06-12-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دەزگای کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرماوسۆلە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەزۆربەی ناوچەکان بەستن روودەدات بەتایبەت له ناوچە شاخاویيەکان.
- کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی کشانەوەی خۆی لە نیوەی بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات، رێگابدات بە گەڕانەوەی 24 هەزار کەسی ناوچەیەکی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بگەڕێنەوەسەر ماڵەکانیان کە لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیاو پەکەکە ئاوارە بوبون.
- ئەمڕۆ لەگەڕەکی عروبە، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلا رەنگی سپی نزیکبووەتەوە لەئۆتۆمبێلی محەمەد سابت و تەقەی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان وتی محەمەد سابت پێشتر رۆژنامەنوسی کەناڵی عێراقییە بووە و ئێستا بێژەرو بەڕێوبەری کەناڵی بابا گوڕگوڕە، لەهەمانکاتدا فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک.
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی هەدەپەو دەبەپەیان لەچەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستگیرکرد.
- لە خاڵی پشکنینی کەمەرە بەل لە ناوەندی شاری دێرسیم تەقینەوەیەک روویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، ئه و دەنگۆیانەی کە دەڵێن، ئاڵای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ئەنەکەسە لەسەر بینای ئه و حزبانە لادراوە کە سەر بە ئەنەکەسەن و سوتێنراوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستیەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان