سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام پەیامێکی بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 4ی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، هیوای خواست ئام یادە خۆشی و کامەرانی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ببێتە هۆی ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یادی لەدایکوبونی پێغەمبەری ئیسلام=KTML_End=
لە یادی پیرۆزی لەدايکبوونى حەزرەتى پێغەمبەردا موحەممەد (دروودى خواى لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوى موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جيهان دەکەم. هيوادارم ئەم یادە خۆشى و کامەرانی لەگەڵ خۆيدا بهێنێت و ببێتە هۆی ئاشتى و ئاسوودەيى بۆ هەمووان.
لە خوای مەزن داواکارین لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا (د.خ) پەيامى ئاشتيخوازانە و مرۆڤپەروەرى و چاکەیان، باڵ بەسەر کۆمەڵگەى موسڵمانان و مرۆڤايەتيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هەموومان بکات.
هەموو ساڵێک بە خۆشى، لە هەمووان پيرۆز بێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=