- بەرەبەیانی ئەمرۆ لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شێرکۆ مەعارفی، زیندانیی سیاسیی کورد لەسێدارە درا.
- ژمارەیەک تەقینەوە ناوچە جیاوازەکانی کەرکووکیان هەژاند و لە شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکان و پۆلیسی کەرکووکیشدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک عەمید سەرحەد قادر بریندار بوو.
- مۆستایان و فەرمانبەرانی سنوری شارباژێر لەنزیک تونێلی پێشڕەو (تونێلی ئەزمەڕ) خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لەبەرامبەر داخرانی تونێلەکە.
- یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێری لە سەرێکانی (19) گوند لەدەستی گروپە چەتەکان ڕزگارکران.