- کۆنفرانسی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کۆبانێ لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان دەست بە کارەکانی دەکات و کۆنفرانسەکەش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
- لە سنوری جەلەولا بۆمبێکی چێنراو بە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئاسایشدا تەقییەوەو بەهۆیەوە ئەفسەرێک و سێ کارمەندی ئاسایش بریندار بوون.