$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئیدریس شەریفی خەڵکی #مەریوان# لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.[4]
$باشووری کوردستان$
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو #بومەلەرزە#یەک شاری #سۆران#ی سنوری #هەولێر#ی گرتەوە و هاوڵاتیانیش لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە، بەرپرسی بەشی کەشناسی سۆرانیش دەڵێت زانیاریمان لەسەر گوڕی بومەلەرزەکە نیە. [1]
- شەوی ڕابردوو لەنێو شاری #کەرکووک# دوو کەس بە دەستڕێژی گوللە کوژران، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەش دەڵێت بکوژەکان ڕایانکردووە و تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراون.[2]
- یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە #هەولێر# خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و تیایدا داوایان کرد کە دابمەزرێنرێن.[1]
- چەند چەکدارێکی نەناسراو دوو شۆفێری تەنکەریان لەسەر ڕێگای کەرکووک-#خورماتوو# بەره و شوێنێکی نادیار ڕفاند.[1]
- #ڕێکخراوی ژنانی نەوا# لە ڕاگەراندراوێکدا دامەزرانی تەلەفزیۆنی #ژن تیڤی#ی ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە ژنان کرد بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئەو تەلەفزیۆنە.[3]
- پۆلیسی قەزای #ماوەت#ی سەر بە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەت بەهۆی تەقینەوەی گوللە هاوەنێکەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا، کە خۆی دەستکاری گوللەهاوەنەکەی کردووە.[2]
- ژمارەیەک کادری جوڵانەوەی #نەوەی نوێ#، چوونە ناو ڕیزەکانی یەکێتییەوە.[5]
- #نەدیم زەهاوی#، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی بەریتانیا بە یاریدەدەری وەزیری پەروەردەی بەریتانیا دیاریکرا.[5]