خوشک و دایکی شەهیدان
ژنان و کچانی کورد لە جیهاندا
ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان لە هەمووتان پیرۆزبێت و هەموو ڕۆژێکتان جەژنی سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری ژنی کورد بێت، لە کوردستان چەندین شۆڕش و قوربانیدانی ژنان تا ئەم ساتەوەختەش بووە بۆ هەوڵ و کۆششدان لەپێناو بەدەستهاتنی مافی خۆیان، هەر لەکاتی ڕژێمی بەعسی ڕووخاوەوە تا ئەم ساتەوەختە ژن بەشێکبووە لە قوربانیدان و هەوڵ و تێکۆشان، لە ڕاپەڕینەکانی کوردستانیش ژنان لە پێشەوە بوون، دوای ئەوەش هەوڵدان بەردەوامبووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و چەندین بڕیار و یاسایان دەرکردووە، بۆیە ژنانی کورد هەمیشە پێشەنگ بووە و هاوشانی پیاوانی کورد بەشداربووە لە خەبات و تێکۆشان بۆ میللەتەکەی، ئەمەش سەروەرییەکی نەبڕاوەیە بۆ هەموو کوردێک. [1]
دووبارە 8 ی مارس لە هەموو کچ و ژنێکی کورد بەتایبەت و ژنانی جیهان بەگشتی پیرۆزبێت.
#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی