=KTML_Bold=هەڤاڵی بەڕێز لەزگین ئاغا هەمزانی=KTML_End=
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (عائیشە فەریق ئاغا هەمزانی)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە بەڕێزەکەتان و بە هەموو لایەک ببەخشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=