتگیری‌ پێشکەشی‌ گەلانی‌ عێراق بکەن ‌و هاوکاری‌ گەلانی‌ عێراق ‌و هەرێمی‌ کوردستان بن بۆ تێپەڕاندنی‌ قۆناغی ترس ‌و تیرۆر ‌و تۆقاندن. هەروەها داوا لە هەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان ئەکەین کە بە هانای‌ لێقەوماوان ‌و ئاوارەکانی‌ ئەم تەنگژەیەوە بچن.
ئێمە لە پەرلەمانی‌ کوردستان بە وردی‌ چاودێریی‌ ئەو رەوشە کارەساتبارە ئەکەین کە لەپارێزگاکانی‌ دراوسێی‌ هەرێمی‌ کوردستان دروستبووە، لیژنەکانی‌ کاروباری‌ پێشمەرگە ‌و شەهیدان ‌و قوربانیانی‌ جینۆساید، ناوخۆ ‌و ئاسایش ‌و ئەنجومەنە خۆجێییەکان، مافەکانی‌ مرۆڤی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانیشمان راسپاردووە کە بەدواداچوون بۆ کێشەکانی‌ هاونیشتیمانیانمان لە ناوچە کارەساتبارەکان ئەنجام بدەن. هەروەها چاوەڕێی‌ ئەوەین کە هەریەک لە حکومەتی‌ فیدرالیی‌ عێراق ‌و حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەرپرسیارییەتەکانیان سەبارەت بەم رەوشە جێبەجێ بکەن.
سەرۆکایەتیی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان
10-06-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-06-2014
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 77% ✔️
77%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
77%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 10 2014 5:07PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 8 2017 11:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,407 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەرلەمانی‌ کوردستان بانگەوازێکی‌ گرنگ لەسەر تەنگەژەکانی‌ عیراق بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-06-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 پەیامێک لە سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانەوە - 03-09-2014 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
پەیامێک لە سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانەوە - 03-09-2014
📝 بەڵگەنامەکان


