09-07-2014
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- نوری مالیکی هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی کە هەلێر بووەتە داڵدەی تیرۆریستان.
- سەرکردایەتی کورد وەک یەکەم کاردانەوە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمڕۆی مالیکی بڕیاریداوە وەزیرە کوردەکان بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نەکەن.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن تیرۆریستانەوە بە هاوەن هێرشکرایە سەر خانەقین، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانیی بەدواوە نەبوو.
- بەغدا گەشتەکانی فڕۆکەی بارهەڵگر بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی رادەگرێت، بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیار و ئاشکرا هەبێت یان بە فەرمی فڕۆکەخانەکان ئاگاداربکاتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان