- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش هێرشێکی گەورەیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سەنتەری قەزای شنگال، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە و 35 چەکداری داعش کوژران.
- چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە گوندەکانی خالیدە و حەمادییەی سەر بە میحوەری گوێڕ - مەخمور. بەهۆیەوە گوێڕ کەوتە دەست داعش و نزیکەی 24 کارمەندی ئاساییش کوژران و دەیان کەسی مەدەنیشیان لەگەڵ خۆیان فڕاند. پاشتر هێزەکانی پێشمەرگە گوێڕیان لەدەست داعش دەرهێنایەوە.
- بەهۆی نەبوونی کارەباوە، دانیشتوانی گەڕەکی وڵوبەی شاری سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و چوارڕیانی وڵوبەیان گرت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان