باکووری کوردستان
- دادگای تورک سزای زیندانی ساڵ و نیوێکی بەسەر
ئایسەل توغلوکئایسەل توغلوک، جێگری هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپەدا سەپاند.
[3]
- بەهۆی تەوژمی بەهێزی بەفربارین کە لە ناوچەکانی بەلقان ڕووی کردووەتە باکووری کوردستان، لە ئەنجامی بەفر بارینێکی زۆرەوە ڕێگای 557 گوند و کێڵگە و دێهاتەکانی سەر بە پارێزگاکانی
جۆڵەمێرگجۆڵەمێرگ،
وانوان،
بەدلیسبەدلیس،
قارسقارس،
ئەرزەڕۆمئەرزەڕۆم و ئەردەخان لە باکووری کوردستان داخراون و تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە کردنەوەی ڕێگاکان و پاککردنەوەیان.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی خراپیی بارودۆخەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتەوە، ڕژێمی ئێران پاسدارە خانەنشینەکانی بۆ سەر کارەکانیان بانگهێشتکردەوە.
[4]
- ژمارە (1)ی هەفتەنامەی
ڕۆژباش کوردستانڕۆژباش کوردستان لە پارێزگای
سنەسنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی و بە سەرپەرشتی سەید لەتیف حسەینی، بڵاوکرایەوە.
[1]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی پێشمەرگەوەزارەتی پێشمەرگە لە بڕیارێکی نوێیدا ژمارەی پاسەوان و شوفێری بەرپرسانی وەزارەتەکەی و ئه و پێشمەرگانەش دەدات کە لەلیواکاندا زیادەن.
[1]
- ئەگەرچی بڕیار بوو لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەردوو خاڵی سنووریی
پەروێزخانپەروێزخان و
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران بکرێنەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەردووکیان بەفەڕمی کرانەوە.
[2]
- لەچاوپێکەوتنێکدا
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی ئاماژە بەوەدەکات، کە 24-12-2017،
قاسم سلێمانیقاسم سلێمانی سەردانی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی کردووە، بارزانی داوای لێبوردنی لە سولەیمانی کردووە دەربارەی ڕیفراندۆم و وتوویەتی ئێمە هەڵەمان کردووە، دەشڵێت: ئەوەی دەڵێت ئەمریکا پشتی بەرداوین لە ڕیفراندۆمدا درۆ دەکات.
[3]
- عەلادین مەقسود زەینەڵ ساڵحی، بەرپرسی نوسینگەی
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لەگەڕەکی عەسکەری لە شاری
کەرکوککەرکوک، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە بەدەستڕێژی گوللە کوژرا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- خۆپیشاندانی خەڵکی ڕاپەڕیووی ئێران دژی ڕژێمی مەلاکان ئەمڕۆش بەردەوامیی هەیە و تاوەکو ئەمڕۆ دەیان کەس کوژراون و سەدانیش برینداربوون.
[2]
- بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەتەواوەتی دابەزیوە و زیانێکی زۆری بە ئابووریی ڕووخاوی ئێران گەیاندووە.
[1]