$پەیامی پیرۆزبایی #ئاسۆ مامەند# بە بۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکووک 02-09-2024$
بەڕێزان/ سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی #کەرکووک#، میدیاکار،ڕۆژنامەنووس و کارمەندانیی ئازیز
سڵاوێکی گەرم..!
بە بۆنەی (13)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کەرکووک، جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و میدیاکار و ڕۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانیی ئازیزی ئەو کەناڵە دەکەم.
دەزگای میدیایی کەرکووک، لە ماوەی کاریی میدیاییدا، ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە لە قوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوە ژیان و بەرجەستەکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتیی، هەر وەک مینبەرێکیش بووە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانیی کەرکووک و سەرجەم ناوچە جێناکۆکەکان بەبێ جیاوازیی.
ئەڵبەتە ئەو سیاسەتەیش لە بەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و ئامۆژگارییەکانی ڕەوانشاد سەرۆک (#مام جەلال# )دا بەدیی هاتووە کە تیایدا جەختی لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە دەکردەوە کە دەبێت دەنگ و ڕەنگی هەموو پێکهاتەکان بێت، وەشاندنی پەخشەکانیشی بە چوار زمان دەرخەریی ئەو ڕاستییەیە.
بەڕێزان.. دەزگای میدیایی کەرکووک دیاریی ڕەوانشاد سەرۆک (مام جەلال) و لەسەر ڕاسپاردە و پێشنیازیی جەنابیان هاتووەتە دامەزراندن، لەم سۆنگەیەوە دەبێت هەموومان دەست بەو دیارییە بەنرخەی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلالەوە بگرین کە پێشکەشی کەرکووکییەکانیی کردووە. هەر لەو ڕووەوە ئەمساڵ لە یادی دامەزراندنیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بینای نوێی دەزگای میدیایی کەرکووک کرایەوە، ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاڕاستەی بەرەوپێشبردنیی ئەو دەزگایە لە ڕووی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.
لەو سۆنگەیەوە بە ئەرکی هەموو لایەکی دەزانین کە بەشدار بێت لەسەرخستن و پەرەپێدانیی ئەم دەزگا میدیاییە، تاوەکوو لەگەڵ پێشکەوتنەکانی سەردەم و خواست و داواکارییەکانی هاووڵاتییانیی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان هەنگاو بنێت، و ببێتە دەنگ و ڕەنگی هەمیشەییان.
دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێدەکەم و هیوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
#ئاسۆ مامەند#
سەرپەرشتیاری کەرکووک-سەڵاحەدینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!