$باکووری کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - #هەپەگە#، لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی ئاداری لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لەو مانگەدا 30 هێرش کراوەتەوەسەر داگیرکەری تورک و نزیکەی 99 سەربازی تورکیش کوژراون.[4]
- پارێزگەی #جۆلەمێرگ# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکی و بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی مانگێک لە تەواوی شاری جۆلەمێرگ ڕاگەیاند. پارێزگە دەستنیشانی کردووە کە لێدوان، هەڵدانی چادر، دانانی مێز و چالاکی هاوشێوە لە تەواوی شار قەدەغەیە. پارێزگەی جۆلەمێرگ چالاکییەکانی بەرپرسانی دەوڵەت، وەک کۆبوونەوە، مەڕاسیم، ئاهەنگ و ناشتنی تەرمی سەربازەکانی بەسەربەستی هێشتەوە.[5]
- هەریەکە لە بیشەنگ مەتە هاوسەرۆکی لقی #سلۆپی#-ی پارتیی هەرێمە دیموکراتییەکان - #دەبەپە# و دەلیل ئورەک، جەمیلە ئالیاناک و مستەفا ئوگەت بەرپرسانی پارتیی دیموکراتیی گەلان - #هەدەپە#، کاتێک لە ناوچەی هەزەخ-ی جزیر تێدەپەڕین، لە لایەن پۆلیسی تورکیا دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی جزیر.[5]
$باشووری کوردستان$
- ڕێگای نێوان #هەولێر# و #مەخموور# کرایەوە.[1]
- کاتژمێری 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکە دەنگییەکانی تورکیا، گوندی گوندی بێرچم-یان لە سنووری شارەدێی #سیدەکان#-ی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.[3]
- کاتژمێر 11، پێش نیوەڕۆ لە ڕۆژی جیهانی ئوتیزم لە هۆڵی زەیتون لە ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان، کۆمەڵەی ئوتیزمی کوردستان مەراسیمێک ساز دەکات و چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات تیایدا ئاماری توشبووانی ئوتیزم دەخرێتە ڕوو.[1]
- گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بە بڕیاری #کەجەکە# لە شەنگال کشانەوە، هاوڵاتیانی شەنگال بە ئەنجامدانی مەراسیمێکی شکۆدار ئەو گەریلایانەیان بەڕێکرد.[3]
- خۆپیشاندانی بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکانی #هەڵەبجە# دەستیپێکردەوە، خۆپیشاندەران سورن لەسەر جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە خۆی دەبینێتەوە لە خەرجکردنی مووچەی بێ پاشەکەوت و خەرجکردنی مووچە هەموو 30 ڕۆژ جارێک.[2]
- بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی #سلێمانی# ڕایگەیاند، مەترسی لەسەر دۆخی پەروەردە هەیە لە شاری سلێمانی، چونکە ئەگەر یەک هەفتەی تر دەرگای خوێندنگەکان نەکرێتەوە خوێندن دەفەوتێت.[2]
- #دلۆڤان ئیدریس بارزانی#، برای #نێچیرڤان بارزانی#، بە جەڵتەی دڵ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.[1]
- هەفتەنامەی (چاودێر) کە #مەلا بەختیار#، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەریەتی، ڕادەگیرێت و چیدیکە دەرناکرێت. لەبارەی هۆکارەکەیشی مەلا بەختیار دەڵێت: گیرفانمان لەمە زیاتر بڕی نەکرد.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
شەوی ڕابردوو شەڕڤانان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک لە #عەفرین# چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا و ژمارەیەک سەربازیش کوژران.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، بە حکومەتی بەغدایان وتووە چارەسەری #پەکەکە# بکەن، دەڵێت ئەگەرنا ئێمە دێین و لە #شەنگال# پەکەکە چارەسەردەکەین، بۆ هەموو ئەمانە مۆڵەت لە هیچ کەس وەرناگرین و تەماشای چاوی هیچ کەس ناکەین.[2]
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ، لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامێکی توندی ئەردۆغانی دایەوە کە کردەوەی سوپای ئیسرائیلی لە بەرانبەر خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان بە نائەخلاقی ناوبردبوو. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتەکەیدا دەڵێت: ئەوانەی باکووری قوبرس و ناوچە کوردییەکانیان داگیرکرد و هاووڵاتیانی سیڤیلی عەفرینیان سەربڕی، بۆیان نییە باسی بەها و ئەخلاق بکەن.[5]