مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێز (عومەری سەید عەلی) خاتوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم) ئاراستەی بەڕێزیان دەکات.
=KTML_Bold=دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەڕێز (عومەری سەید عەلی)=KTML_End=
بەڕێز کاک #عومەری سەید عەلی#
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (نازەنین ئەبابەکر کەریم)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزتان دەکەین و، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین هاوخەمی دۆست و هاوڕێیانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و دواکۆستی خانەوادەکەتان بێت، خودای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#07-08-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=