بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 25-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📆21-05-2020
📆20-05-2020
📆19-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅25 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,939) پەڕتووک||
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
باکووری کوردستان
- لە گوندی قەڕەخاڵتای خوارووی ناوچەی دووتاخی ئاگری، ژنێک بەناوی پاکیزە ئوزتاشی (23) ساڵ کە دایکی دوو منداڵ بوو دوای دەموبوڵەیەکی نێوان ئەو و هاوسەرەکەی گیانی لەدەستدا. باوکی پاکیزە ئوزتاش رایگەیاند کە کچەکەی چەندین مانگە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە و هاوسەرەکەی فشارێکی زۆری لەسەر دروست کردبوو و وتی، گۆمانی لە مردنی کچەکەی هەیە و بڕوا ناکات کچەکەی خۆی کوشتبێت.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیاتر لە 10 کەس لە زیندانییانی خۆی لە زیندانی ئەو شارە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی
📅 23-05-2020 - لە ئاگری ژنێک کوژرا و لە قەڵادزێش ژنێکی تر سووتا، لە سەقزیش یەکی دی خۆیی کوشت!
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
تورک گوندێکی مەسیحی لە ئامێدی بۆردومان کرد
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-05-2020
باکووری کوردستان
- بە پێی زانیاریەکان گوڕستانی گوندی سیسێی سەر بە ناوچەی لیجەی ئامەد جارێکیتر شێوێنراوە. ئەوەش بەبۆبەی جەژنی رەمەزانەوە بووە کە خانەوادەکان سەردانی گۆڕی کەسوکاریان کردبوو. خانەوادەکان کاتێک سەردانی گۆڕستانیان کرد، دیمەنی رووخاندنی کێلی گۆڕ و شێواندنی گۆڕەکانیان بینی. خانەوادەکان رایانگەیاند کە هەموو گۆرەکان شێوێنراون، کێلی گۆڕەکان کە بە کوردی لەسەریان نووسراوە، شکێنراون و جارێکیتر خانەوادەکان کێلەکان چاک کردووەتەوە.[1]
- دژی دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد و ئەندامان و لایەنگر
📅 22-05-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-05-2020
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
لەدایکبووی1987 لە شاری شنۆ.
ناوبراو بەهاری ساڵی 2010 هاتووەتە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. پاش تەواو کردنی دەورەی سەرەتایی فێرگە، لە کۆمیسیونی پەروەردە سازمان درا و دەستی بە کاری حیزبی کردووە.
لەو ماوەیەدا لە بەشی تەداروکاتی خەدەماتی کۆمیسیونی پەروەردە ئەرکی پێ‌ئەسپێردرا و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کار و ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە.
شەهید شەماڵ بێجگە لەو کارانە، ماوەیەکیش وەک سەرپەل لە کومیسیونی پەروەردە ئەرکی بەڕێوە بردووە. هەر لەو ماوەیەدا لە لایەن ئورگانەوە ڕێزی لێ گیراوە و خەڵات
✌️ عەلی کەریم مەحمودی - شەماڵ
🏷️ پۆل: شەهیدان
عەلی کەریم مەحمودی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 خەڵەف زێباری
شاعیر و ڕاگەیاندکار بووە، یەکێک بوو لە بێژەرەکانی رادیۆی کوردیی دەنگی ئەمریکا. ئێوارەی ڕۆژی 24-05-2018 کۆچی دوای کردووە. خەلەف دوو دیوانی شیعری چاپکراوی هەیە بە ناوانی وارێ شێرا و زێڕێ ڕەش.
👫 خەڵەف زێباری
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
خەڵەف زێباری
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 373,861 | وێنە 58,838 | پەڕتووک PDF 10,939 | فایلی پەیوەندیدار 42,025 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,494 |
☂️ یانەی کوردی میدیا | 🏷️ پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
میدیا بۆ خزمەتی و تێکڕای ئەندامەکانی جالیەی کورد لە هۆڵەندە دامەزراوە و بۆ ساتێکیش لە خەم و گرفتەکانیان دانەبڕاوە.
لە پێش دامەزراندنی میدیادا، لە وڵاتی شانشینی هۆڵەندە ساڵی 1989 پێویستی خەڵکی کورد لە تاراوگە، وای کرد بیر لەوە بکرێتەوە، نێوەندێک هەبێت کوردەکانی لە دەور کۆبێتەوە و رێکیان بخات و ئیش و کارەکانیان رۆژانە و پێداویستییەکانیان، کە بە هۆی زمان نەزانین نەشارەزاییان لە رووی هەڵسوکەوت داب و نەریتی ئەم وڵاتە (هۆڵەندە)ەوە دروست ببوو رابپەڕێنێت، لە دوای کارەساتی کیمیا بارانی هەڵەبجەهەڵەبجە و ئەنفال، کوردێکی لە جاران زیاتر روویان لە هۆڵەندە کرد، زۆربەشیان لە ئەمستردام جێگیر بوون و Jonker huis (خانوی پەناهەندە) یان دابوونێ. ئەو کاتە 100 تا 150 کوردێک دەبوون، ئەو تازە هاتووانە پێویستیان بە رێنمایی و هاریکاری کردن بوو، پێش دامەزراندنی میدیا برادەرانی پێش تر هەرێکە لە جێگەی خۆیەوە، یارمەتی ئەدان، بەڵام پێویستیەکان رۆژ بەڕۆژ بەرفراوانتر دەبوو، خەڵکی تاکە کەس نەیدەتوانی فریا بکەوێت، هەرچەندە ئەو کاتە مەڵبەندی رۆشنیری ئەمستردامیش هەبوو هێشتا فریا نەدەکەوت، بۆیە لەسەر دەستی چەند پێشمەرگەیەکی شۆڕشی نوێ لێرەش بیر لە دامەزراندنی رێکخراوێکی میدیا کرایەوە، بێ گومان دروشم و رێبازی میدیا رۆژبەڕۆژ بە گوێرەی پێویستییەکانی کۆمەڵگای کورد گۆڕاوە، ئێستا میدیا تەنها لە ئەمستردام بەشی نییە، ساڵی 1992 لە شارەکانی رۆتردام و ساڵی 1995 لە خرۆنیگن ساڵی 1997 لە دێڵفت، و پاشان لە ئوترێخت و لیواردن ئەنیشخدەی و هەنگەڵۆ بە گوێرەی زیاد بوونی ژمارە و فراوان بوونی کۆمەڵگای کورد لە هۆڵەندە، گۆڕانکاریەکان پێویستی کرد، میدیای سەرتاسەریش ساڵی 2000 وەک پلاتفۆڕمێک دروست بکرێت، کە ئەنجومەنی ژنان و ئەنجومەنی گەنجانیشی لە خۆ گرت، پاشان هەوڵ بۆ دروست بوونی میدیا لە چەند شارێکی دیکەش دراوە، میدیا لە خزمەتی هەموو گروپ و توێژەکانی کورد دابووە لە هەموو تەمەنەکانیەوە، لە هۆڵەندە ئەوی پێویستی بە رێنمایی و پشتگیری و یارمەتیدانی میدیا بووبێت، هەر لە پیر و ژن و منداڵ و گەنج و تازە هاتوو یان لە مێژ بێت لە هۆڵەندە بێت، یارمەتی دراون لە لایەن ئەم رێکخراوەوە یارمەتیان دەدات.
رێکخراوێکی مەزنی وەک میدیا لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ زۆرن هەموو ئەو سەربازە نادیارانە، کە لە پشت پەردەوە، لە یەکەم رۆژەوە کاریان تێدا کردووە، وەک مۆم سووتاون و رووناکیان بۆ دەور و بەرەکەیان هەبووە، رەنگە بە چەند وشەیەک نەتوانرێت حەقی خۆیان پێبدرێت. بۆیە بۆ کاتێکی دی هەڵدەگرین.
