$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە کوێستانەکانی سیاکێوی #شنۆ# شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕوویدا. لە شەڕەکەدا بریندار هەن و بۆ نەخۆشخانەی شنۆ گواستراونەتەوە.[2]
- چالاکانی مافی مرۆڤ ئاشکرایدەکەن، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، واتە لە 24ی مانگی ئایار تا 8ی حوزیران، لانیکەم 10 #کۆڵبەر#ی کورد لە سنورە کۆڵبەرییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت سنوورەکانی #بانە#، #سەردەشت# و #پیرانشار# کوژراون و ژمارێکی دیکەش برینداربوون.[3]
- چالاکانی مەدەنیی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت بە بڵاوکردنەوەی ستاتوسگەلێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە مەڕ بێدەنگبوونی ڕەسووڵ خزری، نوێنەری ئەو دوو شارە لە مەجلیسی ئێران لە مەڕ کوژرانی کۆڵبەران ناڕەزایەتییان دەربڕی.[5]
$باشووری کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و #بومەلەرزە#زانی هەرێم لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتژمێر 2:42 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک ڕوویدا بە دووری 18 کم لە #سلێمانی#یەوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە بومەلەرزەکە 3.1 پلەی ڕێختەر بوە و لە قوڵایی 10کم و هەستی پێکراوە و هیچ زیانی نەبوە.[1]
- بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و واشنتۆن جێگری سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێم لەگەڵ یەکێتی ژوورە بازرگانییەکانی واشنتۆن کۆبۆوە.[3]
- فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ئێوارەی ئەمڕۆ دەوروبەری کاتژمێر 17:40 جارێکی دیکە دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندەکانی هەرێمی #برادۆست#-ی باشووری کوردستان کرد.[6]
- لە سنوری ناحیەی #جەبارە#ی سەر بە #خانەقین# بەهۆی هەڵکوتانە سەر چەند گوندێک لەلایەن #داعش#ەوە، هاووڵاتیانی ئه و گوندانە ناوچەکەیان بەجێدەهێڵن.[3]
- یەکێتی ئافرەتانی کوردستان داوا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام دەکات سنورێک بۆ مەلا مەزهەر دابنێن و ڕایگەیاند، دژی وتەکانی دەوەستنەوە.[7]
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری# و لاوان کەناڵی سرووشت دادەخات، کە #مەلا مەزهەر خۆراسانی# خاوەنییەتی، ئەوەش بەهۆی سووکایەتیکردن بە ژنان.[2]
- #عەلی بەشار#، ئەو گەنجەی کە کچێکی ئەڵمانیی لاقەکرد و پاشان کوشتی، ئەمڕۆ لە هەولێرەوە ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا تاوەکو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.[4]
- سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسییدا، تیشکی خستووەتە سەر داگیرکارییەکانی تورکیا لە باشوری کوردستان. سەعد حەدیسی ڕایگەیاندووە: لەشکرکێشیی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عێراق حاشاهەڵنەگره و هەڵوێستی بەغداد لەوبارەیەوە زۆر ڕوونە و بەغدا بە مافی خۆی دەزانێت پارێزگاری لەسەروەریی خاکی وڵاتەکەی بکات.[6]