#وەزارەتی پێشمەرگە# داوا لە دەرچوانی قۆناغی ئامادەیی (بەشی زانستی) دەکات، ئەوانەی ئارەزووی خۆبەخشانەی خوێندنیان هەیە لە خولی (80)ی کۆلێژی هێزی ئاسمانی عێراقی و دەرچوونیان وەک ئەفسەری فڕۆکەوانی، دەتوانن لە ڕێگەی بنەکەکانی خۆبەخشینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ناویان تۆمار بکەن، بەم شێوه و مەرجانەی لای خوارەوە:
کات و ماوەی ناو تۆمارکردن :
ناونوسین لە ڕۆژی سێ شەممە 5/11/2019 دەست پێدەکات و تا ڕۆژی پێنج شەممە 14/11/2019 بەردەوام دەبێت.
شوێنەکانی ناو تۆمارکردن:
1. دانیشتوانی سنووری هەردوو پارێزگای هەو لێرو #دهۆک# / لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تاکەکان و خۆبەخشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، کۆمەڵگای دەروازەی #هەولێر#/ سەر ڕێگای هەولێر- شەقڵاوە.
2. دانیشتوانی پارێزگاکانی #کەرکووک# و #سلێمانی# و هەڵەبجه و هەردوو ئیدارەی #گەرمیان# و ڕاپەڕین / لە بنکەی خۆبەخشی سلێمانی / سلێمانی - گەڕەکی سەرچنار.
مەرجەکانی وەرگرتن :
پێشکەشکار دەبێ خاوەن ڕەگەزنامهی عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت، واتا لە دایکبوی #01-01-1997# تا 31/12/2001 بێت.
دەرچووی ساڵانی خوێندنی 2014 تا 2019 بێت.
دەرچووی خوێندنی ئامادەیی بەشی زانستی بێت و کۆنمرەی لە %65 کەمتر نەبێت.
کەسوکاری شەهیدان، مەرجی کۆنمرە نایانگرێتەوە.
پێویستە خۆبەخشی پێشکەشکار، لە تاقیکردنەوەکانی پزیشکی و جەستەی و توانای هزریی دەربچێ.
پێویستە پێشکەشکار ئینتیمای بۆ گەل و نیشتیمان هەبێت.
سزا نەدرابێت لەسەر هیچ کەتن و تاوانێکی ئابڕووبەرانە و تاوانەکانی تیرۆر تایبەت بە ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوەی وڵات.
خوو ڕەوشتی بەرزو خاوەن ڕەفتاری چاک بێت.
پێشتر لە هیچ خولێکی ئەکادیمیاو کۆلێژەکانی سەربازی دەرنەکرابێ یان لێی نەکشابێتەوە.
پێویستە لە چاوپێکەوتن دەربچێت.
پێداویستیەکانی ناو تۆمارکردن :
بڕانامەی خوێندن (وێنەی ڕەسەن – ئەسڵی)، لەگەڵ (4) دانەی کۆپیکراو.
ناسنامەی باری شارستانی – ڕەگەزنامەی عێراقی – کارتی زانیاری – فۆرمی خۆراک، (کارتی نیشتمانی)، هەموو پێداویستیەکان دەبێت لەگەڵ وێنە ڕەسەن (ئەسڵی) ەکە (4) دانەی کۆپیکراویشیان ئامادەبێت.
ناسنامەی شارستانی و ڕەگەزنامه و کارتی زانیاری و فۆرمی خۆراکی دایک و باوک، وێنەی ڕەسەن بە (4) وێنەی کۆپیکراوەوە.
گرێبەستی هاوسەرگیری دایک و باوک، وێنەی ڕەسەن بە (4) وێنەی کۆپیکراوەوە.
(8) وێنەی تایبەتی خۆبەخش، ڕەنگاورەنگ و پشتی سپی بێت.
#04-11-2019#