میدیا ساڵانە ئەگەر دوو کۆبونەوەی گشتی سەرتاسەری ساز نەکردبێت، ئەوا یەک کۆرسی چڕ و پڕی کادرانی لە یەکێک لە ناوەندە ناودارەکانی کۆرس پێدان سازکردووە و هەر لەوێش هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرپەرشتی ئەنجام دراوە، لیژنەی شارەکان ئەندامەکانیان خۆیان لە ناوخۆیاندا، دەستەی سەرپەرشتی هەڵدەبژێرن و کە پێک دێن لە 3 یان 5 ئەندام، بە ئۆتۆماتیک دووان لە لیژنەی شارەکان ئەندامی لیژنەی سەرتاسەرین.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا تا ئێستا تەنها میدیای ئەمستردام فەرمانبەری رەسمی خۆی هەبووە، ساڵی 1992 و 1993 بەڕێزان بەختیار شەمەییبەختیار شەمەیی و سەردار عەبدولڕەحمانسەردار عەبدولڕەحمان و لە ساڵی 1997 ەوە دوو فەرمانبەری دیکەی بۆ دامەزرا، ئاراس کەمال تا ساڵی 2000 بەردەوام بوو (سەردار فەتاح ئەمینسەردار فەتاح ئەمین) یش لە ساڵی 1994 ەوە وەک خۆبەخش و پاشان لە 1997 ەوە تا 2008 وەک فەرمانبەر کاری لە میدیادا کردووە، خاتوو جوان عومەریش لە ساڵی 2000 تا 2004 وەک فەرمانبەری رەسمی لە میدیادا دامەزرا.
کارو چالاکیەکانی میدیا فرەن لێرەدا بەڕاگوزەری باسی هەندێکیان دەکەین. سەرەتا میدیا بڵاوکراوەی زانیاری بەخشین (معلومات)ی پەخش دەکرد، لە شێوەی برۆشورە (نامیلکە)، لە بارەی باج و تەندروستی و سیستەمەکانی ژیان و گوزەران و بڕیارەکان دەربارەی پەنابەران و خۆپاراستن و نەخۆشیەکان، وەک ئایدز و سیستەمی چۆنێتی وەرگرتن و یارمەتی بۆ خوێندن و رەگەزنامە و لە هەمان کاتدا، لە پێشکەش کردنی ئەم زانیاریانە بە هۆی هەفتانە کۆڕ یان کۆبونەوەی وەرزی و بانگکردنی کادری پسپۆڕ و تایبەتمەند بۆ گێڕانی کۆڕەکان، سەرباری ئەم چالاکییانە کۆڕ و کۆبونەوە و شەوچەرەی کوردی و گەشت و سەیران رێکخستن بۆ هەموو گروپەکان و سەردانی ئۆردوگاکانی پەنابەران، جگە لە کۆڕی رۆشنیری و ئەدەبی و مێژوویی، ئەمانە باسکردنی هەندێک لە چالاکییەکانی میدیا و ساڵانە بە گوێرەی نەخشە و پلان پێش ساڵی نوێ رێک دەخرێن و لە کۆتایی ساڵیشدا راپۆرتی چالاکی ساڵانە ئامادە دەکرێت.
کۆمەکی دارایی یانە لە ئابونەی ساڵانەی ئەندامان، کەمێک لە باری گرانی دارایی و ئەرکی سەرشانی میدیا سوک دەکات، کۆمەکی دارایی شارەوانی سوبسیدی ساڵانە بە گوێرەی چالاکییەکان، کە لەگەڵ پلانی کاری ساڵانە werkplan دەبێت پێشکەش بکرێت، کە کۆی تێچوونی چالاکیەکان و تێکڕای خەرجییەکان بۆ ساڵەکە رێک دەخرێت و هەموو ساڵێک پێش 15/10 دەبێت پێشکەش شارەوانی کرابێت، ئەگەر متمانەیان بە ناوەڕۆکی داواکارییەکت کرد، بە گوێرەی سیاسەتی خۆیان، بڕێک پارە بۆساڵەکە دەبڕێتەوە، میدیا تا کۆتایی ساڵی 2002 کۆمەکی ساڵانەی خۆی بە رێک و پێکی وەرگرتووە، هەموو ساڵێک پێش داواکردنی کۆمەکی ساڵی ئایندە، راپۆرتی دارایی کە لە لایەن ژمیریارێکی رەسمی باوەڕ پێکراوەوە دەبێت پێشکەش بکرێت، چۆنێتی و شێوەی خەرکردنەکانیش بە بەڵگەوە پێشکەش شارەوانی دەکرێت. لە ساڵی 2003 ەوە سیاسەتی شارەواندیەکان گۆڕاون و بە زەحمەت، دەتوانرێت وایان لێ بکرێت، کۆمەکی رێکخراوەی بێگانەکان بکەن. کارگێڕانی میدیا تا ئەمڕۆ توانیویانە، لەسەر داهات و پاشەکەوتی چەند ساڵی پێشوو بەردەوامی بە چالاکییەکان بدەن، بەڵام بە گشتی سیاسەتی هۆڵەندە بەرانبەر بێگانە و پەنابەر بە تایبەتی گۆڕا، ئەوە پێش روخانی سەدامیش بووە، بێگومان میدیاش هەمان ئەو سیاسەتی گۆڕانە دەیگرێتەوە، بۆیە میدیاش بە شێوەی کارکردنەکانیاندا چونەتەوە و سیاسەتی خۆیان گۆڕێوە.