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، خوشک و برایانی خۆشەویست
بە ناوی دەستەی سەرۆکایەتیەوە پیرۆزبایتان لێدەکەم بۆ دەسپێکردنی خولی گرێدانی ساڵی یەکەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان.
بەڕێزان ئێمە لە کاتێکدا دەست دەکەینەوە بە خولی گرێدانی پەرلەمان کە هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێپەڕدەبێ، وەک ئاگادارن لە دوای 10 حوزەیرانی ئەمساڵەوە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە پێی ناوەتە دۆخێکی مەترسیدار. جگە لە تاوانی جینۆسایدی ئێزیدیەکان، بە هەزاران خەڵکی بێ تاوان لە مەسیحی و شەبەک و کاکەیی ئاوارەی شاروشارۆچکەکانی کوردستان بوون، ئەمەش ئەرک و بارگرانییەکی گەورەی بۆ حکومەت و گەلەکەمان درووست کردوە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم ئاماژە بەو بارودۆخە ناهەموارەی ئابوری کوردستان بکەم کە دەرهاویشتەی گەورەو بارگرانی زۆری بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان دروست کردوە، لە سەروی هەموشیانەوە قەیرانی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران و وەستانی پرۆژەکانی ئاوەدانی و پەکخستنی بازاڕو قەیرانی سوتەمەنیی، کە نابێ لەوە زیاتر درێژە بکێشێ و دەبێ هەرچی زووترە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزێتەوە و دڵنیایی بە خەڵک بدات کە دۆخەکە کاتییەو درێژە ناکێشێ. بەتایبەتی ئێستا قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە و نرخی بەنزین و چۆنییەتی دەستکەوتنی، هێندەی تر هاوڵاتییانی هەرێمی نیگەران کردووە. پێویستە حکومەت لە لە هەر بڕیارێک دەیدات شەفافانە کێشەو گرفتەکانی لەگەڵ گەلی کوردستان باس بکات و چۆنییەتی چارەسەری کورتماوەو دوورمەودای بخاتە ڕوو، بۆ ئەوەی متمانە لە نێوان حکومەت و هاوڵاتیان درووست بێت.
لەم ڕووەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین، بە ناوی خۆم و سەرۆکایەتی وئەندامانی پەرلەمانی کوردستانەوە سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان بکەم کە سەرەڕای دواکەوتنی موچە و ناهەمواری بارودۆخی ئابورییان، بە هەستێکی بەرزی نەتەوەییەوە پشتیوان و پەرۆشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون، بەتایبەتیش لە رێگەی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ برا پێشمەرگەکانمان و چونە بەرەکانی جەنگ وەک هێزی پشتیوانی لە پیشمەرگەی کوردستان.
لێرەدا بە تایبەتی سوپاسی تایبەتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەم و لەو پێناوەدا وەک پێزانینێکی رەمزی بۆ ئەرک و ماندوبوون و خۆڕاگرییان بە فەرمی سوپاسنامەیەکی تایبەت ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان..
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە پێویستی دەزانێ لەم خولەی گرێدانەدا لە بواری یاساداناندا ئەولەویەت بدات بە کۆمەڵێک بابەت کە کاریگەری زۆریان هەیە بۆ سەر ژیانی خەڵک و باشتر کردنی سیستمی بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان لەوانە:
یەکەم:هەموارکردنەوەی پرۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان پەرلەمان بۆ دروستکردنی سازانی نیشتیمانی لە سەری و؛ رێگە خۆشکردن بۆ ئەنجامدانی ریفراندم لە سەر ئەو پڕۆژە دەستوورە.
دوەم: بەدامەزراوەیی کردنی کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی دروستکردنی سندوقی داهاتە نەوتییەکان و دەستکردن بە دروستکردنی کۆمپانیا نیشتمانییەکانی بورای وزە.
سێیەم: رێکخستەوەی سیستمی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە رێی هەموارکردنی یاسای دەسەڵاتی دادوەری و پەسەند کردنی پرۆژە یاسای داواکاری گشتی.
چوارەم: دروستکردنی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان.
پێنجەم: رێکخستنی سیستمی موچەو خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان و بیمەی بێکاری و تەندروستی؛ هەروەها پێداچونەوە بە خانەنشینەکان بە جۆرێک دادپەروەری تێدا ڕەچاو بکرێت.
لە بواری چاودێریکردنیشدا، پەرلەمان لەم خولەدا بەم کارانە هەڵدەستێت:
یەکەم: بەدواداچونی بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ رێکخستنەوەو یەکخستنەوەو بە پیشەیی کردنی هێزە چەکدارەکان و لە پێشەوەیشدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان و باشکردنی گوزەران و موچەو چەک و تەقەمەنی و راهێنانیان بە شێوەیەکی وا کە بتوانن رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببنەوە کە دووچاری هەرێمی کوردستان دەبێتەوە.
دوەم: بەدواداچون و لێپرسینەوە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی، لە ڕێگەی کاراکردنی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان لە پرسی خانەنشینی چینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
سێیەم: چاودێریکردنی پرۆسەی دانوسانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە بەغدا.
بەڕێزان...
لە کۆتایدا بە گرنگی دەزانم ئەوەتان بۆ دوبارە بکەمەوە کە کارکردنی ئێوە لە هەلومەرجێکدایە کە هەرێمی کوردستان بەگشتی و باروگوزەرانی خەڵەکەی بە دۆخێکدا تێپەڕ دەبێ زۆر سەخت ودژوارە، بۆیە دەبێ هەمومان بە گیانی بەرپرسیارێتەوە مامەڵەی لە گەڵدا بکەین، بە پێویستی دەزانم کارو ماندووبوونی ماوەی ڕابردووتان بەرز بنرخێنم، ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی ئێوە بووەتە جێگەی ئومێدێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان، بە توندی ئیدانەی هەندێک ڕەفتاری و وشەی نا بەجێ و ناشایستەی کەسانی نا بەرپرس دەکەین کە دەرهەق بە ئەندامانی پەرلەمان ئەنجامیان داوە.
خوای گەورە پشتیوانی هەموو لایەکمان بێت


