باکووری کوردستان
- بە بڕیارێکی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی
هەدەپەهەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- محەمەد یار ئەحمەدی، پەرەستارێکی لاو لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری
سەقزسەقز، بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڤید 19 گیانی لەدەست دا.
[3]
محەمەد یار ئەحمەدی، پەرستارێکی سەقزی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
- جێگری بەڕێوەبەری بەشدارییە مرۆییەکانی کۆمیتەی فریاکەوتنی پارێزگای
سنەسنە ڕایدەگەیەنێت دانیشتوانی پارێزگاکە بڕی 18 ملیار و 500 ملیۆن تمەن بۆ کاری خێرخوازی دابین دەکەن.
[2]
- تاکو ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 200 پەرستار و پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
[5]
- سابیر نادری، زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری قوروە، پاش 18 مانگ ڕاگرتن لە زیندانی ناوەندیی سنە، لە ئەنجامی لێخۆشبوونی نەورۆزیی دەزگای دادوەری، لە زیندان ئازاد کرا.[3]
-
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بورهان جنکانلو تەمەن 28 ساڵ، خەڵکی شاری بازرگان سەر بە
ماکۆماکۆ، لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.[3]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چل و یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر دەستنیشانکران، کە 17 ئافرەت و 15 پیاو و 9 مناڵن کە بە هەموو تەمەنە جیاوازەکان، دوو لەوان لە شارۆچکەی
سۆرانسۆران و سێ لە شارەدێی
سیدەکانسیدەکان و یەک لە گوندی هەڵەجەی بچووک وە ئەوانی تر لە ناو شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (کانی گەلی، ئاڵتون سیتی، شێخ ئەحمەد، کارێزان، زانکۆ، چنار، مامۆستایان، 121ی گوڵان، ژیان، زیلان سیتی) کە زۆربەی زۆریان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن وە دووی دیکە پێشینەی گەشتیان هەبووە.
[4]
-
وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: هەرێم لەبەردەم مەترسیەکی گەورەدایە.[2]
- گوندی سنخەیلان سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە شارۆچکەی سۆران بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنیتن کرا.[2]

گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شارۆچکەی دوکان دەرمانڕێژ دەکرێن
- بەڕێوەبەری تەندروستیی
دەربەندیخاندەربەندیخان ڕایگەیاند، لە کۆی 30 تووشبووی
کۆرۆناکۆرۆنا لە دەربەندیخان 11 کەسیان چاکبوونەتەوە.
[1]
- لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بەشارەدێی قۆرەتووی سەر بەشارچکەی
خانەقینخانەقینی سەربە پارێزگای دیاله، ژنێک بەناوی (ن- ب - ا) لەدایکبووی ساڵی 1986، بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستدا.
[6]
- سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری لەبارەی ڕەوشی زیندانیان لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان دەدات و دەڵێت، ئەگەر بە زووترین کات دۆخی زیندانیان چارەسەر نەکرێت بەهۆی کۆڕۆناوە تووشی کارەسات دەبین.[1]
- چوار کەس لە گوندی
بێسەڵمێنبێسەڵمێنی سەر بە شارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور دەستگیرکران کە تەقەیان بەسەر ئەمبووڵانسێکی نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگدا کردبوو لەکاتی گەیاندنەوەی کەسێک کە لە کۆرۆنا چاکببووەوە بۆ گوندەکە.[1]
- بەهۆی توشبوونی کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند گومانلێکراوێکی دیکە، گوندی کەشکۆڵ، لە سنووری شارۆچکەی خانەقین کەرەنتینەکرا، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی هەزار و 200 کەس دەبێت.[6]
- ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا لیستی ئاماری ئەو ڕاگیراوانەی کە ئازاد دەکرێن بە دەستەبەری و ئه و زیندانییانەی کە سزادراون و بە ئازادکردنی بەمەرج، ئازاد دەکرێن ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات.[1]
- وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند بەغدا بۆ ڕوبەڕوونەوەی کۆرۆنا پارەی ڕەوانەی هەرێم کردوە و گەیشتوەتە
وەزارەتی داراییوەزارەتی دارایی، بەڵام ئاماژە بەبڕەکەی نەکرد.[2]
- هۆبەی کەشناسی
گەرمیانگەرمیان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کاتژمێر 10:56ی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بەپێوەری ڕێختەر، بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دووری 17 km لە سەنتەری
کەلارکەلار ڕوویدا. ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لەنێوان کەلار - کوڵەجۆ ڕوویداوە و چەقی ئەو بوومەلەرزەیە گوندی شێخ لەنگەر بووە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- بەرێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 23ی ئازارەوە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ قەدەغەی ژاتوچۆی ڕاگەیاندبوو. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا ماوەی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ 15 ڕۆژی تر درێژ کردەوە.[7]
- لە گوندی ئەلئەرسی (10 کم لە ڕۆژئاوای ناوچەی عەین عیسا) منداڵێک بە ناوی محەمەد ئیسماعیل کە خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیدا، پێ بە مینێکی بەرماوەی
داعشداعش دەنێت و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدەدات. هەروەها ئامۆزاکەشی بە ناوی ئەحمەد ئەلفەهد (12 ساڵ) بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی شەهید عومەر عەلوشی عەین عیسا لە ژیر چاودێری پزیشکەکاندایە.[7]
دەرەوەی کوردستان
- ئەندامێکی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو هەڵکشان دەچێت و عێراق لە دۆخێکی مەترسیداردایە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، کە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ گەیشتووەتە 60 هەزار و 500 کەس، لەو ڕێژەیەش تا ئێستا
3739 کەس گیانیان لەدەستداوە و 24 هەزار و 236 کەس چاکبوونەتەوە،
4080 کەسیش باری تەندروستیان ناجێگیرە و بە توندی تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون. کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، بە تەنها دوێنێ
2274 کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بووە و 136 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان