$باکووری کوردستان$
- لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لە شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانی چەلێ، #شەمزینان# و گەڤەر 30 شوێنیان وەک (ناوچەی ئاسایشی تایبەت) دیاریکردووە و لەنێوان 4-19ی کانوونی یەکەمی 2018\13-28ی سەرماوەز هاتووچۆ له و شوێنانە قەدەغەیە.[2]
- پارێزەرانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەمەبەستی سەردانی ئیمڕاڵی، بۆ جاری 769هەمین داواکارییان پێشکەشی سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی بوورسا کرد.[2]
- سەرەڕای بڕیارەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی دەمیرتاش، ئەمڕۆ دادگەریی دەوڵەتی تورک بەپەلە سزاکەی سەر #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و سڕی سوورەیا ئۆندەری پەسەند کرد.[2]
- هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی #ئامەد# #گوڵتان کشاناک# و هاوسەرۆکی پارتیی هەرێمەدیموکراتییەکان (#دەبەپە#) #سەباحەت تونجەل# کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بەند کراون، سکاڵایەکیان لە دادگەی دەستووری بنەڕەتی تۆمار کردبوو بەهۆی ئەوەی مافەکانیان لە ڕووی کەسی و ئاسایشییەوە پێشێل کراوە. بەڵام دادگەکە بە بیانووی ئەوەی (هیچ بەڵگەیەک نییە) سکاڵاکەی ڕەتکردەوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- به هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە شەڕی 8 ساڵەی نێوان عێراق و ئێران لە ناوچەی چم هندی لە موسیانی دێهلۆڕان لە #ئیلام#، هاوولاتێیەکی تەمەن 60 ساڵ، بریندار بوو.[7]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد به ناوی جەعفەر مونیر، تەمەن 28 ساڵ، کوڕی سەید ئەحمەد خەڵکی #سەردەشت#، هاوکات لە گەڵ گرووپێک لە کۆڵبەرانی دیکه، لە سەر خاڵی سیفری سنووری ئەم سارە لە لایەن هێزە نیزامییە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێ کراوە و لە ئاکامدا لاقی بریندار بووە.[7]
$باشووری کوردستان$
- تەها مەحوی، سەرۆکی لقی #سلێمانی#ی #سەندیکای پزیشکانی کوردستان# ڕایگەیاند وەکو کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تەقەکردن لە پرۆفیسۆر د. کەمال ئەحمەد سەعید، سەندیکای پزیشکانی سلێمانی بڕیاریدا ئەمڕۆ سەرجەم نۆرینگە تایبەتییەکانی پزیشکان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ دابخرێن. لەگەڵ ئەو هەڵوێستەشماندا چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی پۆلیس دەکەین تاوەکو هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکەن.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161300/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- لە سلێمانی دژی بریندارکردنی پزیشکەکەی سلێمانی گردبونەوەیەکی ناڕەزایی بەڕێوەچوو.[3]
- بە تۆمەتی هاندان دژی عەرەبی هاوردە لە شارۆچکەی #داقوق#، جوتیارێکی به ڕەگەز کورد بەناوی عادل ستار لە لایەن دادوەری دادگای داقوقەوە دەسگیرکرا.[5]
- لە بەردەرکی سەرای سلێمانی بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران پەردە لەسەر پەیکەری شار لادرا کە لەلایەن گروپی هونەری دڵخواز ئامادەکرابوو.[3]
- بەشێک لە جووتیارانی #کەرکووک# کە لە نەتەوەی کورد و تورکمان و عەرەب پێکهاتبوون، لەبەردەم دیوانی پارێزگای کەرکووک، دژی تەعریبکردنی گوندەکانیان و دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[4]
- لە سنوری نێوان #کفری#-#خورماتوو#، تیمێکی مین هەڵگرتنەوە و هێزێکی #پێشمەرگە#، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانی #داعش# بوونەوە و دواتر شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان ڕوویدا، دواتر لەگەڵ گەشتنی هێزی دیکەی پێشمەرگە چەکدارەکان هەڵهاتون و شەڕەکە کۆتایی هاتووە و هیچ کارمەند و پێشمەرگەیەک زیاتی بەرنەکەوتووە.[3]
- بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرکی عیراق، خاڵە گومرکییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لادەبرین و فەرمانبەرەکانیان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناو فەرمانگەی گومرکییەکانی پارێزگاکان.[5]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#، لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری سلێمانی سکاڵای دژی هاکان قەرەچای کونسوڵی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرد، بە هۆی ئەوەی، کە تەڤگەری ئازادیی بە تیرۆست ناوبردبوو.[6]
- کامیل ڕۆستەم بەرپرسی کۆمیتەی 3ی سەربە مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ل ڕایگەیاند: سەعات 2 و 30 دەقیقەی شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە نارنجۆک هێرش کرایە سەر ماڵەکەم لەگەڕەکی کۆماری شارۆچکەی خورماتوو. وتیشی: زیانی گیانی نەبوه و تەنها زیان بەر ئۆتۆمبێل و خانووەکەم کەوتوە.[5]
- دادگای تاوانەکانی #هەولێر# فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ چوار لە بکوژانی پاسەوانی بارەگایەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەرکرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تەقینەوەیەک لە #قامیشلۆ# ڕوویدا و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزەکانی پاراستنی جڤاکی برینداربوون.[2]
- کۆنفڕانسی (گۆڕینی دیمۆگرافیا و سڕینەوەی ئەتنیکی لە #عەفرین#) لە ڕۆژی سێیەمدا لە عاموودێ بەردەوامە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- هاوسەرۆکی گشتیی #هەدەپە# و زۆر پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.[2]