$باکووری کوردستان$
- لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#)، لە شارۆچکەی گەڤەری سەربە #جولەمێرگ# چوار سەربازی دەوڵەتی تورک کوژران و چوار سەربازی دیکەش برینداربوون.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) لەسەر کۆچی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاڕاستەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد.[2]
$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی کۆچی دواییی مام جەلالەوە لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان پرسە دانرا.[2]
- وەک نیشانەی ڕاگەیاندنی ماتەمینیی، لە پارێزگای سلێمانی ئاڵای عێراق و کوردستان تا نیوە هێندارنە خوارەوە.[2]
- پەرلەمانی عێراق بەهۆی کۆچی دوایی مام جەلال کۆبوونەوەکانی دواخست.[2]
- لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ نیشاندانی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی #مام جەلال# ڕەشی پۆشی و لە وتارێکیشدا ڕایگەیاند، لە سەردەمی حوکمی خۆیدا باشترین پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک کۆماری وڵاتەکەیدا هەبووە.[1]
- یان کۆبیچ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی #نەتەوه یەکگرتووەکان# بۆ کاروباری عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووه که سەرۆک مام جەلال سیمبولی مێژوویی له تێکۆشان بوو له پێناو مافی گەلان و جگە لەوەی بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی کورد بوو بۆ مافی گەلانیش تێدەکۆشی هەموو کات دژ به دیکتاتۆریەت بوو له پێناو دیموکراسی و دەنگێکی پێشەنگیش بوو له میانڕەویی و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و ڕێزگرتنی هاوبەش له سیاسەتی هاوچەرخ له عێراقدا.[1]
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ وەفدێکی باڵا گەییشتە تاران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشهاتەکانی باشووری کوردستان و دژایەتیکردنی #ڕیفڕاندۆم#.[2]
- حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ پشوی ڕاگەیاند، بەهۆی کۆچی دوایی مام جەلال-ەوە.[2]
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی #حەویجە#، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەنتەری شارۆچکەی حەویجە و شارەدێی ڕیاز-ی ڕاگەیاند.[2]
- #تەڤگەری ئازادی#ی کۆمەڵگەی کوردستان، دڵتەنگیی خۆی بەبۆنەی کۆچیی دوایی مام جەلال-ەوە نیشان دەدات و ڕایدەگەیەنێت:لە دەستدانی بەڕێزیان لەم دۆخە پڕ لە ئاڵۆزەی عێراق و کوردستاندا خەسارەتێکی گەورەیە.[2]
- دەستەی #گەشتوگوزار#ی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایدەکات، بەهۆی کەم بوونەوەی ژمارەی گەشتیارانەوە بە تایبەت لە شارەکانی باشور و ناوەراستی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان، جموجۆڵی گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم زۆر کەمیکردووە.[1]
- وتەبێژی #وەزارەتی گواستنەوە# و گەیاندنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەستنەکرێت بە دانیشتن و گفتوگۆ، هەرێم فڕۆکەخانەکان ڕادەستی عێراق ناکات و ڕێگەش بە تیمەکانیان نادرێت بێنە هەرێم.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، مامەڵەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت دەستیپێکردەووەتەوە.[1]
- سەرۆک کۆماری ڕوسیا لەمیانی وتەیەکیدا لە کۆڕبەندی ئابووری هەفتەی وزەی ڕوسیدا ئەوەشی خستەڕوو، مۆسکۆ پەیوەندییەکی لەمێژینەی هەیە لەگەڵ کوردەکان. ئەوەشی وت ئابڵوقەی نەوتیی دژی هەرێمی کوردستان، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی نەوت لەجیهاندا، کە ئەوە بابەتێکی بێزراوە و کەس حەز بەوە ناکات.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سێ ڕۆژ ماتەمینی لە ڕۆژائاوای کوردستان ڕاگەیەندرا.[2]
- لە ناو شاری ڕەقەدا شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش-دا بەڕێوەدەچێت و 11 چەتەی داعش کوژراون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان