$باکووری کوردستان$
- #سەڵاحەدین دەمیرتاش# لەهۆش خۆی چوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.[7]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374850/0016.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەحمەد تورک، باسی ڕەوشی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374850/0016.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #زارا محەمەدی#، مامۆستای دەسبەسەرکراوی زمانی کورد و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی نۆژین، بە دانانی بارمتەی 700 ملیۆن تەمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.[5]
- چالاکێکی فەرهەنگیی خەڵکی #کرماشان# بە ناوی مەحیەدین ئەسغەری، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا.[5]
- ئەنوەر حوسێن پەناهی، چالاکی مەدەنیی کوردی خەڵکی #سنە# و دانیشتووی تاران، لەلایەن ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.[5]
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی مەهدی یووسفی، خەڵکی گوندی مێرگەدرێژی #مەریوان#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا و کاسبکارێکی دیکە بە ناوی یەعقووب ڕەزایی بریندار کرا.[5]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئارمان شاکری خەڵکی مەریوان لە ماڵەکەی خۆیدا، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر و و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابوردوو لە ناوچەی #نەفتخانە#ی نزیک #خانەقین# لەئەنجامی هێرش و پەلاماری چەکدارانی #داعش# بۆ سەر چەکدارانی #حەشدی شەعبی# و لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان، پێنج چەکداری حەشد کوژران و 14ی دیکەش برینداربوون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374850/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قوباد تاڵەبانی سەردانی کەسوکاری شەهیدانی کوڵەجۆ دەکات=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قوباد تاڵەبانی سەردانی کەسوکاری شەهیدانی کوڵەجۆ دەکات=KTML_ImageCaption_End=
- جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان #قوباد تاڵەبانی# سەردانی #گەرمیان# دەکات و لەگەڵ لیژنەی ئەمنی و فەرماندە سەربازییەکان کۆدەبێتەوە.[3]
- هەریەک لە #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای فەرمیی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینی ئەبوزەبی، جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ئیمارەتی ئەبوزەبی، بۆ بەشداريکردن لە ڕێوڕەسمی پێشبڕکێی خەڵاتی ئيمارات فۆرمۆلا يەک، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکی یەک ڕۆژە گەیشتنە ئەبوزەبی.[2]
- زانکۆ و شارەوانی #هەڵەبجە# لەڕێگەی چاندنی 200 نەمام و حەوت هەزار بەڕووەوە هەڵمەتی سەوزکردنی سنوورەکەیان دەستپێکرد و خوێندکارانیش بەشدارن لە چالاکییەکەدا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاویکردەوە، بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ڕووسیادا لە کاتی خۆئامادەکرنیان بۆ مانۆڕێکی سەربازیی لەگەڵ سوپای تورکیا لە #کۆبانێ# تەقیوەتەوە. ئاشکراشی کردووە، سێ سەربازی ڕووسیا لەو تەقینەوە برینداربوون، بەڵام برینەکانیان سووکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی تل ڕەفعەت سەر بە کانتۆنی شەهبای تۆپباران دەکات و بەپێی زانیارییەکان دوو کەسی سڤیل شەهیدبوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.[4] لە ئەنجامی هێرشەکەدا 9 هاوڵاتی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە. هاوکات 10 هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن.[6]
- سوپای تورک و چەتەکانی، ئەو گوندانە بۆردومان دەکەن کە دەکەونە ڕۆژئاوای شاری #گرێ سپی#. بۆردومانەکە ڕووبەڕێکی نزیکەی 15 کیلۆمەتری لەخۆ گرتووە.[6]
- تەرمی 5 #شەڕڤان# کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە #عەفرین# شەهید ببون، لە لایەن هەزاران کەسەوە بە مەراسیمێک بەخاک سپێردران.[6]