یوسف محەمەد صادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
2014/9/3

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
60%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 3 2014 1:10PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 3 2014 1:11PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,916 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
پەیامێک لە سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستانەوە - 03-09-2014
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 0
📝 راگەندراوێکی‌ رۆژنامەوانی‌ لە بەرێوبەرایەتی‌ راگەیاندنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەبارەی‌ لێدوانەکەی‌ سەرۆک وەزیری‌ عیراق | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
راگەندراوێکی‌ رۆژنامەوانی‌ لە بەرێوبەرایەتی‌ راگەیاندنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەبارەی‌ لێدوانەکەی‌ سە
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمرۆ 09-07-2014 لە وتارە هەفتانەکەی‌ سەرۆک وەزیرانی‌ کاربەریکەری‌ عراقی‌ فیدرال بەرێز نوری‌ مالکی‌ هەرەشەی‌ نارەوا لە هەرێمی‌ کوردستان کرد و تۆمەتێکی‌ بێ بنەمای‌ خستە پاڵیەوە،‌ دەیەوێت هەموو شکستەکانی‌ خۆی‌ لەم چەند سالەی‌ رابردودا له و جۆرە هەرەشە و تۆمەتە بێبنەمایانە دابشارێتەوە،
پەرلەمانی‌ کوردستان بەناوی‌ گەلی‌ کوردستانەوە ئه و هەرەشانە شەرمەزار دەکات و ئه و هەموو تۆمەتانەش رەت دەکاتەوە، بەهەولیکی‌ نەزۆکی‌ بەریز مالکی دەزانین بۆ داپۆشینی‌ شکستە سیاسی‌ وجەماوەری‌ وسەبازیەکەی‌ دووچاری‌ بۆتەوە.
گەلانی عێراق و هێزە سیاسیە تێکۆشەرەکانی لە هەموو پێکهاتەکان ئه و راستیە دەزانن کە هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژووی بەرەنگاربونەوەیان لە گەڵ رژێمی دیکتاتۆری پێشوو، داڵده و پەناگا بووە بۆ تەواوی لێقەوماوان و ئازادیخوزانی‌ عیراق و ئەوانەی کە نادادپەروەری و زوڵم و زۆر ناچاری کردون زێدی خۆیان بەجێ بهێڵن.
ئێستاش کە زیاتر لە نیو ملیۆن هاولاتی شارەکانی موصل وبەغدا وناوەراست و باشووری‌ عیراق بە هۆی نەبوونی‌ ئارامی‌ ودادپەروەری‌، ونەبوونی‌ یەکسانی‌ وئه و جەنگەی لە هەرێمەکەیاندا دەگوزەرێت روویان لەهەریمی‌ کوردستان کردووە، گەلی کورد بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانێ بە هانای لێقەوماوانەوە بێچێت و پەناگایەکی ئارامیان بۆ فەراهەم بکات، سەرەرای‌ ئەوەی‌ مالکی‌ بەبرینی‌ موچه و بەشە بودجەی‌ هەرێم، گەمارۆی‌ ئابووری‌ خستوتە سەر حکومەت و گەلی‌ کوردستان.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە جیاتی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و پێشکەش کردنی هاوکاری مادی و مەعنەوی بۆ ئه و لێقوماوانە، بەتیرۆریست تۆمەتباریان دەکات، ئەوە لە کاتێکدایە پێشمەرگەکانی کوردستان گیانفیدایانە بۆ پاراستنی‌ ئەمن وئاسایشی‌ هەرێم وناوچە کوردستانیەکان بەگشتی‌ ودابینکردنی‌ کەشیکی‌ ئارام بۆ لیقەماوانی‌ عیراق لەهەریم لە بەرەکانی جەنگدا بونەتە بەربەست لە بەردەم پێشرەوی تیرۆریستان.
پەرلەمانی کوردستان ویرای‌ ئەوەی‌ بەتوندی‌ زمانی‌ هەرەشە رەتدەکاتەوە پیمان وایە ئه و جۆرە زمانە و بیرکرنەوانەی‌ بەریز مالکی‌ وبەردەوامبوونی‌ لەسەر پێشێلکردنی‌ دەستووری‌ هەمیشەیی‌ وایکرد، گەلانی‌ عیراق ویەکپارچەیی‌ خاکەکەی‌ بکەویتە‌ بەردەم هەرەشەی‌ لەیەکترازان. دووپاتیش دەکەینەوە کیشەکانی‌ عیراق بەبەکارهینانی‌ هیز و زمانی‌ هەرەشە چارەسەرناکرین وپیویستە کیشەکان لەریی‌ گەرانەوە بۆ دەستوورو زمانی‌ دیالۆگ ولێکتێگەیشتن ورێزگرتن لەئیرادە وخواستی‌ پیکهاتەکانی‌ عیراق یەکلایی‌ بکرێنەوە.

