$باکووری کوردستان$
- لە گەڕەکی بەردی لە ناوچەی کانی خەزاڵان لە پارێزگای ڕحا، پارچە ئاسنێک بە ئەلیف بادەم تەمەن 12 ساڵ و عەلی بادەم تەمەن 15 ساڵ و ئەمنیەی بادەمی تەمەن 45 ساڵی دایکیاندا تەقییەوە و هەر سێکیان برینداربوون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هەنگی سنووریی پارێزگای #ورمێ# لە ناوچەی سنووری ئەسندرە چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی سنووری گلیشمی کوردستانی باکوور بە ناوەکانی ئادەم دەمیر، ڕەشاد سوورن، حەبیب سوورت و بایرام سوورن دەسبەسەر کردووە و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ڕاگواست.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی #داعش# لە سەروو ڕێگەی #کەرکووک# - #خورماتوو# - #کفری# دەستیپێکرد و #پێشمەرگە# بەشدارنییە.[2]
- لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن، لەنێوان کفری-خورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی عێراقیدا تەقیەوە و بەهۆیەوە چوار کارمەندی هێزەکە برینداربوون.[1]
- هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کشانەوەی چاودێرەکانی لەچاودێریکردنی ئەژماری دەستیی دەنگەکانی کەرکووک ڕاگەیاند.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151179/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە ڕانیە گردبوونەوەیەک بۆ ڕامین حسێن پەناهی بەڕێوەچوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/151179/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی کەرکووک لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامیی هەیە و #کۆمەڵی ئیسلامی#-ش نوێنەری خۆی لە چاودێرییکردنی پرۆسەکە کشاندەوە.[3]
- ئەمڕۆ، لە ماجدی مۆڵ لە شاری #سلێمانی#، سێیەمین پێشانگای دیداری سلێمانی بۆ ڕۆشنبیری کرایەوە و شێوەکارانی کوردستان و عێراق تێیدا بەشدارن و ماوەی سێ ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.[3]
- وەفدێکی وەزارەتی بەرگری عێراق و #وەزارەتی پێشمەرگە# لەبارەگای لیوای یەکی هێزی پێشمەرگە لە شارەدێی #قەرە هەنجیر# کۆبونەوە.[1]
- جێگری سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی بەرگری عێراق بەفەرمی داوای لەوەزارەتی پێشمەرگە کردووە هاوکاریان بن لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دژی داعش.[1]
- لە شارۆچکەی #ڕانیە# گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیری #ڕامین حسێن پەناهی# بەڕێوەچوو، کە برایەکی ڕامین-یش بەشدار بوو و داوای کرد، گەلی کورد پشتگیری ڕامین بکەن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی لە شارەدێی جندرێسی سەر بە کانتۆنی #عەفرین# پاشەکشەیانکرد. هۆکاری کشانەوەکە نادیارە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- براین هوک، بەڕێوەبەری پلانی سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانانمان بەردەوامین لە دانوستاندن و گفتوگۆکردن بۆ داڕشتنی ستراتیژێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیران، واشنتنیش دڵنیایە کە یەدەگی نەوتی جیهان بەشی ئەوە دەکات، کە واز لە کڕینی نەوتی ئێران بهێنین.[1]
- #گولیزەر تاشدەمیر#، سیاسەتمەدار و چالاکوانی کورد، کە وەک پەنابەر لە وڵاتی نەرویج بوو، لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە.[3]
- ئێران هەڕەشەی داخستنی تەنگەی هورمزی کرد.[5]