- تەرمی دەنیز فرات دوێنێ لە کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە گەیەندرایە شاری #هەولێر# و لەوێشەوە بە کاروانێکی دەیان ئۆتۆمبێلی گەیەندرابووە بناری #قەندیل#، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەکاروانێکی سەدان ئۆتۆمبێلی و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی باشوری کوردستان و ئاوارەکانی کەمپی مەخمور و هەروەها بە مەراسیمیکی سەربازی لەلایەن گەریلاکانی HPG ەوە لە گۆڕستانی (شەهید محەمەد قەرەسونگور) ەوە بەرەو شاری وانی باکوری کوردستان بەڕێکرا.
- هێزەکانی پێشمەرگە چیای شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری کۆنتڕۆڵدەکات و ڕێگایەکی ئارام بۆ دەربازکردنی ئاوارەکان دابیندەکات.
- دوو گوللە هاوەن لە دوو گەڕەکی کوردنشینی شاری #حەسەکە# کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا (7) هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
- هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و #نەوشیروان مستەفا# دەربارەی پرسی پارێزگاری #سلێمانی# کۆبوونەوە.
- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، ڕایدەگەیەنێت کە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە ئەنجامدانی ئەو گردبونەوەیەی ئەمڕۆی شاری هەولێر نادەن کە بڕیارە تێیدا داوا بکرێت ئاوارە عەرەبەکان لە هەولێر دەربکرێن، ئاماژە بەوەش دەکات کە گردبونەوەکە بێ مۆڵەتە و عەرەبەکانی هەولێریش هیچ مەترسییەکیان نییە تا دەربکرێن و شاری هەولێریش زۆر ئارامە.
- هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، لەبەرەی ناوەران لە باکووری مووسڵ، شەوی ڕابردوو، چوونە ناو گوندەکانی (شێخ مەڕوان و کانی ماران)، کە عەرەبنشینن و لە نزیک هێڵی تەماسی نێوان پێشمەرگە و چەکدارانی #داعش#ن و 62 کەسیان دەستگیرکردووە، کە گومان دەکرێ هاوکاری چەکدارانی داعشیان کردبێت و دەستیان بەسەر 15 پارچە چەکیشدا گرتووە.
- فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەکانی ئەم دواییە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گەشتە ئاسمانیەکان دروست نەکردووە و گەشتی فڕۆکە بازرگانیەگانی نێوان فرۆکەخانه و بەغدای پایتەخت کراونەتەوە.
- سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی بۆ کوردەکانی عیراق کە لە ڕووبەڕووبوونەوەدان لەگەل چەکدارانی داعش.
- داعش پردی خازریان تەقاندەوە کە لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - #موسڵ#ە.
- لە چەند ناوچەیەکی ئیدارەی ڕاپەڕین، نامەی هەرەشە فڕێدەدرێتە ماڵی خێزانە عەرەبە ئاوارەکانەوە، لایەنی پەیوەندیداریش دەڵێت هەرکەس و گروپێک کاری لەوجۆرە ئەنجامبدات، ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
- لە ئاکامی تەقینەوەی چواربۆمبی چێنراو لە شاری #کەرکووک# (10) کەس برینداری بوون و زیانی ماددیی زۆریشی گەیاند.
- لەگوندی کەشکوڵی نێوان ناحیەکانی قەرەتەپەو #جەلەولا#، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراوەوە پێشمەرگەی دێرین بەناوی (حەمە چاوجوانی #کفری#) شەهید بوو پاسەوانێکیشی برینداربوو.