باکووری کوردستان
- ئەمڕۆ پارێزگاری تورکی مێردینی باکوری کوردستان لە گوندی کەرتوێنی سەربە
نسێبیننسێبین قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند.
[3]
باشووری کوردستان
- لە مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین لە شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە یادی 27 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی شارۆچکەکە کرایەوە و بەهۆی خراپی دۆخی ئابوری و سیاسی هەرێمیشەوە هاووڵاتیانی شارۆچکەکە بایکۆتی یادەکەیان کرد.
[1]
- شارەدێی قەرەهەنجیر لە سنوری پارێزگای
کەرکووککەرکووک بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە بەهاری
1991 ئەمڕۆ دەکاتە پشووی فەڕمی.[1]
- دەزگای میدیایی
کوردساتکوردسات، بڕیاری دا بە ڕاگرتنی پەخشی دراما تورکییەکان.
[2]
- ڕێگای نێوان
دهۆکدهۆک و
موسڵموسڵ بە فەڕمی بۆ هاتوچۆی بارزگانی کرایەوە.[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ 45-ەمین ڕۆژی هێرشی سوپای تورکە بۆ سەر
عەفرینعەفرین، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دڕندەیی ئەو هێڕشانە زیاتر دەبن و هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەبنە قوربانی. شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک گوندەکانی سیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانا و مەیدانکی سەربە
ڕاجۆڕاجۆ و ناوەندی شەرایان بە چڕی بردوومان کرد، هاوکات بە بۆردوومانەکان، ڕاجۆ-ش تۆپباران کرا.
❓ تەنها ئەمڕۆ بەپێی سەرچاوەکان زۆرتر لە 17 مرۆڤی سڤیلی کورد لە عەفرین بەهۆی بۆردومانەکانی تورکەوە گیانیان لەدەستداوە!
لە ئەنجامی تۆپبارانەکانیشدا ژنێک بە ناوی
ڕەمزییە عەبدوڕەحمانڕەمزییە عەبدوڕەحمان شەهیدبوو، هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی
نەبی سەفەر شێخۆنەبی سەفەر شێخۆ، کە تەمەنی 60 ساڵە بە سەختی برینداربووە..[3]
- بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک بۆ سەر
جندرێسجندرێس 13 هاوڵاتی شەهیدبوون کە سێیانیان منداڵن، ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورک ناوچەی جندرێس-یان بۆردومان کردووە و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی شەهید و برینداربوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی شەهید و بریندارەکانی ئەو بۆردومانە بە ڕوونی نازانرێت.[2]
- لە ئەنجامی بۆردوومانی گوندی بەربەنی سەر بە ڕاجۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکەوە، سێ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و 18 هاوڵاتیش برینداربوون.[3]
دەرەوەی کوردستان
- باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە گومانی کاری تیرۆریستی داخرا. هەروەها داواش لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکان دەکات تاوەکو خۆیان لە شوێنە پڕخەڵکەکان بەدوور بگرن.[2]
ئاماری قوربانییەکانی ئەمڕۆی عەفرین 05-03-2018
|
|
|
|
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان