ڕاگەیەنراوی یەکەمین پلینۆمی #بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان#
ڕاگەیەنراوی یەکەمین پلینۆمی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان
لەژێر درووشمی کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی پێشکەوتوو شارستانی.
بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری گشتی و ئەندامانی ناوەندی بڕیار و نلوەندی گشتی و سەرجەم ئەندامانی ناوەندەکان پلینۆمی یەکەمی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان لە ڕێکەوتی #07-07-2025# کاتژمێر 6 ئێوارە بەکاتی کوردستان بە شێوەی ئۆنڵاین بەسترا.
دەستپێکی پلینۆم بە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد. هاوکات لەلایەن سەرپەرشتیاری گشتییەوە کورتەیەک سەبارەت بە کار و چالاکی بزووتنەوەی ئاییندەی کوردستان و دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و ئێران باس کراو ئەجێندای کاری پلینۆم دیاری کرا، کە بریتی بوو لە پێداچوونەوە بە کار و چالاکی ناوەندەکان و گۆڕنکاری تێیاندا و ڕیزبەندی کردنی ناوەدەکان و دیاری کردنی کاری ڕێکخراوەیی ناوەندەکان و هاوکات ڕاپۆرتی کار و چالاکی سەرجەم ناوەندەکان لە ماوەی ڕابووردوودا خوێنرایەوە و جەخت لە بڕیار و ڕاسپاردەکان کرایەوە . کەتیایدا چەندین گۆڕان کاری ڕێکخراوەیی و پێداچوونەوە بە هێڵی گشتی سیاسەت و کار و چالاکییەکاندا کراو لەلایەن ئەندامانەوە ڕاوو بۆچوون لەسەر گۆڕنکاریەکان و سیاسەتی گشتی وەرگیراو پلانی نوێ و شێوازی خەباتی نوێ پێشنیار کرا بۆ ئەم دەوورەیەی خەبات کردنمان بە شێوەی میدیایی و دیپلۆماتی، گرنگی تەواو پێبدەین تا ئەو کاتەی پێویست بێت بە شێوازێکی تر مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکەدا بکەین .
=KTML_Bold=ئەجێندای ڕاسپێردراو وتەوەری پلینۆم بریتی بوو لە:=KTML_End=
• بارودۆخی نەخوازراوو پڕقەیران و ناهەمواری گوزەرانی خەڵکی کوردستان، بەو هۆکاری سیاسەتە چەوتەکانی ڕژێمی ئاخودندی یەوە.
• لەسێدارەدانی لاوان و هاونیشتمانی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل.
• ڕاو بۆچوونی ئەندامانی ناوەندی بڕیار وگفتوگۆی ناوەندی گشتی .
• گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل و ڕژێمی ئێران .
• گرنگی دان بە پەیوەندی دیپلۆماتی بۆ پشتیوانی کردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان .
• ئاڕاستەکردنی پەیامی بزووتنەوەی ئاییندە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەمنیستی ئینترناشیوناڵ سەبارەت بە لەسێدارەدانی هاونیشتمانییان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوەو گۆڕینی ئەو ڕژێمە ئایینییە سەرکوتگەرە بۆ ڕژێمێکی دیموکراسی و فیدڕاڵی.
هەروەها پێداچوونەوە بە هەرمی ڕێکخراوەیی بزووتنەوەی ئاییندە کە پێک دێت لە دوو ناوەندی سەرەکی و 12 ناوەند و ناوەندەکانی شار و شارۆچکەکان و ناوەندی دەرەوەی وڵات و ناوەندی هێزی پشتیوانی جەماوەری.
* نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتی
* ناوەندی بڕیار
* ناوەندی گشتی
* نلوەندی ئیدارە و بەڕێوەبردنی پلانی ئابووری
* ناوەندی ڕاگەیاندن و میدیا
* ناوەندی هەواڵگری و زانیاری نیشتمانی
* ناوەندی ستراتیژی ئاساییشی نەتەوەیی و نیشتمانی
* ناوەندی پەیوەندییەگشتییەکان و دیپلۆماتی
* ناوەندی فەرماندەیی و فێرگەی پێشمەرگە
* ناوەندی دادوەری و سەروەری و یاسا
* ناوەندی هێزی پشتیوان
* ناوەندی پەرەپێدانی کلتوری
* ناوەندی هۆشیاری و ڕۆشنبیری
* ناوەندی هەڵبژاردن و داتاکان
* ناوەندی چالاکی گەنجان و ئافرەتان
* ناوەندی شاروو شاروچکەکان
یەکەین پلینۆمی بزووتنەوەی ئاییندە بەسەرکەوتویی کۆتایی پێهات، و چەندین بابەت و بڕگەی نوێی خستە نێو ئەجێندای کارەکانی داهاتوی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=