لە عەفرین 9 چەتە و سەربازی سوپای تورکیا کوژران 03-08-2018
📝 بەڵگەنامەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی
یەپەگەیەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد کە
شەڕڤانشەڕڤانان لە
عەفرینعەفرین لەنێوان 29ی تەمووزبۆ 2ی ئاب/ 8ی خەرمانان بۆ 12ی گەلاوێژ لەدژی چەتەکان وسوپای داگیرکەری تورکیا 3 چالاکییان ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە کە لەو چالاکییانەدا بەلانی کەموە 9 چەتە وسەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
بە پێی بەیاننامەکەی یەپەگە، شەڕڤانان لە 29ی تەمووز/8ی خەرمانان لەهەرێمی نێوان گوندی فاترتێن وبیرج حەیدەر-ی ناوچەی شێراوای عەفرین ئۆتۆمبیلێکی سەربازی چەتەکانی ئەحراری شامیان کردووەتە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلەکە تێکشاوە، ژمارەی کوژراوو بریندارانی ئەو چالاکییە نەزانراوە.
لە بەردەوامی بەیاننامەکەی یەپەگەدا هاتووە کە ڕۆژی 30ی تەمووز/10ی خەرمانان هێزەکانی یەپەگە لە گوندی باسووتێ-ی نوچەی شێراوا-ی عەفرین بە مۆتۆرسیلکتێکی بۆم ڕێژکراو گروپێک لەچەتەکانی لیوای حەمزەیان کردە ئامانج.لەو چالاکییەدا 4 چەتەی کوژران وهەروەها سەربازێکی سوپای تورکیا کوژراو سەربازێکی دیکەش برینداربوو.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە رۆژی 2ی ئاب/12ی خەرمانان شەڕڤانانی یەپەگە و
یەپەژەیەپەژە لە گوندی کێمارێ-ی ناوچەی شێراوا لە دژی ژرێپۆشێکی سەربازی چەتەکان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک و3 چەتەی سوپای تورکیا کوژرا و چەتەی دیکەش بریندار بوون.
[1]
03-08-201803-08-2018