$رۆژئاوای کوردستان$
- سەدان دانیشتووی تەبقا، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنی شەهیدانی ئەنجومەنی سەربازی تەبقایان کرد کە لەژێر چەتری #قەسەدە#دایە، ئەو دوو شەهید پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئەحمەد جەدوو (ئەحمەد شیهاب) و شەمسی جەدوو (ئەبو ئالا) کە لە بەرخۆدانی شەرە لەدژی سوپای تروکی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید ببوون. مەراسیمەکە لە گۆرستانی شەهیدانی تەبقا بە خولەکێک ڕێزگرتنی سەربازی لەلایەن #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا و جەماوەری ئامادەوە بەڕێوەچوو.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە هێرشێکی ئەمریکییەکاندا، هەردوو #قاسم سلێمانی# و ئەلموهەندیس و چەند ئەندامێکی تری #حەشدی شەعبی# و #سوپای پاسداران# لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376024/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=03-01-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376024/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- د. #بەرهەم ساڵح# سەرۆک کۆمار عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کوشتنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی دەکات، ڕاشیگەیاندووە: موهەندیس و سولەیمانی ڕۆڵی گرنگ و یەکلاکەرەوەیان بینیوە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی #داعش#دا.[1]
- لە جێگەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران، ئیسماعیل قائانی دانرا.[1]
- دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی تورکیا بۆ ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، هۆشیاری دایە #ئەردۆغان# و وتی، ئەو هەنگاوە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند: لە کات و ساتی گونجاو تۆڵەی قاسم سلێمانی و ئەوانی تر دەکەینەوە.[1]