01-05-2020
باکووری کوردستان
- لە شاری چەولیک سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلا شەهیدەکانیان شکاند و دواتر بە خانەوادەکانیان وت، کێلی گۆڕەکان پاکبکەنەوە.
[1]
- لە چوارچێوەی رێوشوێنەکان لە دژی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا (Covîd-19) لە 31 شاری گەورەی باکووری کوردستان و تورکیا چوونەدەرەوەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان قەدەغە کرا.
[1]
سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلاکانیان شکاند
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک لە ناوچەی رێیا ئارمووش لە
وانوان هەڵیکوتایە سەر گەڕەکی خاچۆرت. پۆلیسەکان کە هەموو دەرگاکانیان شکاند و هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، 14 کەسیان دەستگیر کرد.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادسەرای نیزامیی
ورمێورمێ، هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی سەید سامان حوسێنی خەڵکی شاری
رەبەترەبەت، بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری و دوورخرانەوە بۆ زیندانی ئەردەبێڵ مەحکووم کرد. لقی یەکی دادسەرای نیزامیی ورمێ، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە سیخوڕی بۆ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
[2]
- تەرمی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی
شنۆشنۆ بە ناوەکانی فاخر تازە وارد و ڕەشید پیرۆتی کە بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە لە بەرزاییەکانی خواکورک لە بەرزاییەکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا بوو، پاش چەند رۆژ گەڕان و پشکنین تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
[2]
باشووری کوردستان
- لقی
سلێمانیسلێمانی سەندیکای کرێکارانسەندیکای کرێکاران داوا لە
وەزارەتی کاروەزارەتی کار دەکات قەرەبووی ئەو کرێکارانە بکاتەوە کە بەهۆی کەرەنتینەوە بێکار بوون و داواش دەکەن هێنانی کرێکاری بیانی لەلایەن خاوەنکار و کۆمپانیاکانەوە سنوردار بکرێت.
[4]
- 28 رێکخراو چەند داواکارییەکیان لە سەر دۆخی کرێکاران ئاڕاستەی حکومەت کرد و داوای دابین کردن بیمە و قەرەبووکردنەوەی مووچەی فەوتاوی کرێکارانیان کرد.
[3]
یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، داوای دابین کردنی مافی کرێکاران دەکەن
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای
هەولێرهەولێر دەستنیشانکرا.
[6]
- تەندروستی
کەرکوککەرکوک ئاشکرایکردوە، کە حەوت حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لەسنوری پارێزگاکەیان تۆمارکراوە.
[4]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 10-05-2020 راگەیاند.
[6]
- رێکخراوێکی خێرخوازیی کوردانی ئێزدی لە ئەڵمانیا هاوکاریی دارایی بەسەر هەزار و 900 خێزانی هەژاری پارێزگای
دهۆکدهۆکدا دابەشکرد. بە گوێرەی ئاماری بەرێوەبەرایەتیی چاودێریی کۆمەڵایەتیی دهۆک، زیاتر لە 35 هەزار خێزان پێویستیان بە هاوکارییە و ناویان تۆمارکراوە.
[8]
- ئەنجومەنی فشار لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی سەرتاسەریی لە هەرێمی کوردستان دژ بەو دۆخە ئابورییە سەختەی هاوڵاتیان تێیکەوتون و داواش لە هاوڵاتیان دەکات لەو ساتەی بۆیان دیاری دەکرێت بڕژێنە سەر شەقامەکان.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- ماکسیم ماکسیمۆف، باڵیۆزی روسیا لە عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە سیستمی بەرگریی ئێس 400 بە عێراق بفرۆشێت و لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕێی بڕیاری بەغدان لەوبارەیەوە.
[3]
- دوای ئەوەی زنجیرە درامای کۆمیدی بنج عام، کە لە کەناڵی UTVی عێراقی پەخشدەکرێت، لە ئەڵقەیەکدا باسی کەنیزەک و رفاندنی ئافرەتانی ئێزدی کردبوو، بەرنامەکە رووبەڕووی رەخنە بویەوە و چالاکوانانی ئێزدی ئه و بەرنامەیان بە سوکایەتیکردن بە پیرۆزیی ئاینەکەیان و پەیڕەوانی ئێزدیی لە قەڵەمدا.
وەزارەتی رۆشنبیریوەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق لە بەیاننامەکەیدا، داوایکردووە، لە کاری هونەریدا تا ئه و پەڕی رادە رەچاوی پێکهاتە و سرووشتی کۆمەڵگەی عێراقی بکرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک سوکایەتی بە ئاین و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە بکرێت.
[5]
- شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی هەیسەم جبوری، بۆ تاوتوێکردنی کێشە داراییە کەڵەکەبووەکانی نێوان بەغدا و هەولێر کۆبوونەوە.
[5]
- جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دەبوایە سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان بکردایە، چونکە بەشە بودجەی هەرێم بەبڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڕدراوەو بەپێی ئەتیکێتی دیپلوماسی دەبوایە شاندەکە لەسەر ئاستێکی بەرزتر بوایە بەتایبەتیش بۆ بابەتێکی لەو جۆرە کە پەیوەستە بەژیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان، دەبوایە حکومەتی هەرێم جددیتر رەفتار بکات.
[7]
- بەرپرسانی تورکیا ئاماژەیان بەوەدا لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2 هەزار و 188 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 84 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، 68 کەس لە سەرتاسەری وڵاتدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 39 تووشبووی ڤایرۆسەکەیش چاکبوونەتەوە.
[8]