وەکو پێشتر ئاماژەمان پێدا، کار کردنی میدیا لەسەر پاشەکەوتی ساڵانی پێشوو چالاکییەکان تا ساڵی 2004 ژیاوە، پێویستە لێرەدا باسی هاتنە ناوەوەی کۆمەڵێک گەنجی چالاک و چاپوکی وەک مەبەست جەعفەر و بەختیار بەکریش بکەین، کە لە ساڵی 2000 ەوە وەک هەوێنی دروستکردنی ئەنجومەنی گەنجانی میدیا هاتنە ناوەوە و پاشان بوونە دەستەی سەرپەرشتکاری میدیای ئەمستردام و سەرتاسەریش، هەر ئەوان بە پشتگیری میدیا توانیان یەکەم چەکەرەی دروست بوونی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە ناو میدیاوە سەر پێدەربێنن. پاشان هەر ئەوان ئەو بارگرانیە مادەیەی سەرشانی رێکخراوەکەیان گرتە ئەستۆی چالاکیە نەبڕاوەکانیان، لەو مێژووە بەدواوە لە جاران زیاتر بە ئاقارێکی دیدا میدیابە کار و خزمەت بەردەوام بووە، سستیەکی ئەوتۆ بە کارەکانمانەوە دیار نەبووە، رەنگە لە ساڵانی ئایندەدا ئەگەر کۆمەک دەست نەخەین، ئەوسا تووشی پەکخستنی کاروچالاکییەکان بین، بەڵام لە زۆر لاوە هەوڵ و جوڵەی ئەم رێکخراوە بە هۆی ئەنجومەنی گەنجانەوە بەردەوامە و بە هیمەتی ئەو دەستە گەنجەی لە لیژنەی میدیادان پەکمان ناکەوێت.
جێگەی باسکردنە میدیا چەند لای خەڵکی کورد ناسراوە، بێگومان، لای دامودەزگا و رێکخراوە هۆڵەندییەکان زیاتر ناسراوە لە زۆر بواردا، پرس و راو راوێژمان پێدەکرێت، بۆ نمونە میدیا ئەندامی رێکخراوی VON خودی پەناهەندەکان و SMS ە و لە ساڵانی سەرەتایی دروست بوونیدا، بە کارتێکردنی برادەرانی لیژنەی میدیا زمانی کوردیش وەک زمانەکانی تر لە وەرگێڕانی وەزارەتی دادا بۆ ئەنتەرڤیوی پەناهەندە کوردەکان، بە رەسمی ناسێنرا، لە کۆبونەوەکانی پەڕڵەمان و ئەنجومەنی شارەوانییەکان سەبارەت بە پەناهەندە و بێگانەکان، هەمیشە وەک رێکخراوێکی متمانە پێکراو بانگێشتن دەکرێن.
میدیا لە مەسەلە چارەنوسسازییە هاوبەشییەکانی کورددا هەمیشە بەشداری بەرچاوی کردووە و لە یادەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال، و یادی شەهیدانی دەستی تیرۆر و بانگەشە بۆ هەڵبژاردەنەکانی هەردوو جارەکە، رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە، وەک ئازادی و مافی تاکەکەسیش، ئەوانەی لە ناو لیژنەکانی میدیادا کار دەکەن بۆیان هەبووە رەنگی تایبەت و بیروبۆچوونی خۆیان هەبێت.
هەمیشەمیدیا تەنها وەک کورد و بۆ کورد کاری کردووە. بێگومان شەڕی ناوخۆ برینێکی قوڵی کردۆتە دڵی هەموو کورد، دەتوانین بڵێن میدیا نەیهێشتووە ئەو کاریگەییە بە چالاکیەکانیەوە دیار بێت.
زۆری و هەمە چەشنەیی رێکخراوە کوردیەکان لە تارواگە لایەنێکی تەندروستی ناو کۆمەڵگای کوردە، بەڵام پێکەوە چالاکی نەکردن و نەگونجان بێگومان سستی و لاوازی بە جالیەی کورد دەبەخشێت ورێکخراوەکان بەرەو پوکانەوە دەبات و هیچی بۆ خۆی پێناکرێت. خۆمان نایڵێین بە شاهیدی هەموو خەڵکانی کورد پشگیری هەموو رێکخراوە کوردیەکانی دی کراوە و تەنانەت یارمەتی و رێنمایی دامەزراندنی هەندێ رێکخراویش دراون و لە هۆڵەکەیشدا کۆبونەوە و چالاکی بۆ ساز کردوون، ئەگەر پێویست بکات هەموو ئەو کارانە ئەرشیف کراون.
ئەگەر سیاسەتی کوردی و حیزبە سەرەکیەکان کۆک و تەبا بن لە کارکردندا پێکەوە، تەنها لە ململانێی باشترین کارکردندا گەشە و پێشکەوتن بە کۆمەڵگا دەبەخشن، ئێمەش بەشێکین لەو کۆمەڵگایە و پێشکەوتن دواکەوتنمان بۆ ئەوان دەگەڕێتەوە و بۆ ئەوان کار دەکەین.
ئەوی گرنگ بێت و پەیوەندی بە کاروچالاکییەکانی تری میدیاەوە هەبێت، دوو بڵاوکراوە لەم رێکخراوەوە پەخش دەکرا دەنگی میدیا وەک رۆژنامە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی میدیا و تا ئێستا 10 ژمارەی لێ دەرچووە، گۆڤاری میدیاش تا 17 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە، میدیا ی رۆتردام تا ساڵی 2007 بەردەوام بووە زیاتر لە 125 ژمارەی پەخشنامەی بێواری مانگانەی بڵاوکردۆتەوە بە 16 لاپەرەِ، کە کاک هیوا سەرهەنگ سەرپەرشتی دەکات.
لە ساڵی 2000 ەوە میدیای ئەمستردام و رۆتردام و ئەنیشخدەی تا ئەمساڵ خوێندگای فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵان بەردەوام بووە، میدیای ئەمستردام ئێستە دوو گروپی فێربوونی مۆسیقای هەیە بەسەرپەرشتی مامۆستا نامدار قەرەداخی خاوەنی قوتابخانەی نامۆ.
نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت میدیا ئەرشیف و کتێبخانەیەکی تا رادەیەک دەوڵەمەندی خۆی هەیە و چەندین خوێندکاری کورد و هۆڵەندی وەک سەرچاوە سوودیان بۆ خوێندنەکەیان لێی وەرگرتووە. تا ئێستا جگە لەو نامیلکەی زانیاریبەخشینانەش. چەند کتێبێکی باشی لەسەر ئەرکی خۆی چاپ و بڵاوکردۆتەوە وەکو چیرۆکی هەڵەبجە نوێژی منەهەڵەبجە نوێژی منە 1992 نوسینی ئەندازیار عومەر عینایەتعومەر عینایەت، جینۆسایدی گەلی کوردجینۆسایدی گەلی کورد لەبەر رۆشنایی یاسای تازەی نێودەوڵەتاندا- 1997 نوسینی د. مارف عومەر گوڵمارف عومەر گوڵ، چەند نامەیەک لە زیندانی فاشییەکانەوە 1994، کەتەلۆکی هونەرمەند وەهبی رەسوڵوەهبی رەسوڵ و چەند وتارێک 2003.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 🤵 مەدەنی
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 11 2009 11:42PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 27 2018 9:40AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 12,857 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.122 KB Nov 11 2009 11:42PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

یانەی کوردی میدیا

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️راپۆرتی بەیەگەیشتن و دیدارێکی یانەی کوردیی(میدیا)ی هۆڵەندا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی کوردیپێدیا
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-11-2009
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️بەختیار شەمەیی
2.👁️سەردار فەتاح ئەمین
3.👁️مارف عومەر گوڵ
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 8,595 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574