- بە مەبەستی شکاندنی ڕێژەی پێوانەییو تۆمارکردنی گەیاندنی شاری وان بە کتێبی گینس، (فێستیڤاڵی قەلەباڵغترین خوانی بەیانی لە جیهان) سازکرا لە پارێزگای وان-لە پارکی ڕۆشنبیری ئاتاتورک-نزیک قەڵای وان.
- کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی، لەپڕۆژەی هۆتێل ڕۆتانا لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی کرێکارێکی بەڕەگەز کوردی باکوری کوردستان بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە نهۆمی 11ی ئەو بینایەوە گیانی لەدەستدا.