- بەبڕیاری دادگای مێرسین گۆرانی #هەدەپە# بڵێن نەخێر بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی لە سەرتاسەری تورکیاو باکوری کوردستان قەدەغەکرا.
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا #قەندیل#-یان بۆردوومان کردو گۆڕستانێکی شەهیدانی گەریلایان کردە ئامانج.
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، لەژێر چاودێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە شاری #هەولێر#، دوانزەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب کرایەوە.[1]
- لە شارۆچکەی #خورماتوو#، کرێکارێک لە کاتی ڕۆیشتنی بۆ سەر کارەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێکرا و کوژرا.[2]
- سالم شەبەکی پەرلەمانتاری عێراق نووسراوێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای #نەینەوا# کردووە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاپرسی بۆ ڕاگەیاندنی چارەنووسی ناوچەکانی سنووری #مادەی 140# لە نەینەوا.[3]
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا جەختدەکاتەوە، کە #ئاڵای کورد#ستان لە ناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای نەینەوا لەتەنیشت ئاڵای عێراق بەرزکراوەتەوە.
- ئەمڕۆ پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# لەبەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان لە سلێمانی گردبوونەوە.[4]
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ناوچەی خلفات-ی پارێزگای ئۆرفای باکوری کوردستان بەتۆمەتی یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# سەرۆکی #پەکەکە# لێپرسینەوەی لە خوشک و برایەکی ئۆجەلان دەستپێکردووه و بانگهێشت کراون بۆ وتە لێوەرگرتن.
- #عەدنان موفتی# ئەندامی شاندی هەرێم لەبەغدا ڕایگەیاند، کە بە بەرپرسانی عێراق-یان ڕاگەیاندووە، ئاڵای کوردستان لەکەرکووک داناگیرێت، چونکە ئەوە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە.[5]