$باکووری کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە گوندەکانی ئۆرەنبورچ و کاراهیسار-ی سەر بە ناوچەی سارای هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و بە بیانووی (ئەندامەتیی ڕێکخستن) هەریەکە لە عەرەفات گیدەرئۆغلوو، نیهاد ئایان، سەلیم گۆنول، ئیران دوومانلی، ئەحمەد بویوک، قەدری دوورانەر، سەیدخان بارگر، محەمەد شیرین کلچئۆغوللاری و کەسێکی دیکە کە ناوی نەزانرا دەستگیر کران.[6]
- شەپۆلی بەفر، باران و تەزرە بارین لە باکووری کوردستان کاریگەری لە ژیانی هاوڵاتییانی کردووە و زۆر ناوچەی سەر بە #ئامەد# ڕەنگی سپییان پۆشیوە و لە چەندین گوند مەترێک بەفر باریوە. هەر به و هۆیەوە ڕێگەکانی نێوان پاسوور و مووش و چەندین گوند و لادێ داخراون. لەسەر ڕێگەی ئامەد - وێرانشار ئامبولانسێک و 4 کامیۆن بەهۆی داخرانی ڕێگەکە گیریان خواردووە.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی حەسەن ڕەسووڵی تەمەن 40 ساڵ خەڵکی شاری #بانە# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە سنووری چەمپارەی ئەو شارە بریندار کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- ڕێکخراوی بەدر لەسەر هەڵکردنی #ئاڵای کوردستان# لە #کەرکووک# لەلایەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە هاتەدەنگ و بەرپرسێکی ئەو ڕێکخراوەش دەڵێت، خوازیارین لە 17ی ئۆکتۆبەر وانەیەکتان وەرگرتبێت، ئامۆژگاریشتان دەکەین لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووک لە عەرەب و تورکمان دانیشن و کات بەفیڕۆنەدەن.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165059/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر=KTML_ImageCaption_End=
- لقی کەرکووکی #بەرەی تورکمانی# ڕایدەگەیەنێت: دوبارە هەڵکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەناوچە کێشەلەسەرەکان هەوڵێکە بۆ تێکدانی نێوان نەتەوەکانی ناوچەکە و پارێزگاریش دەڵێت: ئه و پرۆسەیە نایاساییە.[1]
- جێگری مەڵبەندی دووی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەنگۆی داگرتنی ئاڵای کوردستانی لەدوای هەڵکردنی له و شارە ڕەتکردەوە و تەئکیدیکردەوە، کە هیچ کەس و هێز و لایەنێک ئاڵای کوردستانی لەو شارە دانەگرتووە و لە ئێستادا ئاڵای کوردستان لەسەر شارەکە دەشەکێتەوە.[3]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە پیرمام لەگەڵ #مەسعود بارزانی# کۆبوەوە و دواتریش لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی# کۆبووەوە.[5]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی گەرمیان هەڵیانکوتایە سەر (ئەکادیمیای شەهید گیڤارا گەرمیانی) لە شارۆچکەی ڕزگاریی سەر بە شاری کەلار و دایانخست. بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژ نیووز، هێزێکی زۆری ئاسایش بە زەبری هێز ئەکادیمیاکەیان داخستووە و 9 کەسیشیان دەستگیر کردووە کە لەنێویاندا ژن هەیە. پاش چەند کاژێرێک گیراوەکان ئازادکران.[4]
- دانيشتوانی ژمارەیەک گوندی سنوری شارۆچکەی #دەربەندیخان#ی سەر بە پارێزگای #سلێمانی#، لەبەر خراپی ڕێگاوبانی گوندەکانیان خۆپیشاندانیان کرد و بۆ ماوەیەک شەقامی نێوان دەربەندیخان و #قەرەداغ#-یان داخست.[4]
- بڕیاربوو کاتژمێر 02:00ی ئەمڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی #گەرمیان# لە شارۆچکەی #کەلار#ی ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک-ەوە، حەوتەمین ساڵیادی شەهیدان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز بکرێتەوە، بەڵام ئاسایشی کەلار ئاگاداری کردوونەتەوە، کە بەپێی نووسراوی فەرمیی ئاسایشی گەرمیان، نابێت ئەو یادە لە شارۆچکەکە بکرێتەوە.[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زەنقڕ لە شارۆچکەی #داقوق#-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک بۆمبێکی چێندراوە تەقیەوە، باوک و کوڕێک، کە لەنەتەوەی کورد-ن بوونە قوربانی.[4]
- دوای هەوڵ و فشارێکی زۆر، جارێکی دیکە دەرگای سینەما سالم کرایەوە و ئەو فیلمەی بووە هۆی داخستنی سینەماکە، لە کاتێکی دیکەدا نمایش دەکرێت.[4]
- بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارۆچکەی #شەقڵاوە# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە: کە بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگەی چیای سەفین گەرۆتە بەرەو گوندی سولاوکە (#هەولێر#) گیراوە.[1]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، ڕێگەی مەرزی کێلێ لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری شارۆچکەی پشدەر داخرا.[1]
- لە سەیرانگای چنارۆکی نزیک #کۆیە#، #ئاوات بۆکانی#، گۆرانیبێژی میللی تەقەی لە دوو کەس کرد و هەردوو کەسەکەشی بریندار کردن.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- یەکێتی ئەوروپا سزای سەپاند بەسەر بەشێک لە وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران و دوو کەس لە کارمەندەکانی ئه و وەزارەتەی خستە لیستی تیرۆرەوە و داراییەکانیشیانی بلۆک کرد.[1]