$باکووری کوردستان$
- لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا لە شاری #وان#ی باکوری کوردستان، 50 کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان جەندرمە و ئەندامانی تیمی فریاکەوتنن.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376645/0020.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا 50 کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا 50 کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە=KTML_ImageCaption_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی #چلچەمە#ی #سەقز#، بە ناوی تۆفیق ئەمین پەنا، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا. ئەو ئەندامەی گرووپی شاخەوانیی چلچەمە پاش چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە، ئازاد کرا.[7]
- لاوێکی کورد بە ناوی ڕەزا ئیبراهیمی کوڕی ئەمیر عەلی، خەڵکی شاری #ئیلام#، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو لاوە کوردەیان دەسبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابوردوو، ئاگرێک لە بەشێک لە وێستگەی #کۆرمۆر# کەوتۆتەوە. ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبووە و لەئێستادا وێستگەکە بەهەمان توانای جارانەوە کارەبا بەرهەمدەهێنت.[2]
- شەوی ڕابردوو لەنێوان شارۆچکەی #دوکان# و #خەلەکان# تەقە لە دوو تەنەکەری گواستنەوەی غازی شل دەکرێت، قایمقامی دوکان دەڵێت بۆ دۆزینەوەی تەقەکەرەکان دەستمان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.[3]
- بەدروشمی بوەستە بەرامبەر سوکایەتیکردن دژ بە ژنان، لەسلێمانی پانێڵێک بۆگفتۆکردن سەبارەت بەدۆزینەوەی میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی سوکایەتی و بێڕێزی بەژنان و پیاوان لەهەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەچێت.[5]
- #گەنجانی وڵاتپارێز# و #ژنانی گەنجی تێکۆشەر# لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی 15 شوبات بە دروشمی 'هەستە سەرپێ، گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم بڕوخێنە و کوردستان ئازاد بکە. لە #سلێمانی#، #کەلار#، #پێنجوێن# و #سەید سادق#، پۆستەر و وێنەی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە سەر دیوار و شوێنە گشتیەکاندا هەڵواسی.[1]
- ژمارەیەک لەدەرچووانی زانکۆو پەیمانگەکان کە ناویان لە لیستی دامەزراوانی پەروەردەدا بوو، گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەبەردەم بینای پەروەردەی #کەرکووک# ئەنجامدا. لەگردبونەوەکەدا، خۆپیشاندەران دژی هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراندنەکانی پەروەردە بوون و بڕیارەکەیان بە ناحەقی دژی ناوچەکانی حەویجە و دەوروبەری وەسف کرد.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/376645/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 05-02-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 05-02-2020=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەفتەی سپی لە پێنجوێن دەستیپێکرد و بڕیارە لە ماوەی 7 ڕۆژدا چەندین چالاکی جۆرا و جۆری سەر بەفر ئەنجامبدرێن.[4]
- ئەمڕۆش، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە.[5]
- سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: دانانی سیستەمی دژە مووشەکی پاتریۆتی ئەمەریکی لە کوردستان پەیوەندی بە ڕەزامەندی بەغداوە هەیە و ئەوانیش ڕەتیناکەنەوە.[2]
- شاندێک لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیر و نوسەرانی باشوری کوردستان لەشاری #هەولێر# دەربارەی یەکێتی و یەکریزی نەتەوەیی کۆ بوونەوە.[1]
- نزیکەی چوار مانگ پێش ئێستا گەنجێکی دانیشتووی گوندی بەرگرکە بە ناوی ئەحمەد محەمەد عەبدوڵڵا، لەلایەن گەریلاکانی پەکەکە لە بناری #قەندیل# دەستگیر کرا، دوای هەوڵێکی زۆر لە ڕێگەی ڕیش سپی و کەسایەتییەکانی ناوچەکە ئازاد کرا.[4]
- بەپێی بڕیارێکی #وەزارەتی ڕۆشنبیری# هەریەک لە کەناڵەکانی سرووشت، داهێن، کۆمەڵ، تەسەوف و یەکگرتوو2 داخران.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر گوندەکانی تەل مادیق و بەنداڤای هەرێمی شەهبا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری تورکیا ڕایدەگەیێنێت، بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا ئۆپەراسیۆنی سەرێ کانێ و #گرێ سپی#یان ئەنجامداوە.[3]
- بەهۆی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر سووریا و کردنەئامانجی هێزە کوردییەکان لە ناوچەکە، ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لەگەڵ تورکیا دەوەستێنێت کە ئەم پرۆگرامە هاوکاربووە بۆ ئەنقەرە تاوەکو هێزە کوردییەکان، لەنێویاندا گەریلاکانی #پەکەکە#، بکاتە ئامانج.[3]
- کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عەمان ڕەتیکردەوە، دوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا له و وڵاتە، هێزەکانیان بگوزارێنەوە بۆ ئوردن. دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر بەغدا سوور بێت لەسەر دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا له و وڵاتە، پێویستە قەرەبووی هەموو ئه و زیانانەی ئەمەریکا بکاتەوە، کە لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق پێیگەیشتوون.[4]
- پشکنەری گشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی #داعش# ڕاپۆرتی وەرزیی خۆی پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد و تێیدا باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی تایبەت بە ڕووبەرووبوونەوەی داعش و چالاکییەکانی هاوپەیمانان لە نێوان یەکی ئۆکتۆبەر بۆ 31ی دیسێمبەری 2019 کردووە و لە ڕاپۆرتەکەیدا هاتووە، ئەمریکا بۆ پارێزگاریکردن لە کێڵگە نەوتییەکان هاوکاریی #هەسەدە# دەکات.[3]
- شانزدەیەمین کۆنفڕانسی کورد-ی نیودەوڵەتی کە لە ژێر ناوی یەکێتی ئەوروپا، تورکیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کورد بەڕێوە دەچێت، کۆمیسیۆنی هاوڵاتییانی یەکێتی ئەورۆپا-تورکیا سەرپەرشتیی دەکات و هەر یەک لە فراکسیۆنی چەپ و چەپی باکور-سەوز، فراکسیۆنی سەوز، هاوپەیمانی ئازادی ئەوروپا و فراکسیۆنی هاوپەیمانی سۆسیالیست و دیمۆکرات کە دووەم گەورەترین فراکسیۆنە لە پەرلەمانی ئەوروپا، پشتیوانی لەو کۆنفڕانسە دەکەن. هاوکات چەندین کەسی بەناوبانگی جیهانیش پشتیوانی لەو کۆنفڕانسە دەکەن وەکو: دیسمۆند توگو خاوەنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵی ئەفریقای باشوورە، شیرین عەبادی پارێزەری مافی مرۆڤی ئێران، جاگیر بیەنجا باڵیۆزی باڵای ئاشتی لە کۆنسەی ئەوروپا و سەرۆکی وەقفی مافی مرۆڤ-ی بیانجا، نوام چۆمسکی بیرمەند و زمانناسی جیهانی و #لەیلا زان#ا خاوەنی خەڵاتی ساخارۆڤ و ئەندام پەرلەمانی پێشووی #هەدەپە# و چەندین کەسی بەناوبانگی جیهانی.[1]