بەرێوبەرایەتی‌ راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
9-7-2014

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-07-2014

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 75% ✔️
75%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
75%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 9 2014 11:00PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 9 2014 11:01PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 8,149 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
راگەندراوێکی‌ رۆژنامەوانی‌ لە بەرێوبەرایەتی‌ راگەیاندنی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەبارەی‌ لێدوانەکەی‌ سە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-07-2014
📂[ زۆرتر...]
📝 سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بە بۆنەی‌ ئازادکردنی‌ قەزای‌ شنگالەوە، سوپاسی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە و شەڕڤانان و گەریلا دەکات | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بە بۆنەی‌ ئازادکردنی‌ قەزای‌ شنگالەوە، سوپاسی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە و شەڕڤ
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی گرنگە بۆ گەلی کورد لەسەرتاسەر دونیا، بە ئازادکردنی شەنگال لەدەستی تیرۆرستانی داعش. بەو بۆنەیەوە، بەناوی خۆم و پەرلەمانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی دەکەین، هیوادارین ئەم سەرکەوتنە کەمێک لە برینیان ساڕێژ بکات. هەروەها سوپاسی بێ پایانی قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و شەڕڤانان و گەریلا دەکەم، کە شانبەشانی یەکتر توانییان ئەم سەرکەوتنە تۆمار بکەن، جێگەی خۆیەتی لێرەدا قارەمانێتی پێشمەرگە ئێزییدیەکان و شەرڤانان بەرز بنرخێنین کە لە ساتەوەختی کەوتن و داگیرکردنی شەنگالدا، لە چیای شەنگال قارەمانانە بەرگرییان لە پیرۆزییەکانی گەلەکەمان و هاوڵاتی ئێزیدی کوردی ناوچەکە کرد.
ئازادکردنی شەنگال بۆ هەمو گەلی کوردستان لە هەرچوارپارچەی کوردستان، چرکەساتێکی مێژوویی گرنگە، چونکە شەنگال بووەتە سیمبولێکی دیکەی مەزلومیەتی گەلەکەمان و جینۆساید کردنی، شەنگال بویە هێمای بەرەنگاربونەوەی دڕندەیی گروپی تاریکبینی داعش، کە لەکاتی داگیرکردنیدا سەدان منداڵ و ژن و کچی بێتاوانی ئێزیدیان ڕفاند.
ڕزگارکردنی شەنگال، پەیامێکی گرنگی تێدایە بۆ هەموان، کە ئەویش هاوکاری و تەبایی نێوان لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، دەتوانێت پارێزگاریی لە شوناسی نەتەوەیی و مانەوەی میللەتەکەمان بکات و، ببێتە مایەی سەرکەوتن لە بەرامبەر دوژمناندا. هەر بۆیە ئێستا و لە بەرامبەر ڕووداوەکانی ناوچەکەدا پێویستمان بە تەبایی نێوان لایەنە جیاوازەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان هەیە.
لەم ڕۆژەدا بە پێویستی دەزانین، سوپاسی هێزی هاوپەیمانان بکەین، کە پشتیوانێکی سەرەکی بوون بۆ رزگارکردنی شەنگال. ئەرکی حکومەتی هەرێم و عێراق و کۆمەڵگەی نیودەوڵەتیشە دوای ئازادکردنی ئەم شارە، هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەو بونیادنانی دەستپێبکەن و برینی ئێزیدییەکان و هاوڵاتیانی شەنگال بە ئاوەدانی شارەکە ساڕێژ بکەن.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی گەلەکەمان، بەتایبەت شەهیدانی ڕێگای بەرەنگاربونەوەی تیرۆرستان.
د.یوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
13-11-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-11-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 13 2015 9:27PM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,542 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
سەرۆکی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بە بۆنەی‌ ئازادکردنی‌ قەزای‌ شنگالەوە، سوپاسی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگە و شەڕڤ
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-11-2015
📂[ زۆرتر...]
📝 نوسینگەی‌ هەڵەبجەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەسەر ئەم باروودۆخەی‌ ئێستای‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

نوسینگەی‌ هەڵەبجەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەسەر ئەم باروودۆخەی‌ ئێستای‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە


فایلی پەیوەندیدار 📂
11-10-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 11-10-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 1:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 12 2015 1:29PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 10,129 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.135 KB Oct 12 2015 1:26PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

نوسینگەی‌ هەڵەبجەی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان لەسەر ئەم باروودۆخەی‌ ئێستای‌ پارێزگای‌ هەڵەبجە بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2015
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,517 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574