- 04-09-2017
- 03-09-2017
- 02-09-2017
- 01-09-2017
- 31-08-2017
- 30-08-2017
- 29-08-2017
- 28-08-2017
- 27-08-2017
- 26-08-2017
- 25-08-2017
- 24-08-2017
- 23-08-2017
- 22-08-2017
- 21-08-2017
- 20-08-2017
- 19-08-2017
- 18-08-2017
- 17-08-2017
- 16-08-2017
- 15-08-2017
- 14-08-2017
- 13-08-2017
- 12-08-2017
- 11-08-2017
- 10-08-2017
- 09-08-2017
- 08-08-2017
- 07-08-2017
- 06-08-2017
05-09-2017
- 06-09-2017
- 07-09-2017
- 08-09-2017
- 09-09-2017
- 10-09-2017
- 11-09-2017
- 12-09-2017
- 13-09-2017
- 14-09-2017
- 15-09-2017
- 16-09-2017
- 17-09-2017
- 18-09-2017
- 19-09-2017
- 20-09-2017
- 21-09-2017
- 22-09-2017
- 23-09-2017
- 24-09-2017
- 25-09-2017
- 26-09-2017
- 27-09-2017
- 28-09-2017
- 29-09-2017
- 30-09-2017
- 01-10-2017
- 02-10-2017
- 03-10-2017
- 04-10-2017
- 05-10-2017
باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: سوپای تورک ڕۆژی
01-09-201701-09-2017 لە دیزای سەربە
جولەمێرگجولەمێرگ ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی دەستپێکرد، کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو ناوچەیەیان بۆردومان کرد، پاش ماوەیەیکی کورت هەلیکۆپتەرەکان بەردەوامیان بەو هێرشەدا، دواتریش 13 هەلیکۆپتەر لەجۆری سکۆرسکی سەربازەکانی سوپایان لە ناوچەکەدا دابەزاند، گەریلاکانمان دژی ئەو سەربازانە چالاکییەکیان ئەنجامدا و شەڕ لە نێووانیاندا ڕوویدا، لەو سەڕەدا چوار هەڤاڵمان شەهید بوون، بەڵام هەموو گەریلاکانی دیکە بە تەندروستی گەڕانەوە شوێنی خۆیان، پاش لێدانی گورزێکی کوشندە لە هێزەکانی سوپای تورک. هەروەها هەپەگە ڕەتیکردەوە هیچ گەریلایەک بەدیل گیرابێت.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- خەڵکی شاری
بانەبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدژی کوشتنی
کۆڵبەرکۆڵبەران دووکان و بازاڕیان داخستووە و لە بەردەم قایمقامیەت گردبوونەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕێژ بەکاردەهێنن، لەبەرامبەردا خەڵک بە تێگرتنی بەرد وەڵامیان دەدەنەوە.
[1]
- بەگوتەی شایەتحاڵان لە خۆپیشاندانەکەی شاری بانەدا تاوەکو ئێستا 10 خۆپیشاندەر و 4 کەس لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوونە، ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون و شەڕ و ئاڵۆزیش بەردەوامە.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا
کۆدارکۆدار، ڕایگەیاند، کە داواکارییەکانی هاوڵاتیان لە شارەکانی بانە و
سەردەشتسەردەشت و
مەریوانمەریوان ڕەوایە و بەرگریان لێ دەکەین و دەشڵێن: داوا گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی شارەکانی سەرسنووردەکەین کە هەستن بە پشتگیریی لە خەڵکی بانە و سەردەشت و مەریوان.[4]
- ئاژانسی هەواڵی فورات ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، کە بەپێی ئه و هەواڵانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە دەستیان گەیشتوە، گەریلاکانی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان –
یەرەکەیەرەکە چالاکیەکیان دژی یەکێک لە بارەگاکانی سوپای پاسداران لە گوندی ساوان لە دەوروبەری شاری بانە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا دوو سەرباز لە هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران و دوانی تریش بریندار بوون.[4]
باشووری کوردستان
- پێشمەرگەیەک بەناوی
خدر ئیبراهیمخدر ئیبراهیم شەهید و سێ پێشمەرگەی تریش لەسنوری
جەلەولاجەلەولا ئەمڕۆ برینداربوون، ئەوەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە.
[2]
- لەمڕۆوە پارت و قەوارە سیاسییەکان و خەڵک دەتوانن بانگەشە بۆ
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم بکەن، تاوەکو ئێستاش 9 قەوارە و ڕێکخراو خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە تۆمارکردووە.
[3]
- 34 لایەن و هێزی سیاسی هەرێمی کوردستان، جگە لە
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان و
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی و
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی لە ئەمڕۆوە بە یەک تیم بانگەشەی ڕیفراندۆم دەکەن.[3]
- مینێکی چێندراوی پێشمەرگە عەرەبەکان کە سەر بە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانن، بە هێزێکی پێشمەرگەی ئێزدیدا تەقیەوە، کە ئەوانیش سەر بە پارتین، لە ئەنجامدا حەوت پێشمەرگە بە سەختی بریندارن.[4]
- لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای
کەرکووککەرکووک دەستپێکردنی بانگەشەی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیێندرێت، سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پارێزگاکە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە وەکو یەک تیم کاردەکەن، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێکی کوردی دژایەتی خۆی بۆ پرۆسەکە ڕانەگەیاندووە.[1]
- فەرماندەیەکی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری عەیازیە و تەلەعفەر ڕاگەیاند؛ ڕۆژانە نزیکەی 10 چەکدار و ئەندامی
داعشداعش لەم میحوەرە خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن کە بەشێکیان کوردن.
[5]
- بزووتنەوەی گۆڕان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
سلێمانیسلێمانی کۆبوونەوە و هیچ ڕاگەیەندراوێکیشیان بڵاونەکردەوە.[3]
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک لۆفەکانی
مەسیفمەسیف پاسێک وەرگەڕا و بووةهۆی بریندار بوونی 14 کەس.[5]
- ژمارەیەک ماڵپەڕی عێراقی و عەرەبی لە زاری ئەندامێکی ئەنجوومەنی شارۆچکەی
حەویجەحەویجەوە بڵاویانکردووەتەوە، هێزی پێشمەرگە لە کەرکووک 330 چەکداری داعشی لەگەڵ خێزانەکانیان گواستوونەتەوە. فەرماندەیەکی پێشمەرگەش لە کەرکووک هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە و بە (درۆ) ناوزەندی دەکات.[1]
- سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتییەک
فۆڕمی خۆراکفۆڕمی خۆراکی نەبێت، چ لەدەرەوە بێت یان لەناوخۆی هەرێمی کوردستان،
مافی دەنگدانمافی دەنگدانی نابێت.[5]
- کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنی هاوڵاتیانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بۆ 22ی ئەیلول درێژکردەوە و داواش دەکات هاوڵاتیانی دەرەوە سەردانی ماڵپەری کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە مافی دەنگدان.[5]
- سێ گەشتیاری عەرەب لەکاتی مەلەکردن لە
ڕوباری سیروانڕوباری سیرواندا خنکان.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە 91ەمین ڕۆژیدا بەردەوامە و شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، لە گەڕەکەکانی ئەمین و سەکەنەدا بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان