09-10-2013
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- لەسنوری قەزای حەویجه و ناحیەکانی دەوروبەری، لەماوەی کەمتر لەچوار کاتژمێر، 18 بۆمبی چێنراو تەقیەوه و بەوهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون.
- لە ناوچەی پیشەسازیی شاری کەرکوک و لە نزیک غەسلی ئەحمەدی لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژی گوللە پۆلیسێک کراو لەجێدا کوشتیان.
- لە نزیک عەلوەی کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویتا بیکابەوە دەسترێژی گوللەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان نڤاران کرد و دوو کەس لەسەر نشینەکانیان بریندار کرد.
- لەن شارەدێی سەعدیەی سەربە شارۆچکەی خانەقین تەقە لە پۆلیسێکی کورد کراو دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان